عیماد عه‌لی: ده‌وڵه‌تی كوردستان به ده‌ر له میراتگریی دۆخه شپرزه‌كه‌ی ئێستای.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك سه‌ده‌ی مێژووی ئه‌م وڵاتانە له‌مه‌ڕ ناوچه‌كه‌مان دووباره نه‌كه‌ینه‌وه و به‌هه‌مان قۆناغه قورس و دواكه‌وتووه‌كه‌ی ئه‌واندا تێنه‌په‌ڕین، ده‌بێت به پێی عه‌قڵی ئاینده‌خوازی و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رده‌مه‌كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باردۆخی دوای ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دا بكه‌ین و، ڕێوشوێنی هه‌مه‌جۆری ئه‌وتۆی سیاسی، ڕۆشنبیری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی وابگرینه به‌ر، كه بواریی نارۆشنی دواڕۆژمان نه‌هێڵین و له هه‌ڵه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه په‌ند وه‌رگرین و. ده‌بێت هه‌نگاویی ڕاست و دروستی گونجاو بنێین و، خۆمان له زۆر نه‌ریت و لاساییكردنه‌وه و كاریی كلاسیكی كارهساتهێن و، لاسایی كردنه‌وه له‌خۆمان دوور خه‌ینه‌وه.
ئیبن خه‌لدون له پێشه‌كیه‌كه‌ی زۆر جوان و زانستیانه باسی چۆنێتی دروستبونی كیان و گه‌یشتن به بنیاتنانی زه‌مینه‌ی شارستانی ده‌كات و ته‌نانه‌ت چۆنێتی كۆكردنه‌وه‌ی گه‌ل له چوارچێویهكی دیاریكراو، كه ناوی ده‌نێین: ده‌وڵه‌ت و نیشتمان و بازنه‌ی خۆپاراستن و شێوازه‌كانی و سه‌ره‌تای هه‌نگاونانی دروست و گواستنه‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ شیده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌رچی به زه‌روره‌ت باس له چۆنێتی دروستبونی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانه‌ی ده‌توانن هه‌نگاوه‌كان بنێن به شێویه‌كی بۆی ده‌چێت و به ئاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، كه زۆرجار ده‌بێت دامه‌زرێنه‌ران هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخی ئه‌و زه‌مینه‌یه بن و، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش ده‌دوێت كه له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌ت به كه‌سانی ناعه‌قڵانی و به‌ده‌ر له ڕه‌وشتی په‌سه‌ندی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵام خاوه‌ن فاكته‌ری بنیتنان و مانه‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر پێی خۆی دروست بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بەرە سەر ده‌وڵه‌تی كوردستان به ده‌ر له میراتگریی دۆخه شپرزه‌كه‌ی ئێستای