محەمەد بەرزی: ئەو ڕۆژانەی لە بیرناچنەوە.
دوای ڕاپەرین و بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری ئابلۆقەکانی سـەر هـەرێـم، یەکێتی نیشتمانی کەوتە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی گرنگ، کە بریتی بوو لە دەرهێنانی نەوتی شیواشۆک و دروستکردنی پاڵێوگەیەک لە ناو کارگەی شەکردا. جا بۆ تەواوکردنی ئەو پڕۆژە پیرۆزە، کۆمەڵیک ئەندازیار و کارمەندی چاپوک و چالاکی شارەزا، ڕۆژانە زیاتر لە دوازدە کاتژمێر کاریاندەکرد و بە توانایەکی بەرزەوە شەویان دەخستە سەر ڕۆژ. بەڵام لە 31ی ئابی ساڵی 1996 دا هەموو جموجۆڵەکان بە تەواوی وەستان و دەتووت خۆڵی مردوو کراوە بە سەر یەک بە یەکی ئەو کارمەندانەدا، هۆکارەکەشی دەگەڕایەوە بۆ بڕیارێکی سەدامی دیکتاتۆر، کە ناوەرۆکەکەی ئەمە بوو: ( جگە لە دەوڵەت هەر کەس و لایەنێک دەستکاری بواری نەوت بکات، ڕووبەڕووی سزای مردن دەبێتەوە ). ئەم بڕیارە ترس و دڵەڕاوکێ یەکی ئیجگار گەورەی خستە دڵی هەموو کارمەندەکانەوە، بە تایبەتیش سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، کە دانیشتووی شاری هەولیر بوو، بە سەردان هاتبوو بۆ سلێمانی و چونکە سەر بە یەکێتی بوو، ڕێگای گەڕانەوەی لیێ گیرابوو. جا هەموو لە بیرکردنەوەدا بووین تا چارەیەک بدۆزینەوە و ڕۆحی خۆمان لە دەستی بەعس و پارتی ڕزگار بکەین.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ئەو ڕۆژانەی لە بیرناچنەوە
- بابەتەکانی تری محەمەد بەرزی
محەمەد بەرزی: خــۆر..!
-محەمەد بەرزی: منداڵی ترسنۆک و شەرمن.
-محەمەد بەرزی: مـنـداڵ و نـوسـتـن.
- All Posts