نەوید دانشپویان: نێوەرۆکی سەربەخۆییەکەی باشوری کوردستان.
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
قازانج و زەرەدەکانی ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشور بۆ دەوڵەتانی دەوروبەر، دەسەڵاتدارانی هەرێم، خەڵکی باشور و کوردەکانی سێ پارچەی دیکەی کوردستان.
بۆ پێشبینی پێشهاتەکان دەبێ هێزەکانی ناو گۆڕەپانی سیاسەت بناسین. بۆ ناسینی ئەم هێزانەش پێویستە سەفەرێک بکەین بۆ ناو مێژوو، ماهیەت، کەلتور، سایکۆلۆژی و بەرژوەندی چینایەتیان. لەم وتارەدا بنەماڵەی بارزانی وەک بانگخوازی سەرەکی سەربەخۆیی باشور دەخەمە بەرتیشکی لێکۆڵینەوەی زانستی و مێژویی. لێفەی سەر ئامانج و ئاکامە شاراوەکانی ڕێفڕاندۆمی بارزانی دەخەمە لاوە.
ئاوڕێک بۆ مێژووی بنەماڵەی بارزانی
لە ساڵی 1961 مەلا مستەفا بارزانی کە دوو ساڵ بو لە سایەی هاتنە سەرکاریی عەبدولکەریم قاسم بە ڕێز و حورمەتەوە لە ڕوسیە ڕا گەڕابۆوە باشور، بە ڕێنوێنی ساواکی ئێران و موسادی ئیسرائیل و سیای ئەمریکا بو بە ڕێبەری شۆڕشی ئاغاکان و مڵکدارەکانی ناڕازی کوردستان، کە لە دژێ چاکسازی ئابوری و کۆمەڵایەتی عەبدولکەریم قاسم بە تایبەت ئیسلاحی زیراعی ڕاپەڕیبون.
هەر مرۆڤێکی نیشتمانپەروەر دەبێ ئەم ڕاستیە حاشاهەڵنەگرە بزانێت کە پێشنیازی داڕشتنی دەوڵەتی نەتەوە، پەروەردەکردنی بیری نەتەوەییە و گرینگترین پێشنیازەکانی بیری نەتەوەییش بریتین لە:
1- لاچونی سیستمی ئابوری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و کەلتوری دەرەبەگی و عەشایەری
2- بونی حیزبێکی پێشکەوتنخوازی سەردەمیانە کە لە سەر دەستی تێکۆشەرانی ڕوناکبیر و چەپ دامەزرابێ و نوێنەرایەتی بەرژوەندی 90٪ی خەڵک(کرێکاران، جوتیاران، چینی مامناوەند و هەژارەکان) بکات.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر نێوەرۆکی سەربەخۆییەکەی باشوری کوردستان
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە