عه‌تا قه‌ره‌داخی: له فه‌تحی ئیسلامیه‌وه تا حه‌شدى شه‌عبی عه‌ره‌ب چه‌ند هادى عه‌له‌وى هه‌یه!
( شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌ب و كورد) ئه‌مه یه‌كێكه له‌و ده‌ربڕینه هه‌ره ناشیرینانه‌ی كه له مێژووى درووستبوونی عێراقه‌وه نه‌ك هه‌ر به گوتن ده‌گوترێت، به‌ڵكو سیستێمه تۆتالیتاره ناسیونالیسته شۆڤێنییه‌كانی عێراق، هه‌میشه هه‌وڵیان داوه ئه‌وه له لای كۆی عه‌ره‌بی عێراق درووست بكه‌ن، كه كورد دوژمنی سه‌ره‌كی عه‌ره‌به. له راستیشدا له‌و تێڕوانین‌و بۆچوونه‌یاندا رژێمه‌كانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بوون‌و سه‌رباری كوشتن‌و بڕینی عه‌ره‌بی عێراق له‌لایه‌ن رژێمه‌كانی عێراقه‌وه، ئه‌و رژێمانه توانیوویانه كۆنترۆڵی رووبه‌ری كۆنه‌ستی جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق بكهنو به دژی كورد بیانجوڵێنن، به جۆرێك كه وه‌ها له جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی عێراق تێبگه‌یه‌نن، كه كورد نه‌ك هه‌ر مه‌ترسییه بۆ سه‌ر عه‌ره‌ب، به‌ڵكو ئه‌و دوژمنه سهرسهختهشه كه له پێناوی پاراستنی عێراقدا كوشتن‌و له ناوبردنیان ده‌چێته ئاستی ئه‌ركی نیشتیمانی‌و ته‌نانه‌ت ئایینیشه‌وه.
بێگومان ئه‌م تێڕوانینه‌ی عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به كورد رهگو ریشه‌یه‌كی مێژوویی هه‌یه‌و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و تێڕوانینه ره‌گه‌زپه‌رستی‌و خێلهكییهی كه له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عه‌باسییه‌كاندا درووست بوو، كه دیوارێكی گه‌وره‌یان له نێوان خۆیان‌و هه‌موو ئه‌وانی تردا درووست كرد، كه كورد به گوێره‌ى عه‌ره‌ب له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌ویتر بوو به تایبه‌تی كه كوررد به‌شدارییه‌كی ئاشكرای هه‌بوو له راپه‌ڕینی بابهكیدا دژی ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌ت. سیاسه‌تی خه‌لافه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب كه سیاسه‌تی خه‌لافه‌تیان به دڵ نه‌بوو به شعوبی ناودێر دهكردو، ئه‌وه‌ش مانای به دوژمن دانانی هه‌موو ئه‌وانه به تایبه‌تی له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كورد‌و فارس ئه‌و ناوهێنانهیان به‌رده‌كه‌وت. هه‌ر كهسو گروپ‌و گهلو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌وتایه‌ته ژێر پیناسه‌ى شعوبییهوه ئه‌وه به ئه‌وی دوژمنی سه‌رسه‌خت حساب دهكراو، به‌و پێیه‌ش كوشتن‌و له ناوبردنی نه‌ك هه‌ر حه‌ڵاڵ بوو به‌ڵكو ئه‌ركیش بوو.
