عەلی مەحمود: قاڕنێ هێمایەک بۆ کۆمەڵکوژی کوردان، خاڵێک بۆ ڕسواکردنی کۆماری ئیسلامی ئێران.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قوربانیانی گوندی قاڕنێ

کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەیشتنی بە دەسەڵاتەوە تاکو ئێستا سەدان و  هەزاران تاوانی بە دژ بە تاک و کۆمەڵی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان  ئەنجام داوە، کە تیایدا دەیان هەزار هاووڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی. ئەمەش تایبەتمەندی سستەمی دیکتاتۆری و ئیستبدادی ڕژێمەکەیە. هەرچەندە زۆرجار وڵاتە بەناو  دیموکراتەکان  لە وڵاتانی دی ڕێگە خۆشکەر یان ئەنجامدەری تاوانی دژی مرۆڤایەتی و جەنگ و کۆمەڵکوژی و ژینۆساید بوونە، لەم بارەیەوە نموونەمان زۆرە، لاپەڕەی مێژووش پڕە لە پەڵەی رەشی وا.

لە تاوانی قاڕنێ گروپێک لە مرۆڤەکان دەکەونە بەر شاڵاوی قڕ کردن، ژمارەیان لە دەوروبەر 68 هاووڵاتی لە منداڵ، پیر، پەککەوتە، ئافرەت، پێک هاتوون  وەک لە رۆژنامەی کەیهانی 27-11-1979دا بڵاو کراوەتەوە، چەند ماڵێکی گوندەکە ئاگریان تێبەردەدرێت، تەرمی قوربانییەکان لەت لەت دەکرێن وەک لە رۆژنامەی ئیتلاعاتی  7-12-1979 دا هاتووە،  ئەم گروپە بە بڕیار لە دەستەی باڵای دەسەڵاتەوە لە پایتەخت  دیاری نەکراون بە کوشت و بڕی بە کۆمەڵ، ئەگەر کرابێتیش بەڵگەی وا تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە، وەک چۆن لە ئەنفالدا بە بڕیاری 4008 ی سەرکردایەتی شۆڕشی پارتی بەعس دیاریکران، یاخود جووەکان…. هەرچەندە ڕژێم  پێشتر  لە 28 گەلاوێژ 11 هاووڵاتی پاوە، 29ی مانگ 7 کەسی دیکەی هەمان شار و 3ی خەرمانان 9 کەسی مەریوان و 5ی خەرمانان 11ی سنە و 6ی خەرمانان 20 کەسی لە سەقزی ئیعدام کرد، کە هەموو ئەم تاوانانە لە دەوروبەری تاوانی قاڕنێن.

 

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر قاڕنێ هێمایەک بۆ کۆمەڵکوژی کوردان

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت