عیماد عه‌لی: ڕۆڵی گه‌نجان له ڕیفرانۆمدا.
خوێندنه‌وه‌ی چۆنێتی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم به پێی رێژه‌ی به‌شداری و بۆچونی گه‌نج دیاری بكه‌ین، ده‌بێت باری ژماره و قه‌باره و ئاستی ڕۆشنبیری و پێشكه‌وتن و گۆرانی قۆناغه‌كان و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌مدا له ناو گه‌نجان له‌به‌رچاو بگرین و هه‌ر به‌پێی هاوكێشه تایبه‌ته‌كه؛ گه‌نج و پرسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و گۆرانی به‌رده‌وام و عه‌قلی نوێ و ئامرازی نوێ وبیری مۆدێرنه ورێژه‌ی نه‌خوێنده‌ورای و ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌می فراوانبونی به‌كارهێنانی ئامرازه ئه‌لكیترۆنیه‌كان وه‌ك خۆی هه‌ڵسه‌نگێنین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌چێت كه توانا و رۆڵی گه‌نجان له پرسێكی وه‌ك ریفراندۆم یه‌كسانه به هه‌مان ئه‌و رایه‌ی كه ده‌ڵێت: گه‌نجان سه‌نگی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسهكانن له هه‌موو شوێنێكدا به سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیری و ئابووریشه‌وه. بۆیه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌یان به‌شداری بكه‌ن، له‌مه‌ر پرسی ریفراندۆمیش ئه‌و رۆڵه مه‌زنه ده‌گێرن.
له‌و راونگه و دیده‌وه ده‌توانین قسه‌كردن له باری گشتیه‌وه بچوكی بكه‌ینه‌وه بۆ تایبه‌ت و له‌وێشدا رۆڵی گه‌نج له پرسێكی گرنگ و چاره‌نوسسازی وه‌ك بابه‌تی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی به ته‌نها به پێی وه‌زعی ئێستای كوردستان هه‌ڵسه‌نگێنین و، جیگه و كاریگه‌ری و رۆڵی گه‌نج له دونیای دیموكراسی و ئازادی كوردستاندا له‌گه‌ڵ چۆنێتی به‌شداریان له ریفراندۆم به‌راورد بكه‌ین و، ده‌توانین به وردی ریژه و هه‌ڵوێستیان دیاری بكه‌ین. ده‌توانین له ئێستاوه به خوێندنه‌وه‌ی واقعی كوردستان له‌گه‌ڵ بۆچونی حزبه‌كاندا هه‌ڵویستی گه‌نجان دیاری بكه‌ین و جیاوازیه كلتوری و رۆشنبیریه‌كانی گه‌نجانی سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بخوێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر له رووی پاڵنه‌ره خودیه‌كانی گه‌نجه‌وه بێت، به پێی هه‌ڵچون و وزه و كاری خیرا و، ئه‌گه‌ر گۆرانكاریه ئه‌لكترۆنی و ئامێره وروژێنه‌ره‌كان و تموحه مادیه‌كانی گه‌نجانی كوردستان له‌به‌رچاو بگرین و، بیری تا راده‌یه‌كی ڕووكهشیانه و كاری پۆپۆلیستانه‌ی رێكخراو و حزبه‌كانی كوردستان و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر گه‌نج دیاری بكه‌ین، ده‌زانین ئا ئه‌م فاكته‌رانه له هه‌ندێك شوێندا به‌دوور له‌ویتر ئامرازی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێستی گه‌نجان ده‌بن له‌مه‌ر به‌شداریكردن و هه‌لبژاردنی به‌ڵی یان نه‌خێر بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌گه‌ر ژماره‌ی گه‌نجانی پاریزگا و ناوچه‌كانی كوردستان و بۆچونی جیاوازیان به وردی شیبكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆده‌رده‌كه‌وێت كه ئاستی ده‌نگدان له نێوان شوێنه‌كان زۆر جیاواز ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر جیاوازی و ناكۆكیه حزبیه‌كانیش به‌ده‌ر له‌م هاوكێشه‌یه حساب بكه‌ین، واته گه‌نجی هه‌ولێر ودهۆك كه‌ركوك و حه‌له‌بچه و گه‌رمیان و رانیه وپشدهرة له‌سه‌ر واقعێكدان له‌و ناوچانه‌دا، به رێژه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی وه‌زعه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه رۆڵی گه‌وره دهكێرێت و هه‌ستی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی به به‌راورد به قه‌ناعه‌تی شه‌خسی به ژیان و گوزه‌ران و بێ به‌هاكردنی پرسه گرنگه‌كان له زۆر شوێنی تر، تا راده‌یه‌كی باش به روونی ده‌خوێنرێنه‌وه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆچونی حزبه باڵاده‌سته‌كان و هه‌ڵچونی گه‌نجانه و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزانیهكان و سه‌ربه‌خۆیی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م ناوچانه زۆر به وردی دیاریبكه‌ین و جیاوازیه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێست و بۆچونه سیاسیه‌كانی شوێنی تر به‌راورد بكه‌ین و شیبكه‌ینه‌وه و به‌پیی هاوكیشه حسابیهكان و فاكته‌ره هاوكاره لابهلاكانیش خوێندنه‌وه‌یان بۆ بكه‌ین.