وه‌كو گوتمان ده‌سه‌ڵاته ناسیونالیسته تۆتالیتاره كورتبینهكانی عێراق به‌رده‌وام ئه‌م ژێیه‌ی سۆز‌و عاتیفه‌ى عه‌ره‌بی عێراقیان له‌راندووه‌ته‌وه‌و، به‌وه‌ش جه‌ماوه‌ریان بۆ دژایه‌تی كورد ئاماده كردووه. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته ناسیونالیسته تۆتالیتاره‌كانی عه‌ره‌ب یارمه‌تی عێراقیان داوه به‌دژی كورد. به‌رده‌وامیش ناسیونالیستي شۆڤێنی عه‌ره‌بی له نیشتیمانی عه‌ره‌بیدا هه‌مان ئه‌و ژێیهیان له‌راندووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت له‌نێو نوخبه‌ى رۆشنبیری عه‌ره‌بیشدا به‌رگریكردن له رژێمه تۆتالیتاره دژه كورده‌كانی عێراق شتێكی ئاشكرا‌و له‌به‌رچاو بووه. له مێژووى فیكر‌و رۆشنبیری عه‌ره‌بیدا به ده‌گمه‌ن پیاوێكی وه‌كو هادی عه‌له‌وی ده‌ركه‌وتووه كه نكوڵی له ناسنامه‌ى عه‌ره‌ببوونی خۆی بكات له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره نامرۆڤانه‌ى كه رژێمی عێراق له عێراقدا به‌رامبه‌ر به كورد كردوویه‌تی به‌تایبه‌تی له ئهنفالو وێرانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
له مێژووى ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بیی ئیسلامی‌دا له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه جوڵه‌یه‌ك به‌دژی ناوه‌ندی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته درووست ببووایه ده‌ستبه‌جێ به ناوی لادان‌و دژایه‌تیكردنی ئیسلامه‌وه تاوانبار ده‌كرا، ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌بیش هه‌ڵگری هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌و هه‌موو ئه‌وانی غه‌یری عه‌ره‌ب به‌رده‌وام وه‌كو دوژمن بینیووه‌و له چوارچێوه‌ى ئه‌و وڵاتانه‌شدا كه ئه‌مان داگیریان كردوون، یان سیاسه‌تی نامرۆڤانه‌ى ده‌وڵه‌تانی بڕیاربه‌ده‌ست خستوویه‌تییه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌وه، هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی به‌رز بووبێته‌وه یان داوای مافێك كرابێت، ئه‌مان وه‌كو دوژمن‌و نه‌یار و تێكدهرو دژی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ى عهرهبو ته‌نانه‌ت دژی ئیسلامیش ناویان بردووه‌و ئێساش هه‌روا دهڕواننو هه‌وڵده‌ده‌ن رای گشتی شه‌قامی عه‌ره‌بی به دژیان بجوڵێنن. وه‌كو گوتمان ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه له‌لای ناسیونالیستی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد هه‌یه میژووهكهى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مانێكی پێش دهركهوتنو سه‌هه‌ڵدانی هه‌ستی نهتهوهییو بنه‌ماكانی ناسیونالیزم‌و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و تێزه وه‌كو ئایدیۆلۆژیای بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی. مه‌سعودی گه‌وره مێژوونووسی، عه‌ره‌ب كوردی به نه‌وه‌ی جنۆكه ناوبردووه، واته مافی مرۆڤبوونی له‌م ره‌گه‌زه سهندوههتهوه كه ئه‌گه‌ر له رووی ئه‌و ئایینه‌وه سه‌یر بكه‌ین كه به زمانی عه‌ره‌بی هاتووه‌و مهسعودیو نه‌ته‌وه‌كه‌ى به‌هی خۆیانی ده‌زانن، پێش ئه‌وه‌ى به ئایینی مرۆڤایه‌تی بزانن، ئه‌و تێڕوانیینه له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی ئیسلام ناكۆكه چونكه هه‌موو ره‌گه‌زو پێكهاته‌كانی نێو جیهان یه‌كسانن‌و به‌یه‌ك شێوه ئافریدهكراونو كه‌سیان له‌پێش كه‌سی تریانه‌وه نییه هه‌روه‌ک ان اکرمکم عند الله اتقاكم ).
كه‌واته ئه‌وه‌ى مه‌سعودی گوتوویه‌تی دژی بنه‌ماكانی ئیسلامه كه عه‌ره‌ب خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن. ده‌شێ ئه‌م بۆچوونه نازانستییه وه‌كو رهگو ریشه‌ى شۆڤێنیه‌تی عه‌ره‌بی به‌رامبه‌ر به كورد سه‌یر بكرێت كه ئه‌و ئاراسته‌یه‌ش به‌رده‌وام نوخبه‌ى عه‌ره‌بی بانگه‌وازیان بۆ كردووه نه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی عه‌ره‌ب.
