بەهرۆز جەعفەر: 11ى سێپتەمبەر، دەرەتانى چەتەکانى ئابوریی نێودەوڵەتى.
سەر لەبەیانى ڕۆژى (11/9/2001) لە نیۆرک، فڕۆکەیەک لاى باکورەوە خۆى ئەکێشێت بیناى بورجى بازرگانى جیهانى دا، دواى چەند خولەکێک فڕۆکەیەکى تر لەبەشى باشورى هەمان بورج ئەدات، ئینجا فڕۆکەى سێهەم خۆى ئەکێشێت بە بیناى وەزارەتى بەرگریی ئەمریکا (پینتاگۆن) دا، فڕۆکەى چوارەمیش بەرلەوەى ئامانجەکەى بپێکێت، تێک ئەشکێنرێت. لەئەنجامدا (2973) کەس گیان لەدەست ئەدەن و، (24) کەسیش دیارنامێنێت، هەزاران کەسیش بریندار ئەبێت” ئەمە کۆى ڕووداوەکەیە، کە بیرمەندى ئەمریکى” نعۆم چۆمسکى” لە ناونیشانى کتێبەکەى دا پێی دەڵێت: 11ى سێپتەمبەر… تیرۆر دژى تیرۆر”.. ئێمە لەم باسەماندا، خوێندنەوەیەک بۆ سیستەمى سەرمایەداریی و، ڕیشەو لێکەوتە ئابورییەکانى (11ى سێپتەمبەر) ئەکەین.
ئەگەر هێلێکى مێژوویی بۆ جیهانگیریی (عـولـمـە- Mondialisation) دیارى بکەین، ئەبێت بگەڕێینەوە بۆ کۆتاییەکانى سەدەى نۆزدە، کە پیشەسازیی لەخۆرئاوا دەقى گرت، شۆڕشى گەیاندن و تەکنەلۆژیاى سەریهەڵدا. ئینجا لەچوارچێوەى پرۆژەکەى (جۆرج مارشاڵ) دا ئەمریکا (13) ملیارى بۆ ئاوەدانکردنەوەى ئەوروپاى دواى دووجەنگە جیهانیەکە تەرخان کرد، مارشاڵ بوو بەناوێک بۆ جیهانگیریی لەڕووى ئابورییەوە. دوایی تۆڕى ئینتەرنێت (World،Wide،web) (www) زامنکرا.. هەلومەرجى سیاسیش وابو کە: جەنگى سارد کۆتایی پێهات، دیوارى بەرلین ڕووخا. ئیتر لێرەوە بە بەراورد بە پێش جەنگى سارد، جیۆپۆڵەتیک و پێگەى جوگرافى ئەو گرنگیەى نەما، لەجیاتى ئەوە چەمکى (بازاڕ) ڕۆڵەکە ئەبینێت، بەو هۆیەشەوە سەرەنجام: دامودەستگەکان، بازاڕەکان، زانکۆکان، ڕاگەیاندنەکان، هەمووى بەسترا بەمانگى دەستکردو ئینتەرنێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر 11ى سێپتەمبەر
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts