عیماد عەلی: چۆن متمانه‌ به‌ گۆران له‌ق نابێت؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

كه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ و هه‌ستیاری وه‌ك دارایی بزوتنه‌وه‌ی گۆران بێته‌ئاراوه‌ و چه‌ندین كاردانه‌وه‌ به‌دوای خۆدا بێنێت. بیگومان واباشتره‌ بۆ زیاتر قه‌ناعه‌ت و باوه‌ركردن به‌ راستی بابه‌ته‌كه‌ و ورده‌كاریه‌كانی، ده‌بێت چاوه‌رێی رونكردنه‌وه‌ی لایه‌نی دووه‌م بكرێت، كه‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌، با بزانین تاچه‌ند حه‌قیقه‌ته‌كان ده‌رده‌خات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌و له‌ نێوخۆی گۆران و ده‌ره‌وه‌شی هه‌ڵوێستی هه‌بێت و قسه‌ی خۆی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا گه‌نده‌ڵكاران له‌ خۆشیدا گه‌شكه‌ ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت موحاسه‌به‌ی گۆران له‌ لایه‌نی تر توندتر بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیدعای پاكژی و شه‌فافیه‌ت و عه‌داله‌ت و خزمه‌تكردنی میله‌ت و هه‌ژارانی ده‌كرد. چاوه‌رێی قسه‌ی قسه‌كه‌ره‌كه‌ی گۆرانین، ئه‌گینا زانیاری وردتریش بلاوبۆته‌وه‌ و هیواردارم وا نه‌بێت. له‌وێشدا حه‌قه‌ كادرانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران و ئه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌تیان لایه‌ و به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رۆڵیان له‌ كۆمپانیای وشه‌ هه‌بووه‌، وه‌ك به‌ تایبه‌تی كاك بابه‌كر دره‌یی قسه‌ی خۆیان هه‌بێت بۆ ده‌رخستنی راستی مه‌سه‌له‌كه‌. پرسیاره‌كه‌ له‌وێدایه‌ ئایا راسته‌ كاك نه‌وشیروان وتویه‌تی: ئه‌م کاره‌ده‌که‌م تا دڵنیابم گرده‌که‌ له‌ده‌ستی ئه‌میندایه‌ و هه‌ر بۆ خزمه‌تی گۆڕانه‌؟ ئه‌مه‌ش چه‌ندین پرسیاری تر ده‌وروژێنێت.
كه‌چی رونكردنه‌وه‌كه‌ی نما و چیا ئه‌وه‌نده‌ قه‌ناعه‌تهێن نین و ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆران راوبۆچونی خۆی هه‌بێت و راستیه‌كان بڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاودیران و خه‌ڵك له‌ زۆر گومان ڕزگاریان بێت و دواتر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌خۆیان لێكيبدەنه‌وه‌ و هه‌ر بۆ خۆیان سه‌رپشك بن له‌ ته‌ماشاكردنی بابه‌ته‌كه‌ و ڕوانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی پرسێكی ئاوها هه‌ستیار له‌ هه‌موو لایه‌كیه‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌ كتوپره‌ تائێستا خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی بۆ ده‌كرێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی نه‌ك له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆران، به‌ڵكو له‌سه‌ر كۆی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و متمانه‌ی نێوان خه‌ڵك و ئۆپۆزسیۆن له‌ دوارۆژدا ده‌بێت و، تا راده‌یه‌كی زۆريش كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێره‌وی سیستمی سیاسی و له‌سه‌ر داواكردنی نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستاندا ده‌بێت.
بۆیه‌ خاڵێكی زۆر هه‌ستیار و گرنگ بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ متمانه‌ی خه‌ڵك له‌ده‌ست نه‌ده‌ن و هیچ كه‌سێك نه‌توانێت به‌وانی تر بیانشوبهێنێت، ته‌نانه‌ت گومان له‌ ده‌رسختنی ئه‌م دیۆكۆمینتانه‌ له‌ نێوخۆیی خۆیاندا درسوت نه‌بێت” ئه‌ویش به‌ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ و ئه‌وه‌ی راسته‌ بیدركێنن و ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌یه‌ راستی بكه‌نه‌وه‌ و داوای لێبوردن بكه‌ن له‌ جه‌ماوه‌ری خۆیان پێش هه‌ر كه‌سێكی تر.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت