عه‌دنان كۆچه‌ر: كه‌ركوك و گوتارى بارگاویی به‌توڕه‌یی.
دوا په‌یامى توڕه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه دوێنێ له‌رێگه‌ى باڵیۆزه‌وه گه‌یه‌نراوه‌ته به‌رپرسانى كورد‌و ده‌نگۆى ئاماده‌بوونى وهفدێكى باڵاى ئێرانى‌و دیداریان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ههرێمو هاتنى ئه‌میندارى كۆمكارى عهرهبیو ئه‌گه‌رى سه‌ردانى (مایكڵ فالۆن)ی وه‌زیرى به‌رگری شانشینى به‌ریتانیاش، كه (لاهور تاڵه‌بانى) لهدیدارهكهى له‌گه‌ڵ رادیۆى BBC ئاماژه‌ى پێكردووه، هه‌مووى نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڕی نوێی فشاره‌كانیان نایانه‌وێت ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، پێشیانوایه ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى لێده‌كرێت، چونكه وه‌ك میدیاكان ده‌یڵێن هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌مه‌ریكا پچڕانى په‌یوه‌ندییه‌كان دهبێتو ئێرانیش ره‌نگه كارتى هه‌مه چه‌شنه بهكاربێنێو هێزه عێراقییه‌كانیش وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌مه‌نده‌لی ڕوویدا له‌شوێنى دیكه تاقی بكه‌نه‌وه، ره‌نگه لێدوانى په‌رله‌مانتاره شیعه‌كه‌ى عێراق، كه به ئه‌ندازیارى بیرۆكه‌ى فیدڕاڵى به‌سره ناسراوه، زۆر راستگۆیانه بێت، كه داوایكرد هه‌موو كورده‌كان بههاوڵاتىو ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌رچی زووه به‌غداد جێ بهێڵن، چونكه كه‌س گریمانه‌ى پاراستنیان ناكات.
ئه‌مڕۆش بارزانى له‌كه‌ركوك ده‌بێت، تائێستا نازانرێت گوتاره‌كه‌ى بارزانى له‌گه‌ڵ پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه چۆن ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر پێرێ خۆى له په‌یامێكدا داوا ده‌كات له بانگه‌شه‌دا لایه‌نگرانى له‌و دروشمانه دووربكه‌ونه‌وه كه جیاكاریی له‌هه‌ناوى خۆیدا هه‌ڵگرتووه‌و سوكایه‌تى به‌نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كانى تر تێدایه، به‌ڵام هێشتاش پارتییه‌كان چ له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌س‌و ئۆرگان، چ له‌سه‌ر ئاستى دامه‌زراوه میدیاییه‌كانیش درێژه به‌و گوتاره هه‌ستیاره ده‌ده‌ن كه ده‌شێت رقی میللى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانى دیكه بگه‌یه‌نێته ترۆپك، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى دوێنێ پۆسته‌رى پێشمه‌رگه شه‌هیده سهربڕدراوهكانى ده‌ستی داعشیان له‌كه‌ركوك هه‌ڵواسیوه، له‌كاتێكدا به‌كارهێنانى ئه‌و وێنانه له بانگه‌شه‌دا نه ره‌هه‌ندێكى ئه‌خلاقی هه‌یه‌و نه قازانجیش به پرسه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه رقی نه‌وه‌ى نوێ ده‌رهه‌ق به داعش په‌ره پێنادات، به‌ڵكو بوغزاندنو كینه له‌به‌رامبه‌ر عه‌ره‌ب گه‌وره دهكاتو ئه‌گه‌رى به‌یه‌كدادان گه‌وره ده‌كات.
له‌راستیدا دۆخێكى خراپ چاوه‌ڕێمانه، هه‌مووان به‌كورد خۆشییه‌وه زه‌نگى شه‌ڕو پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه شیعه‌كان به‌تایبه‌ت حه‌شدى شه‌عبی بڵاوده‌كه‌نه‌وه، میدیاكانى پارتى به‌رده‌وام له‌رێی هه‌وڵه‌كانیان بۆ جوانكردنى ریفراندۆم ده‌یانه‌وێت ناشرینىو مه‌ترسییه‌كانى حه‌شد له‌سه‌ر كورد ده‌ربخه‌ن، ئه‌و هه‌وڵه میدیاییه رقێكى گه‌وره‌ى له‌نێوان شه‌قامى كوردى‌و هێزه شیعه‌كان دروستكردووه، له‌وه‌شدا بارى قورسی ئه‌و مه‌ترسیانه بۆ سه‌ر یه‌كێتییه، چونكه ئه‌و جوگرافیایه‌ى كورد له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبی لهتهماسه، ئه‌و ناوچانه‌ن كه وه‌ك جێ نفوزى یه‌كێتى حسابیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ریفراندۆم دواده‌خرێت یان نا پرسێكى دیكه‌یه، به‌ڵام جه‌وهه‌رى مه‌ترسییه‌كه ئێستا له هه‌ڵایسانى جه‌نگه، ئه‌و جه‌نگه‌ى سه‌ربارى ئازایه‌تى رۆڵه‌كانى ئێمه ره‌نگه به‌رگه‌ى نه‌گرین، ئاخر ئێستا زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له سه‌ركێشیه‌كانى هه‌رێم نیگه‌رانه‌و پشتیوانى عێراق ده‌كه‌ن، ئیدى ئه‌وه‌ى پێویست بێت له‌سه‌رى له‌و جه‌نگه خۆی لابدات كورده، چونكه ئیدى ئه‌و شه‌ڕه میللیهى كه ئێستا زۆر كه‌س خه‌ونى پێوه‌ده‌بینن ماڵوێڕانىو ئافاتێكى گه‌وره ده‌بێت بۆ هه‌مووان، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه گوتارى بارگاوى به‌رق‌و مامه‌ڵه‌ى نابه‌رپرسانه‌ى میدیا له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ره‌كان وایكردووه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌رمان گه‌وره‌تر بكه‌ن.
ئێستا كه‌ركوك‌و ناوچه‌كه له‌هه‌موو شوێنێك پتر یه‌كێتى ده‌بێت ئاگادارى بێت، چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ئه‌وێ جوگرافیاى نفوزى یه‌كێتییه، هه‌روه‌ها قوڵایی رێكخستن‌و باڵانسی هێزهكهیهتى، هه‌ربۆیه‌ش یه‌كێتى بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و ئه‌گه‌رانه له‌سه‌ریه‌تى به ئه‌جێنداو دنیابینى خۆى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌ركوك بكات نه‌ك به‌ناوى ریفراندۆمه‌وه ئه‌جێنداو گوتارى پارتى تێیدا باڵادهستو بڕیار ده‌ربێت، چونكه تا ده‌ست به‌حیكمه‌تی یه‌كێتییه‌وه بگرین ده‌رهه‌ق به كه‌ركوك، هێنده‌ش لهبهیهكدادانو ئافات دوور دهكهوینهوهو چه‌ندیش سیاسهتو مامه‌ڵه‌ى بارگاوى به‌رقی پارتى له‌و زۆنه‌دا بێته رۆژه‌ڤه‌وه هێنده ئه‌گه‌رى ناكۆكییه‌كان قوڵتر دهبنو سه‌قامگیرییه‌كه‌ى تێك ده‌چێت.