ئەرکان موحەمەد: دانەغاز هۆکارێک بۆشاردنەوەی داهات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەچەند ساڵی ڕابردوودا چەندجارێک گوێبیستی ئەوەبوین کەحکومەتی هەرێمی کوردسان پارەی قەرەبووی داوەتە کۆمپانیاکانی کۆمپانیای دانەگاز، کە زیاد لەجارێک داوای قەرەبوی دارایی لەدەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کردووە، ئەمەش ئەوەمان پێدەڵێت: کەلایەنی پەیوەندیدار بەتایبەت وەزارەتی سامانە سروشتیەکان نەشارەزایانە مامەڵەیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی بواری سوتەمەنی کردووە، دانەگاز وەک هۆکارێک بۆ بەهەدەردانی داهاتی گشتی.
بەپێی بەیاننامەی کۆمپانیای سۆمۆ، ماوەی هەشت مانگە داهاتی هەرێم بەتەواوی نا ڕوونە، هەرێمی کوردستان لە مانگی کانونی یەکەمی 2016 بڕی 17 ملیۆن و 651 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەروەها لە کانونی دووەمی 2017 بڕی 17 ملیۆن و 651 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، هەروەها لە مانگی شوباتی 2017 بڕی 15 ملیۆن و 593 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگانەدا بەگوێرەی نرخی نێودەوڵەتی 55 دۆلار بووە، بەڵام هەرێم بەکەمتر لە 9 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوتی فرۆشتووە، واتە بە 46 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت. بەو پێیەش داهاتی هەرێم لەو سێ مانگەدا 2،343 ملیار دۆلار بووە. هەروەها لە ناوخۆدا بەبڕی 450 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتووە، کە کۆی گشتی داهاتی فرۆشتنی نەوت لەو سێ مانگەدا 3 ملیار و 66 ملیۆن و 562 هەزار دۆلار بووە، وە پارە گەڕاوەکانی فرۆشتنی نەوت 273 ملیۆن دۆلار بووە.
بەم پێیەش ئەگەر حکومەتی هەرێم 459 ملیۆن دۆلاری مانگانەی بۆ موچە تەرخان کردبێت، وە مانگانە 150 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرجەییەکانی حکومەت خەرجکردبێت، ئەوا بڕی 1،8 ملیار دۆلار ماوەتەوە، بەو پێیەش بری 1،226 ملیار دۆلار لەو سێ مانگەدا نادیارە.
لە کاتێکدا 30-08-2017 وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای دانە غاز رێکەوتن لەسەر ئەوەی، کە حکومەت سەرجەم شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکە بدات کە بڕی زیاتر لە 2 ملیار دۆلارە، وەک یەکەم بڕیش حکومەتی هەرێم بڕی 1 ملیار دۆلاری داوە بە دانە غاز.
کەواتە لەئێستادا ئەوەمان بۆدەردەکەوێت کەداهاتی نەوت و سوتەمەنی وەزارەتی سامانەسروشتیەکانی حکومەتی هەرێم، زۆر لەوە زیاترە کەباس دەکرێت و، هەندێک لایەن لەهەوڵی بەردەوامیدان بۆ شاردنەوەی داهاتی ڕاستەقینەو بڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت