دکتۆر کەمال میراودەلی: مکگۆرک کێیەو چی لە دەست دێت؟
پاڵەوانانی خیانەت و جەهالەت و جیهادی نیکاح بۆچی وا هار بوون؟
برێت مکگورک کۆنترین و بەڕێزترین و بەهێزترین کەسێتیی ئەکادیمیی، یاسایی، سیاسیی، دیپلۆماسی و نێونەتەوەیی ئەمریکایە، میدیای گەوادیی خۆفرۆشان کاریان ئەوە بوو گاڵتەی پێ بکەن و بە پلە دوو یان سیی دابنێن کە زۆر لە دۆنالد ترامپ یش لە ئەمریکا کەسیتی بەرزترە و بەڕێزترە و بەختمانە کە ئەو دۆستی کوردە.
ئەو بوو توانی تورکیا ی ناتۆ لە سوریا فت کاو مەردانە پشتگیری کورد بکات.
ئەردۆگان زۆر ڕقی لێیەو زۆر لۆبی کرد ئەمریکا بیگۆڕێت، نەیتوانی دیارە هەر بۆیەش خۆفرۆشەکانی پیاوی ئەردۆگان لە پارتی و یەکگرتوو ڕقیان لێیە، لەگەڵ ئەو هەموو خەبات و خوێن و قارەمانییەی ڕۆلانی ژن و پیاوی ڕۆژاوا، بە قسەو هەڵوێستێکی مکگورک، کە دوژمنایەتی کوردی بکردایە، ئەو هەموو ساڵەی خوێن و خەبات و ڕەنج و ئارەقە و قوربانیییان دەهاتەوە سەر سفرو، تورکیا بە ناویی شەریی تێرۆریزمی دژ بە یەپەگە جێنۆسایدی کوردی ڕۆژاوای دەکردو ناوچەکانییان دەکەوتنە ژیر دەسەڵاتی فاشیستە عەرەبیستە ئیسلامییەکانەوە.
ئەمڕۆ هەرچی خۆت وەک خۆت بیکەی و کێ پشتیوانت بێت لە جیهانی ئەمڕۆدا، یەکێک لەم سێ دەوڵەتە زلهێزە: ئەمریکاو ڕوسیا و چین دۆستی ستراتیجی و گەرانتیت نەبێت، ناتوانی خۆت بپارێزی هەرچەند خوێن و قوربانی بدەیت.
بۆیە ئێران و سوریا خۆیان دایە پاڵ ڕوسیاو، ئەنجامەکەی دەزانین چ بوو.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر مکگۆرک کێیەو چی لە دەست دێت