دکتۆر کەمال میراودەلی: بکرێ یان نەکرێ، هەرای ڕێفراندۆم ئامانجەکانی هێنانەیە دی!
1- فشەهەرای رێفراندۆم یادی سێ ساڵەی فرۆشتنی شەنگال و چوار یەکی خاکی کوردستان و تەسلیمکردنی ئێزیدییەکان بۆ ئەنفالکردن و جێنۆساید و. کردنی هەزاران کچ و ژنی کورد بە کۆیلەی سێکس بۆ موجاهیدەکانی خەلافەتی ئیسلامیی ئەردۆگان و قەتەرو سەعودیە.، خنکاند.
لە کاتێکدا دەبوو تا شەڕی داعش دەبڕیتەوە، پرسی یەکەمی شەرەفی نەتەوەیی و ویژدان و ئەخلاق، چارەنووسی هەزاران لە ژنەکانی کۆیلەی سیکسی دەستی داعش بان و، یەکە بە یەکە چۆن رزگاردەکرێن، یان چییان بەسەر هاتووە، و چەندیان ماون و چۆن تاوانباران گیراون و سزادراون. و ئەمە بکڕێتە گەورەترین و بەردەوامترین و گشگرترین کامپەینی نەتەوەیی شەرەف و مانەوە.
کەچی ئێستا لە هەموو باشووردا لە یادی سێ ساڵەی ئەم تاوانەدا هیچ ڕاگەیاندنێکی رەسمیی و نارەسمی هیچ بەرپرسێکی کەمێک گەواد و تۆزێ خاوەنویژدانی هیچ کام لە حیزبەکانی باشوورو تەنانەت قاحبە ڕۆشنبیرەکانیشمان لە یادی سێیەمی ئەم کارەساتە نەتەوەیی یە مەزنە ئابڕووبەرەدا نە بینیوە.
هەر وەک ئەمە ئەفسانەیەک بێت لە زەمانی گەلگامێشدا ڕووی دابێت یان کارەساتیک بیت لە نایجیریا ڕوویدا بێت. یان شتێکی غەیبیی و مۆتەکەو خەیاڵ بێت. یان تا ئێستاش ئەو کچانە ڕۆژانە نەفرۆشرێن و ئەتک نەکرێن لە کاتێکدا شەرەففرۆشەکان هەروەک نە بایان دیبێ نە باران.
2- سەرەکییترین و کۆنترین پاکانەی بوونی دەوڵەت ئەوەیە کە دەوڵەت یان دەسەلاتی نەتەوەیی کە 25 ساڵە هەمانە، مۆنۆپۆلی هێز و بەکارهینانی توند و تیژیی و دورستکردنی هێزی مەرکەزیی و نەهێشتنی میلیشیا. لە جیاتی خەڵكی ناوچەکانی ژێردەستی دەکات و، ئەو ئەرکی گەورەی پاراستنی شەرەف و ئەمان و ژیان و ئاسایشی هاو-ولاتان دەگرێتە ئەستۆ.
جا دەوڵەت چ مانایەکی هەیە گەر تۆ نەک شەرەفی ژن و مناڵ و خێزانی بێ چەک و بێ دیفاع و بێ خەمکراوی خۆت نەپاریزی، بەڵکو خۆت لەگەڵ دڕندەترین و کوشندەترین و فاشیستتترین دوژمنی کوردو کوردستان دوای ئەتاتورک، کە ئەردۆگانە بە نۆکەریی ڕێکبکەوی بۆ دروستکردن و هێننانی داعش و تەسلیمکردنی شەنگال و شەرەفی نەتەوەییت؟
ئایا گەر خەڵکی شەرەفمەندو خەباتکاری شەنگال پشتییان بە هێزی بە ناو پێشمەرگه نەبەستایەو وەک جاران عەشیرەتە شەرەفمەندو ئازاکان، چەکداری خۆیان هەبایە، داعش دەیتوانی لێیان نزیک بێتەوە، یان بە شەرەفەوە بۆ پاراستنی خاک و شەرەف و کەرامەتی خۆیان گیانیان نەدەبەخشی؟
3- لە وتاری ‘هەموو ڕاستییەکان دەربارەی ڕێفراندۆم دا’ وتم کە ئەم پەلەپەلی یە لە لایەن پارتی و یەکگرتوو و ئامادەنەبوون بۆ ڕێگەی شەرعیی و ئەخلاقیی و عەقلانیی بۆ بریارادانی ڕیفراندۆم لەلایەن پەرلەمانەوە یان دواخستنی رێفراندۆم تەنیا مانگێک یان پتر بۆدوای 11ی نۆڤەمبەر و دروستبوونی پەرلەمانی نوێ، و خۆتەسلیمکردنیان بە ئیرادەی ئەردۆگان،
پێوەندی بە شەری تەلەعفەرو هەوڵی سەرسەختانەی ئەردۆگان بۆ دروستکردنی هەلومەرجێکی قەیرانی سیاسیی و هەراو ناکۆکیی و ژاوەژاوی ئیعلامییە بۆ ڕزگارکردنی داعشە تورکەکان لە تەلەعفەر هەر بەو شێوەی لە شەنگال بە سیناریۆی رزگارکردنی شارەکە ڕزگار کران.