له‌لایه‌كی تره‌وه كۆمه‌ڵناسی عه‌ره‌ب ئیبن خه‌لدوون كورد له‌ریزی به‌ربه‌رو دڕنده‌دا داده‌نێت، ئه‌مه تێڕوانینی عه‌ره‌به له مێژوودا بۆ كورد. له مێژووى نوێشدا كه ناسیونالیستی عه‌ره‌بی ده‌ركه‌وتووه به كاریگه‌ری ئه‌و پاشخانه دواكه‌وتوو خێڵه‌كیه‌ی كه عه‌ره‌ب هه‌یبووه‌و تاكو ئێستاش كۆنترۆڵی كۆنه‌ستی عه‌ره‌بی كردووه، هه‌مان تێڕوانینی مهسعودیو ئیبن خه‌لدوون به‌شێوه‌یه‌كی خراپتر له تێڕوانینی ئه‌و ناسیونالیستهدا به‌رامبه‌ر به كورد جێگیر بووه. ناسیونالیستی عه‌ره‌بی چه‌پ بێت یان راست ، لیبراڵ بێت یان ئاینی داخراو، هه‌مان تێڕوانینیان هه‌یه بۆ كورد‌و پێیان وایه كورد له‌ئه‌وان كه‌متره‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بووه كه له مێژووى درووستبوونی ده‌وڵه‌ته‌وه له عێراقدا له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌م ده‌وڵه‌ته ناسیونالیسته عه‌ربیانه كوردیان به‌پله دوو داناوه‌و هه‌ندێ جار ئه‌و پله‌شیان پێنه‌داوه‌و ته‌نانه‌ت وه‌كو مرۆڤیش سه‌یریان نه‌كردووه. به بۆچوونی من ئه‌م تێڕوانینه هه‌تاكو ئێستاش له‌لای عه‌ره‌ب به‌رده‌وامه.
پرۆسه‌ى ئه‌نفالی یه‌كه‌م كه بۆ ههڵتهكاندنو له نێوبردنی پایه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه ئامانجی له ناوبردنی كورد له پشتییه‌وه بووه. رژێمه‌كانی عێراقیش هه‌رله سه‌ره‌تای بیسته‌كانه‌وه هه‌تا رووخاندنی رژێمی به‌عس، به‌گشتی بێ دوودڵی له هه‌وڵی پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی كورددا بوون، هه‌رچه‌نده ده‌شێ له كاتێكه‌وه بۆ كاتێكی تر ئه‌و پرۆسه‌یه جیاوازی هه‌بووبێت. لوتكه‌ى ترسناكی ئه‌و پرۆسه دژبه كورده له‌سه‌رده‌می بهعسو سه‌دام حسێندا بووه. كه به‌رزترین ئاستی له ده‌ركردنی كورد‌و به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچه كوردییه‌كان‌و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایو ئه‌نفالدا به‌رجه‌سته بووه. هه‌موو ئه‌مانه‌ش له پێناوی له نێوبردنی كورد‌و به‌عه‌ره‌بكردنی كوردستاندا بووه، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی سڕینه‌وه‌ى شووناسی كوردی وه‌كو نه‌ته‌وه‌و سڕینه‌وه‌ى شووناسی جوگرافیاكه‌ى وه‌كو جوگرافیای كوردستان. به‌ڵام وه‌كو ئاشكرایه هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى عه‌ره‌ب له فه‌تحی ئیسلامه‌وه تا دوا هه‌وڵه‌كانی سه‌دام حسێن نه‌یانتوانی كورد له ناوببه‌ن، یان مه‌رامه‌كانی خۆیان وه‌كو ئه‌وه‌ى ده‌یانوویست جێبه‌جێ بكه‌ن. هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ى ئێستا مالیكی‌و ناسیونالیسته شۆڤێنییه نوێیه‌كانی عه‌ره‌ب دهیكهنو ئومێدیان هه‌یه مل به كورد نه‌وی بكه‌ن خه‌ونێكی حوشترانهیهو ناتوانن مێژوو بگێڕنه‌وه بۆ دواوه‌و ناشتوانن جارێكی تر ئه‌وه‌ى رژێمه‌كانی پێشووی عێراق كردوویانه ئه‌مان بیكه‌ن. به‌تایبه‌تی كه هه‌موویان له‌سه‌ر ئه‌و ژێیه كاریان كردووه‌و كارده‌كه‌ن كه كورد دوژمنی عه‌ره‌به‌و هه‌موو هه‌وڵێكیشیان داوه ئه‌م بۆچوونه له‌لای جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی درووست بكه‌ن كه بێگومان ئه‌وه‌ش بۆ درووستكردنی شه‌ڕێكی نه‌ته‌وه‌ییه له نێوان كورد‌و عه‌ره‌بدا.
