شه‌ریف هه‌ژاری: هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌مرۆی گۆڕان، هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌غدا، جموجولهكانی ئه‌مریكا و، به‌یاننامه‌ی نا-نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م گروپه كوردیه‌ی خۆرهه‌لات بزانن!
دوو هه‌ڵوێستی گۆڕان:
ئه‌مڕۆ دوو ڕوداوی جێی مشت‌ومڕ ڕویدا به‌نیسبه‌ت ئێمه‌ی كورده‌وه، له‌لایه‌ك گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتیی-یه‌كێتیی دا كۆبوویه‌وه و، له‌لایه‌كی دیكه‌ش په‌رله‌مانی (ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو) له یه‌كێكی دیكه له كاره فاشیستییه‌كانی دا بڕیاری ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ڕاپرسی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان دا.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی گۆڕان و پارتیی- یه‌كێتییه‌وه، خوێنه‌ران شاهیدن، كه دوو ساڵه له زۆرینه‌ی بابه‌ته‌كانم جه‌خت له‌وه ئه‌كه‌مه‌وه كه گۆڕان ده‌بێت پێ له‌سه‌ر دوو خاڵی سه‌ره‌كی دابگرێت.
یه‌كه‌میان: موچه به زوترین كات ڕێكبخرێته‌وه و سته‌مكاریی پارتیی- یه‌كێتیی له دزینی موچه‌ی موچه‌خۆرانی كوردستان هه‌ڵ بگیردرێت.
دووه‌میشیان: سیستمی سیاسیی كوردستان بكرێته په‌رله‌مانی.
بۆچی ئه‌م دوو خاڵه هه‌میشه لام گرنگ بووه؟ چونكه چاره‌نوسی ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر بڕه (موچه)ی مانگانه‌یانه. به‌وپێیه‌ی له چاره‌كه سه‌ده‌ی حوكمی پارتیی- یه‌كێتیی دا هیچ پلانێكی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی ولاتیان نه‌بووه و خه‌ڵكه‌كه به زۆری فه‌رمانبه‌رن! هه‌روه‌ها: به په‌رله‌مانی كردنی سیستمیش، گه‌شه به فره‌یی سیاسیی و دابه‌شبونی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌لاته‌كان و مۆنۆپۆل نه‌كردنی پێگه‌كانی حوكمڕانی ده‌دات له كوردستان دا.
سبه‌ینێش زۆر گرنگه كه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێ له‌سه‌ر ئه‌و دوو خاڵه دابگرێته‌وه له كۆبونه‌وه‌ی له‌گەڵ پارتیی- یه‌كێتیی دا.
جه‌خت ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕان توانی گه‌ره‌نتی له پارتیی- یه‌كێتیی به‌ده‌ست بهێنێت كه (موچه ئاسایی بكرێته‌وه و سیستمیش بكرێته په‌رله‌مانی) ئه‌وا ئاساییه كه گۆڕان به‌شداری بكات له (كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مان) دا. به‌لام ئه‌گه‌ر پارتیی- یه‌كێتیی گه‌ره‌نتی جێ به‌جێكردنی ئه‌و دوو خاڵه (له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراو و نزیك) دا به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان نه‌دا، ئه‌وا پێویسته گۆڕان به‌شدار نه‌بێت له‌گه‌ڵ پارتیی-یه‌كێتیی بۆ (كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مان).
چونكه له داهاتوودا ده‌نگده‌ران گورز له گۆڕان ده‌وه‌شێنن. به‌و پێیه‌ی كه دوو مانگ پێش ئێستا له دوو بابه‌تم دا ئاماژه‌م به‌وه‌دا زۆر گرنگه گۆڕان حساب بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ردوو لیستی به‌رهه‌م سالح و شاسوار عه‌بدولواحید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو!
له ئه‌گه‌ری ڕێكه‌وتن و ڕێكنه‌كه‌وتنی گۆڕان له‌گه‌ل پارتی- یه‌كێتیی دا له‌سه‌ر پرسی (كردنه‌وه‌ی ده‌رگای په‌رله‌مان)، ئه‌وا باشتره گۆڕان نه‌ترسانه ڕای بگه‌یه‌نێت كه: ئێمه تاهه‌تایه دژی گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یی پارتیی- یه‌كێتیی تێ ده‌كۆشین، به‌ڵام به (به‌ڵێ)ش ده‌نگ به ڕیفراندۆم ده‌ده‌ین. پێشتر له بابه‌ته‌كانم ڕونم كردۆته‌وه كه بۆچی پێویسته گۆڕان ستراتیژییانه بیركاته‌وه و نه‌كه‌وێته ناو به‌ره‌ی (نه‌خێر)ه‌وه، گۆڕان ده‌بێت ستراتیژی بیركاته‌وه نه‌ك ته‌كتیكی!