ئەمەش روویدا.
هاتنی وەزیری دەرەوەی تورکیای داعشیی بۆ عێراق و هەرێم پێوەندی بەم پلانەوە هەبوو بۆ: رزگارکردنی داعشەکان ئەم جارەش بە بەکارهێنانی بارزانی.
چەندین سەرچاوەی باوەڕپێکراو بە ڤیدیۆو وێنە بلاویان کردۆتەوە کە سەرکردە هەرە موجریم و دڕندەدکانی داعش بە تایبەتی ئەوانەی کە بەرپرسیار بووون لە جێنۆسایدی ئێزیدییەکان و ئەتککردن و کۆیلەکردن و فرۆشتنی هەزاران کچی کورد، لە ڕیگای پارتێ یەوە بە ساغ و سەلامەتی دەرباز کران و تەسلیمی تورکیا کرانەوە بۆ ئەوەی ئەم جارە بۆ جێنۆسایدی کوردی ڕۆژاواو ئەتککردنی ژنانی کورد لەوێ بەکاریان بێنێت. کە چەندین جار هێزە ئیسلامییە فاشیستەکانی سەر بەئەردۆگان لە ئیدلیب و باب بە ڤیدیۆی تەلەڤزیۆنیی لە سەر زمانی خۆیان، ئەمەیان بە ئاشکرا راگەیاندووە کە دەیانەوی رۆژاوا داگیربکەن و جێنۆسایدی تێدا بکەن و ژنان وکچانی کورد بکەن بە سەبایا.
ئیتر ڕیفراندۆم بکرێ یان نا ئەردۆگان پێدەکەنێت چونکە لە تەمسیلییەکی خۆ ڕیسواکردن زیاتر نییەو هێچ ئاکامێکی نییە چونکە هیچ شەرعییەت و ناوەرۆکیکی یاسایی و دەستووریی نییەو عێراق بە ڕەسمی ڕایگەیاندووە کە بە ناشەرعیی دەزانێ و ئەنجامەکانی بە هەند وەرناگڕێت و هەر هەموو دەولەتانی دنیاش هەمان قسەیان کردووەو بە دوای قسەی عیراق وەک دەوڵەتی خاوەن سەروەریی دەستووریی و یاسای نێونەتەوەیی، دەکەون نەک هەرێم کەپاشکۆیەکی دەستووریی عێراقەو و نۆکەرێکی خۆفرۆشی نادەستووریی و ناشەرعییە بە تورکیا.
بەڵام دیارە چ تورکیا، چ ئێران و عیراق، وەک تاک یان پێکەوە، دەتوانن مەهزەلەی ڕێفراندۆم وەک کاڕێکی نایاسایی و ناکۆکی دروستکەر، بۆ زەڕبەوەشاندن لە کورد بە تایبەتی لە کەرکوک و ناوچە نەوتییەکاندا بەکاربێنن.
بە تایبەتی لە کەرکوک کە هێشتا حەوێجە ڕزگار نەکراوەو داعش بە هێزەو کورد دەکەوێتە نێوان دوو تاشەبەردی شەڕی داعش یان شەڕی حەشدی شەعبییەوە.
http://www.awene.com/2017/09/03/57071/