ئه‌گه‌ر كورت و ئاسانی كه‌ینه‌وه؛ گه‌نجێك له‌و په‌ڕیی شار و به‌دوور له هه‌ندێك مه‌له‌زاتی دورخهرهوهی به‌ها نیشتمانیه‌کان به روحێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی بخوێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ده‌قی شار و خۆشگوزه‌ران و ته‌سلیمبوی ژێر كاریگه‌ری ژیانی مادی و ده‌ستبڵاوی و مه‌له‌زاتی ژیانی وه‌ك خۆی له‌به‌رچاو بگرین، چه‌ند جیاوازی گه‌وره له هه‌ڵوێست و بۆچونیاندا ده‌بینین .
بۆیه، ئه‌گه‌ر ژماره‌ی گه‌نجانی شاره دیار و گه‌وره‌كان و بۆچون و فكری باویان بخوێنینه‌وه، به‌دوور له كاریگه‌ری حزبه هه‌ڵوێست سه‌لبیه‌كان له‌مه‌ر نه‌خێر بۆ ریفراندۆم، ئه‌وا زۆر به‌روونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه به ژماره زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ به‌لێ بۆ ریفراندۆم نابن و، ئه‌وه‌ی ژماره‌ی زۆربێت یان به‌شدارینه‌كردنه یان نه‌خێره، به‌ڵام له رووی راگه‌یاندن و فه‌راهه‌م بونی ئامرازه‌كانی ده‌رخستنی راوبۆچونی خودی له‌م شوێنانه به‌قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ن، قه‌باره‌ی نه‌خیر به‌گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رچه‌ند به ژماره كه‌م بێت، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، كه له حه‌قیقه‌تدا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان و به‌خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان، زۆرینه‌ی ره‌ها خاوه‌ن هه‌ڵوێستی به‌ڵی ده‌بێت له كاتی ده‌نگداندا.
ئه‌مه به‌ده‌ر له بۆچونی سیاسی و لایه‌نگران و نه‌یارانی خاوه‌ن پشتخانی حزبی و ئایدیۆلۆجی و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به پێی داواكاری حزبه‌كانیان، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به رێكخراوه سیاسیه پاسیڤهكانهوه و، گۆرینی بۆچونه سیاسیه‌كان تاوه‌كو كاتی ریفراندۆم به‌شێه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێرڤه‌كه نابێت.
ئه‌وه‌ی بۆ مێژوو بجوڵێته‌وه و باوه‌ری به میله‌ت و فكری گونجاو و واقعی هه‌بێت و پشتی رووداوه‌كان بخوێنێته‌وه و شتی لاوه‌كی و ته‌كتیكی ته‌سك فه‌رامۆش بكات، ده‌نگ بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات، ئه‌وه‌ی ئامانجێكی گه‌وره‌ی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی له كه‌سێك یان حزبێك كورت بكاته‌وه و وا بزانێت ته‌نها له قازانجی تاكه كه‌سێكدا ده‌كه‌وێته‌وه بۆیه ده‌بێت ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وه ده‌كه‌وێته خانه‌ی ملكه‌چبون بۆ هانده‌ره ناوه‌كی و دهرهكیانی دژ به سه‌ربه‌خۆی و كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پرسه‌كه ده‌بێت، به‌ڵام تاو ئه‌و كاته‌ی رۆژی یهكلایكهرهوه دێته پێشه‌وه و گه‌نج و لاو و گه‌لی كوردستان به‌گشتی ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كان، ئا له‌و كاته‌دا هه‌ڵوێسته‌كان گۆرانی گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌كان یه‌كلایی بێته‌وه بۆ به‌ڵی یان نه‌خێر، ئینجا رێژه‌ی گه‌نجانی په‌یوه‌ست به هه‌ر حزبێك دیاری بكه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زعه ناوچه‌ییه‌كه وه‌ك خۆی هه‌ڵسه‌نگێنین، لهكۆتادا داتایه‌كی راست و ره‌وانمان ده‌ست ده‌كه‌وێت. به‌خۆم له حساباتێكی زۆر وردی ئه‌و فاكته‌رانه و به شێوه‌یه‌كی زانستی و بابه‌تیانه هه‌ڵسه‌نگاندنم بۆمهسهلهكه به پێی توانای خۆم كردووه، به ده‌رئه‌نجامێك ده‌رچووم كه زۆر له قازانجی به‌ڵێ ده‌بێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم وه‌ك خۆی و له‌كاتی خۆیدا به‌رێوه بچێت و، ئه‌وه‌ش روون ده‌بێته‌وه كه رۆڵی گه‌نج به ئیجابی ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌رئه‌نجامه‌كان دلخۆشكه‌ر ده‌بن، به‌ڵام ئاستی ده‌نگدان و جۆره‌كه‌ی له پارێزگاكان جیاوازیه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له نێواندا ده‌بێت، ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره كه هه‌موو هۆكار مه‌عنه‌ویه یارمه‌تیده‌ره‌كانی گه‌لی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاسان له قازانجی زۆرینه‌ی به‌ڵێ ده‌بێت.