پێشموایه: خه‌ڵكی كوردستان به‌بایه‌خه‌وه پێداگریهكانی گۆڕان ده‌نرخێنن سه‌باره‌ت به (گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی موچه‌خۆران له هه‌ڵگرتنی سته‌مكاریی پارتیی- یه‌كێتیی له دزینی مانگانه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی موچه‌ی موچهخۆارن و، كردنی سیستم به په‌رله‌مانی).
هه‌ڕه‌شه سیاسیی و سه‌ربازیه‌كانی عه‌ره‌به‌كانی (عێراقی ناو مێژوو)!
دووه‌م هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌بو: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتیی- یه‌كێتیی دانیشتنی په‌رله‌مانی (ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو)ی جێ هێشت، كه تێیدا بڕیاری فاشیستانه دژی ڕاپرسی نه‌ته‌وه‌ی كورد درا.
ئه‌مه‌ش ئهیسهلمێنێتهوه كه له بابه‌ته‌كانی پێشوومان عه‌قڵانیانه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه كردبو، كه به‌رده‌وام له چه‌ندان بابه‌ت دا شیم كرده‌وه بۆچی نابێت گۆڕان بچێته ناو (به‌ره‌ی نه‌خێر) بۆ ڕاپرسییه‌وه! ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تیی گۆڕان به گوێی به‌شێكی په‌رله‌مانتاره‌كانی به‌غدا و كوردستانی بكردبایه كه (وه‌ك وه‌زیفه‌ی پێشویان ڕۆژنامه‌نوسانه بیرده‌كه‌نه‌وه نه‌وه‌ك سیاسیی – ستراتیژی) ئه‌وا ئه‌مڕۆ له ئاست هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی به‌غدا دا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت دانیشتنهكهشیان به‌جێ هێشتبایه، هه‌ر دوو فاقی ده‌نواند.
به‌ڵام ڕه‌دكردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی نه‌خێر و هه‌ڵویسته‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕان له به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕو سه‌ركردایه‌تی گۆڕان عهقڵانیانهتر سیاسه‌ت ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ره‌كان ورده‌بنه‌وه، تا هاشوهوشی به‌شێك له په‌رله‌مانتاره دهمبازهكانیان (كه پێشتر ڕۆژنامه‌نوس بون!).
هه‌ڵوێستی ئه‌مڕۆی گۆران و كۆمه‌ل له په‌رله‌مانی به‌غدا، عه‌قلانیی و نه‌ته‌وه‌یی بوو!
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ده‌سه‌لاتدارانی (ده‌وله‌تی عێراقی ناو مێژوو!) له‌بری ئه‌وه‌ی به وردی دۆخه‌كه هه‌لسه‌نگێنن و له‌و ده‌رفه‌ته‌ی كه بۆ كورد هاتۆته‌پێش دبلۆماسیانه و عه‌قلانیانه مامه‌ڵه بكه‌ن، كه‌چی فاشیستانه هه‌م له ڕوی سیاسیی و هه‌م سه‌ربازیش هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن!
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتدارانی به‌غدا كه‌مێك تێفكرینی سیاسی‌یان قوڵ بوایه، له ئێستادا هه‌ندێ به‌ڵێنیان به كورد ده‌دا و خێرا موچه‌یان به‌ڕێ ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی درزی گه‌وره بخه‌نه ڕیزه‌كانی كورده‌وه. كه‌چی فاشیستانه هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر ده‌كه‌ن هه‌م له روی سیاسیی (وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له په‌رله‌مان كردیان) و هه‌م له روی سه‌ربازیش (وه‌ك تیرۆركاری و پێشێلكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دژی كورد له جه‌له‌ولا و مه‌نده‌لی و شه‌نگال و هتد)، ئیدی نازانن كه له‌م ته‌وقیته‌دا هه‌ڕه‌شه‌كردنی سیاسیی و سه‌ربازی له كورد، ده‌بێته هۆی یه‌كڕیزی زیاتری حیزبه كوردییه‌كان و، به‌مه‌ش له قازانجی كورد دایه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ین، هه‌ر وه‌ك له 2014 ه‌وه تائێستا ڕامگه‌یاندوه له چه‌ندین به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنه كوردیه‌كان به‌تایبه‌ت (كه‌ی، ئێن، ئێن) و، چاوپێكه‌وتنم به زمانی ئینگلیزی و بابه‌ته‌كانم، ئه‌وه‌م خستۆته‌ڕو كه ئه‌مریكا زه‌مینه‌ی دروسكردنی ده‌وله‌ت له باشوری كوردستان ده‌خولقێنێت!
گرنگترین ڕوداویش چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش، جێگیركردنی چه‌ند تیپێكی سه‌ربازی ئه‌مریكییه له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ، ئه‌مه بۆ؟ چونكه:
1- ئه‌مریكا له ڕوی ستراتیژییه‌وه ناهێڵێت به ئاسانی مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی سامانی ژێر زه‌وی كورد دروست ببێ به‌تایبه‌ت له لایه‌ن ئێران و، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا كه ئه‌وانیش هه‌ر به‌شێكن له ئێران!