ئایا ئه‌وه‌ى مالیكی بانگه‌شه‌ى بۆ دهكردو ئێستاش هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌ر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه گوایه شه‌ڕی ئه‌مجاره شه‌ڕی نێوان كورد‌و عه‌ره‌به چی له‌باره‌ى شوناسی پیاوێكه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ئێستا سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه؟ ئایا كه‌سێك كه بۆچوونێكی له‌وجۆره شۆڤێنیانه‌ى هه‌بێت شایانی ئه‌وه‌یه بهرپرسیاریتیهكی له‌وجۆره بگرێته ئه‌ستۆ؟ به‌هه‌رحاڵ بۆچوونی زۆرینه‌ى نوخبه‌ی سیاسیى كه له مێژووی نوێی عێراقدا له ده‌سه‌ڵاتدا بووه یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا بووبێت، ئه‌وه بووه كه كورد‌و عه‌ره‌ب دوژمنی یه‌كن. به‌ڵام ئه‌م نوخبه سیسیه نانیشتیمانییه نه‌یتوانیووه شه‌قامی كوردی‌و عهرهبیو بكات به دوژمنی یه‌كتر، سه‌رباری ئه‌وه‌ى كه رۆڵه‌كانی عه‌ره‌بیان وه‌كو سه‌رباز به‌كار هێناوه بۆ كوشتنی رۆڵه‌كانی كورد‌و بۆ وێرانكردنی كوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا له سه‌ختترین كاتهكانیشدا ئه‌و بۆچوونه له‌لای كورد درووست نه‌بووه كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دوژمنی كورد بێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ى به‌درێژایی مێژوو هه‌ر له سه‌رده‌می فه‌تحی ئیسلامییه‌وه دژایه‌تی كوردی كردووه‌و كوردی به‌دوژمنی خۆی زانیووه جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌ب نه‌بووه به‌ڵكو نوخبه‌ی سیاسی عهرهبیو به‌شێك له مێژوونووس‌و كۆمه‌ڵناس‌و رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب بوون. هه‌ر بۆیه ئه‌و دههۆڵهى زۆرێك له ره‌مزه‌كانی عه‌ره‌بی شیعه‌و سوونه‌ى عێراقی ئێستا لێی ده‌ده‌ن هه‌مان ده‌هۆڵه‌كه‌ی مهسعودیو ئیبن خهلدوونو سه‌دام حسێن‌و ناسیونالیسته شۆڤێنییه‌كانی تری عه‌ره‌به كه ده‌نگێكی ناسازو دژبه ژیان‌و دژبه مرۆڤایه‌تیه به گشتی، چونكه ئێستا مرۆڤایه‌تی گه‌یشتۆته ئاستێك ته‌نیا كۆنه‌په‌رسته بیرداخراوه شۆڤێنیه ئاسۆ ته‌سكه‌كان گه‌لان به دوژمنی یه‌كتر ده‌زانن. بێگومان هه‌رچۆن ئه‌لمه‌سعودى كورد به نه‌وه‌ى جنۆكه ده‌زانێت و ئیبن خه‌لدوون كورد له ریزى به‌ربه‌ریدا داده‌نێت و سه‌دام حسێن ژیان به كورد ره‌وا نابینێت و جینۆسایدى ده‌كات، جه‌عفه‌رى به ناوى ئیسلامه‌وه به زمانێكی لوس كورد فریوده‌دات، مالیكی وه‌كو كوڕى شه‌رعی سه‌دام و به‌عس ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووایه له سه‌دام خراپترى به‌سه‌ر كورد ده‌هێنا، عه‌بادى له‌وان باشتر نیه. نوجه‌یفی كه له ئوتێله‌كانی هه‌وڵیر مشه‌ى دێت و سوونه‌كانی هاومه‌زهه‌بی له كوردستان داڵده‌دراون له ترسی براشیعهكانیان دژى ئاڵاى كوردستا قسه ده‌كات.
