زه‌به‌نگ به‌هادین: چى پێویسته كارا بكرێته‌وه.
له دواى ئه‌وه‌ى بیست و شه‌ش ساڵه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بنه‌ما سه‌ره‌كى یه‌كانى به نیشتیمان بوون و به‌رێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى دارمان هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و به‌رپرسیارێتى تاك به‌رامبه‌ر نیشتیمان و خاك به‌رو رۆچون رۆیشت، هه‌رچى جۆره‌كانى شه‌ر و سوكێتى یه ئه‌م حیزبانه‌ى كوردوستان به یه‌كیان كرد، په‌روه‌رده‌یه‌كى نا ته‌ندروستیان به‌خشى یه كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ى كێشمه كێشه دوور له ره‌وشته‌كانیان له رێگه‌ى سیاسه‌ته چه‌وته‌كانیانه‌وه , راسته له دنیایى سیاسه‌ت كێبركێ ى سیاى هه‌یه و مافى هه‌موو حیزبێكه كه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات هه‌نگاو بنێت, به‌ڵام له كوردوستان كێبركێ ى نا شه‌رعى و بێ ته‌رزاوى نێوان لایه‌نه‌كان له رووى هێز و پاره‌وه واى له هه‌ندێك لایه‌ن كردووه جوانى و گه‌وره‌ى كورسى یه‌كه‌یان له باڵاى نیشتیمان و پیرۆزى كوردایه‌تى له لا گه‌وره تر بێت.
ئێستا حیزبه‌كان ده‌یانه‌وێت په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه لاى ئه‌وان وایه كه په‌رله‌مان كارا بووه‌وه ئیتر دنیایى ئه‌مرۆمان ئه‌بێت به شامى شه‌ریف و به‌خته‌وه‌رى ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ نیشتیمان, لاى ئه‌وان وایه كه په‌رله‌مان كارا بووه‌وه ئیتر ووڵات ده‌چێته دۆخى دیموكراسى و پارێزگارى له مافه‌كانى تاك, ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌یان له یاد كردووه كه په‌رله‌مان دوكانى عه‌تارى نى یه كه‌ى ویستت بیكه‌یته‌وه‌و كه‌ى ویستت داى بخه‌یت, ئه‌وان ئه‌وه‌یان له یاد كرد كاتێك ئه‌م په‌رله‌مانه شكۆى شكا كه ته‌زویر كرا بۆ به‌دیهێنانى دوو كورسى زیاتر , كاتێك په‌رله‌مان داروخێنرا كه په‌رله‌مانتار كرا به قاز لێیدۆا له ناو ژوورى په‌رله‌مان دا , ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌یان له بیر چوو ئه‌وه‌ى ئه‌وان چه‌ند ساڵه ئه‌یچێنن له كایه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كوردوستان ئه‌مرۆ به‌رى نه‌هامه‌تى یه‌كانى ئه‌چننه‌وه.
ره‌نگه بتوانن وه‌ك كارتۆنێك په‌رله‌مان كارا بكه‌نه‌وه و بچنه‌وه دۆخى خۆ سه‌پاندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى میلله‌ت به‌لام ئاخۆ ئه‌مه سوودى بۆ ئێستا و داهاتوو ئه‌بێت, په‌رله‌مان له ووڵاتێكدا كه نیو ده‌سه‌ڵاتى حیزبێكى نه‌بێـت بوون و نه‌بوونى چ جیاوازى یه‌كى هه‌یه, بۆیه كارا بكرێته‌وه یان نه‌كرێتـه‌وه جیاوازى نى یه. ئه‌بێت حیزبه‌كانى ئێستاى باشور ئه‌وه بزانن ئه‌وه‌ى پێویسته كارا بكرێته‌وه هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتیمان په‌روه‌رى یه ئه‌وه‌ى پێویسته كارا بكرێـته‌وه دیموكراسى یه‌ت و ده‌ستا و ده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵاته, ئه‌وه‌ى پێویسته كارا بكرێته‌وه شه‌فافیه‌ت و به‌ده‌رخستنى داهاتى ناوخۆ و ده‌ره‌كى یه, ئه‌وه‌ى پێویسته كارا بكرێته‌وه به‌شدارى پێكردنى خه‌ڵكه له بریار و چاره‌نوس سازدان دا, ئه‌م حیزبانه ئه‌وه‌یان له یادكردووه ئه‌وه ئه‌وان بوون په‌رله‌مان و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یان كوشت ئه‌وه ئه‌وان بوون ووڵات به‌ره‌و نادیار ئه‌به‌ن به تایبه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردوستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردوستان, ده‌بێت ئه‌م دوو حیزبه بزانن ئه‌وه وویژدانى سیاسى سه‌ركرده حیزبى یه‌كانیانه ده‌بێت كارا بكرێته‌وه ئه‌وه ره‌وشتى سیاسى و كۆمه‌لایه‌تى سیاسى یه‌كانه ده‌بێـت كارار بكرێته‌وه, ئه‌مرۆ په‌رله‌مان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات به‌ڵكو به‌مشێوه‌یه ئاڵۆزترى ئه‌كات, ئه‌و كات هیچ شتێك كارا ناكرێـته‌وه تا ئه‌م حیزبانه به‌م عه‌قڵه سیاسى یه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و له ژووره داخراوه‌كاندا بریارى تاك لایه‌نه بده‌ن.