2- ئه‌مریكا به وردی ئاگای لێیه كه داعشه‌كان چۆن له سنوری دیاله و ئێرانه‌وه ته‌راتێن ئه‌كه‌ن!! ئیدی با ئه‌و پاسه داعش ههلگرانه بوه‌ستێت كه حیزبولا ناردنیه سنوره‌كانی عێراق و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر له دیاله‌وه به‌شێكیان له ئێران جێیان كرابێته‌وه!! بۆیه ئه‌مریكا زۆر به قوڵی چاودێریان ئه‌كات!
3- به‌هۆی نفوزی ده‌وڵه‌ته سوننه عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌مریكا نایه‌وێت له‌وه زیاتر سونه‌كانی عێراق به‌ده‌ست ئێرانه‌وه جینۆساید بكرێن. بۆیه جێگیركردنی چه‌ند تیپێكی له‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی هه‌رێم بۆ كهمكردنهوهكانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێرانیشه له‌سه‌ر سونه‌كانیش بۆ ستراتیژ!
هه‌ر سێ هۆكاره‌كه، له ڕوی ستراتیژیه‌وه په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه.
هه‌ربۆیه پێموایه: ئه‌مریكا گلۆپی سه‌وزی بۆ دروستبونی ده‌وله‌تی كوردی هه‌ل كردووه، ئهگهربێتو پارتیی- یه‌كێتیی پاش ڕیفراندۆم سازشكارانه نه‌چنه‌وه بۆ به‌غدا و به (كۆنفیدرالی) ڕازی ببن!!
دروستبونی ده‌وله‌تی كوردی لێره، به مانای هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وله‌تی عێراقی دوای ڕێكه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆ – سازانۆف (ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاسیای بچوك)ـه. ئه‌مه‌ش به مانای كاریگه‌ری دانان دێت له‌سه‌ر ناوچه‌كه به‌گشتیی و، ئێران به‌تایبه‌تی. واته له ستراتیژ دا (سه‌د له سه‌د) ئێران تێی ئه‌كه‌وێ و ههلهتهكێنرێ و، ئێرانیش ئه‌گه‌ری هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ده‌بێت!
هه‌ربۆیه له ئێستادا، گروپی لقی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران كه له لایه‌ن (ئیبراهیمی عه‌لی زاده) كه له دێی زڕگوێزه‌له پاڵی لێ داوه‌ته‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا دژایه‌تی بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی كوردی به‌گشتیی و ئه‌وانه‌ی خۆرهه‌لات به‌تایبه‌تی ئه‌كات. چونكه كۆمۆنیسته‌كان ئه‌زانن كه به‌ره‌ی ناسیۆنالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه‌دا له دروست بون دایه.
ئه‌وه‌ی سه‌یره، كورد له هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌دا، كه‌سانێكی تێدا هه‌ل نه‌كه‌وتوه كه وه‌كو (گروپی كۆمه‌له‌ی ئێران) دژی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد بوه‌ستنه‌وه. چونكه پێشتر هه‌ر (عه‌بدولای موهته‌دی و ئیبراهیمی عه‌لی زاده) بون كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكان شه‌ڕیان دژی هێزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد به‌رپاكرد و نه‌ته‌وه‌یی بونیان به (دواكه‌وتویی و بۆرجوازی و شوێنكه‌وته‌ی ئیمپریالیزم) داده‌نا و، ببونه شوێنكه‌وته و ته‌زبیحی ده‌ستی فارسیست – ماركسیست (مه‌نسور حیكمه‌ت).
ئێستاش ئه‌م گروپانه تێفكرینی عه‌قلانی نه‌یگرتونه‌ته‌وه و، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌زانن ده‌وله‌تی نه‌ته‌وه‌یی له باشوری كوردستان دروست ده‌بێ و، دواتریش پارچه‌كانی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه‌چی له به‌یاننامه‌ی سالیادیان دا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیزم (به دواكه‌وتویی) ده‌زانن. به‌لام شوێنكه‌وته‌یی خۆیان و به‌كرێگیراویان بۆ هێزه چه‌په‌كانی (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) به خۆشخزمه‌تی و به‌كارهێنانیان نازانن و به (پێشكه‌وتن)ی داده‌نێن. له‌كاتێكا به‌م ههلوێستانهیان ئه‌وانیش ده‌بنه وه‌سیله‌یه‌كی خزمه‌تكارانه‌ی هه‌مو ئه‌و تاوانانه‌ی كه (فارس و تورك و عه‌ره‌ب) دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد كردویانه و ده‌یكه‌ن!!
—
تێبینی: وه‌ك یه‌كه‌م نوسه‌ری كورد ده‌سته‌واژه‌ی (ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو) به‌كارده‌هێنم، چونكه عێراقی ئێستا ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز بوونیه‌تی ماوه و، عاقیبه‌تیشی ده‌بینین!