سه‌لیم جبورى چی بۆكراوه تاكو ئێستا له ئه‌نجومه‌نه تائیفیهكهى عێراق به دژى كورد كردوویه‌تی. ئیتر ده‌بێ كورد چ چاوه‌ڕوانیه‌ك له نوخبه‌ى سیاسی و رۆشنبیرى عه‌ره‌ب بكات؟ بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ كورد ئه‌وه‌یه كه له‌وه تێبگات كه كورد هیچ ئاسۆیه‌كی نیه له عێراقی عه‌ره‌بیدا، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه رێگاى دووه‌م هه‌ڵبژێرێت كه ئه‌ویش جیابوونه‌وه‌یه له عێراقی عه‌ره‌بی. جیابوونه‌وه‌یه له‌و عێراقه‌ى كه سه‌ده‌یه‌كه كوردى تێدا زیندانی كراوه. جیابوونه‌وه‌یه له عێراقی سه‌دام حسێن و حیزبی به‌عس و شیعه و سوونه‌ى عه‌قل به‌دو، عێراقی دیكتاتۆره قه‌زه‌مه‌كانی وه‌كو جه‌عفه‌رى و مالیكی و عه‌بادى و سه‌درو عه‌مارى حه‌كیم و باوباپیران و نه‌وه‌كانی داهاتووشیان كه هه‌موویان دژى كوردن،
جیابوونه‌وه له عێراقی حه‌ره‌س قه‌وى و حه‌ره‌س جمهورى و حه‌شدى شه‌عبی و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق…عێراقێك كه سه‌د ساڵه ئه‌م جڕو جانهوهرانهى به‌رهه‌مهێنابێت و له بچووكه‌وه بۆ گه‌وره ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت له سه‌دام حسێن خراپتر به كورد‌و كوردستان ده‌كه‌ن، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌وه نه‌ماوه كورد بڕیارى بێ ره‌تكردنه‌وه‌ى خۆى نه‌دات له‌باره‌ى جیابوونه‌وه‌وه. بێگومان فشار درووست ده‌كرێت، هێزیش كۆده‌كرێته‌وه، ئێران و ناسیونالیستی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و تورك و فارسیش دژایه‌تی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ناتوانن به كرده‌وه رێگا له خواسته‌كانی كورد بگرن… دنیاى ئێستاش دنیاى سه‌ده‌ى بیست نیه.
ئایا ئه‌وه‌ى عه‌ره‌بی عێراق سه‌باره‌ت به كورد ده‌یڵێن و ده‌یكه‌ن ناچێته چوارچێوه‌ى تیرۆره‌وه واته ئایا عێراقی عه‌ره‌بی ره‌فتارى تیرۆریزم ناكات به‌رامبه‌ر به كورد. ئیدوارد سه‌عید له باره‌ى كتێبه‌كه‌ى ناتیاناهۆوه تیرۆریزم: چۆن رۆژئاوا ده‌یباته‌وه؟ ده‌ڵێت رۆژئاوا به تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا وه‌ها سه‌یرى زۆرێك له ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ده‌كات كه ده‌وڵتی تیرۆریستین كه توند‌و تیژى دژى ئیسرائیل به‌كار ده‌هێنن. ئایا ئه‌و هه‌موو توند‌و تیژییهى كه سونه‌و شیعه‌ى عه‌ره‌بی عێراقی دژى كورد و كوردستان به‌كارى ده‌هێنن نایسه‌لمێنێت كه عه‌ره‌بی عێراقی تیرۆریستن. كه‌واته ئه‌م جیهانه سیاسیه رووتكراوه له ئه‌خلاق و به‌ها به چ پێوانه‌یه‌ك شته‌كان ده‌پێوێت؟ دواجار په‌رله‌مانه تائیفیهكهى عێراق دژى ریفراندۆم ده‌نگیدا. ئیتر ده‌بێ كورد چاوه‌ڕوانی چی له‌م عێراقه بكات؟ په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیره قهزهمهكهى واڵاده‌كات هێز به دژى كورد به‌كار بهێنێت. عهرةبی عێراق به شیعه‌و سونه‌وه كورد به ئیسرائیل ده‌زانن، بۆ یه حه‌قه كوردیش وه‌كو ئیسرائیل ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بكات، ئه‌و ئیسرائیلهى كه چی سوكایه‌تیه به رۆحی ئومه‌ى عه‌ره‌بی و په‌یامه نامرۆژایهتیهكهى كردووه‌و عهرةبیش له‌به‌رده‌ستیدا له نۆكه‌رو خزمه‌تكار ده‌چن. ئیبن خه‌لدون باش گوزارشتی له‌و عه‌قڵه كردووه‌و پێیوایه: عه‌قڵی عه‌ره‌بی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هێز بوو دڕنده‌یه، ئه‌گه‌ر لاوازیش بوو كۆیله‌و خزمه‌تكاره.