شه‌ریف هه‌ژاری: له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌وردی به‌خۆیا بچێته‌وه!
با ئه‌مه له‌سه‌ر گۆڕان، بڵێمه‌وه!
ئه‌گه‌ر گۆڕان له ڕێكه‌وتنه (سهركاغهزیهكانی) له‌گه‌ل پارتیی و، دواتریش له‌گه‌ل یه‌كێتیی. ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ده‌رنه‌كه‌وتبێ كه سایهوسێبهریان بۆ پارتیی هه‌یه و هه‌نێكیشیان بۆ یه‌كێتیی هه‌یانه و، له ناو ڕیزه‌كانی گۆڕان دان، ئه‌وا هه‌رگیز بزوتنه‌وه‌ی گۆران ناتوانێت ڕێكخستنێكی تۆكمه بنیاد بنێت!
كێشه‌ی حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی ئه‌وه‌یه: ڕێكخستنیان تۆكمه نییه!
پارتیی گه‌ر ببێته (ده كورسی) كه (نابێت) و، حیزبه‌كانی تر (سه‌د كورسی) یان هه‌بێت، هه‌ر پارتیی توانای یاریكردنی سیاسیی به‌هێزی هه‌یه، چونكه له بنه‌ڕه‌ت دا ڕێكخستنێكی هه‌واڵگری به‌هێزی هه‌یه!
بڕوای ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه گۆڕان ده‌بێت یه‌كه‌م هه‌نگاو له به‌هێزكردن و تۆكمه‌كردنی ڕێكخستنهكانییهوه ده‌ست پێ بكات! ئه‌گینا گه‌ر (په‌نجا كورسی)ش بهێنێت، هه‌ر.
كێشه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌یه: كۆمه‌له كادیرێكی سۆزیان بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ل پارتیی و، به‌شێكیشیان سۆزیان بۆ به‌رده‌وامی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ل یه‌كێتیی هه‌یه، به‌مه‌ش ناتوانن ستراتیژێكی تۆكمه‌ی خۆ-خولقێن بهێننه‌كایه‌وه!
له بابه‌تی سالی (2009) ی ڕۆژنامه‌ی هاولاتی، به‌ناونیشانی: (پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا وردتر بێ!)، به وردی ئه‌مه‌م خسته‌ڕوو!
له بابه‌تی ساڵی (2010) ی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه، به‌ناونیشانی: (ده‌یڵێمه‌وه: پێویسته نه‌وشیروان مسته‌فا وردتر بێ!)، دیسانه‌وه به‌چڕی باسم له چۆنیه‌تی بهتۆكمهكردنی ڕێكخستنه‌كانیان كرد. ڕۆژنامه‌كانیش ماوون!!
دیمان دوای چه‌ند سالێكی كورت به‌سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌ته‌م دا، كه‌سانی وه‌كو (محمد حاجی) چیان به‌سه‌ر گۆڕان هێنا و، به حه‌قیقه‌ت لێوردبونهوهكانی منی سه‌لماند!
وه‌ك ئاماژه‌م پێ دابوو: (عه‌بدول كه‌ریم قاسم زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری عێراق خۆشیان ئه‌ویست، كه‌چی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخستنێكی تۆكمه‌ی نه‌بوو، به كوده‌تا زۆر ئاسان له ناویان برد، كه پێشتریش هه‌ولی تریش له دژی درابو، به‌لام قه‌ت له‌و ڕووه‌وه به‌خۆیا نه‌چووه‌وه!).
بۆیه ئه‌مه چه‌ندینجاره گۆڕان كوده‌تای سیاسیی لێ ئه‌كرێ، پێویسته یه‌كه‌م هه‌نگاو ڕێكخستنه‌كانی تۆكمه بكا.
جه‌ماوه‌ری بوون بۆ حیزب گرنگه، به‌ڵام ڕێكخستنی تۆكمه: سه‌لمێنه‌ری گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی هه‌میشه‌یی حیزبه!
پارتیی ڕێكخستنی تۆكمه‌تره، كه له ڕوی ڕێكخستنه‌وه به یه‌كێتیی و یه‌كگرتو و هتد به‌راورد ناكرێ، كه‌چی پارتیی خێڵهكیترینیشه، به‌ڵام ڕێكخستنی زۆر تۆكمه‌یه!
بۆیه زۆر پشت قایمانه ئه‌توانێ هه‌مو یارییه‌ك بكات، ئیدی با ئه‌وه‌ش بوه‌ستێت كه له ئاستی نێوده‌وله‌تیی دا، پارتیی ئه‌زانێ به‌ره‌ی ئێران له ستراتیژ دا به‌ره‌ی دۆڕاوه‌كانه، بۆیه به‌ره‌ی ئیسرائیلی هه‌لبژاردووه!
به‌لام گه‌ر ڕێكخستن تۆكمه بوو، ئیدی حیزب ئه‌توانێت چۆن بیه‌وێت و مومكین بێت: یاری سیاسیی (به بێ ترس) له ناوخۆ و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ش ئه‌نجامی بدات! دنیای ده‌ره‌وه‌ش حسابی زۆر بۆ ئه‌و حیزبه ئه‌كات كه (ڕێكخستنی تۆكمه‌یه) چونكه ئه‌زانێت ناتوانێت درزی تێ بخات، بۆنمونه:
ئێران ئه‌زانێت یه‌كێتیی له به‌ره‌ی خۆی دایه، كه‌چی حسابی زیاتر بۆ پارتیی ئه‌كا، ئه‌مه بۆ!؟
چونكه ئه‌زانێت (به‌ئاسانی) ناتوانێ درز بخاته ناو پارتییه‌وه، به‌لام زۆر ئاسان ئه‌توانێت درز بخاته ناو یه‌كێتییه‌وه.
ئه‌مه په‌یوه‌ندی ته‌نها به بنهمالهییهوه نیه، چونكه ئێران ئه‌توانێت درز بخاته ناو بنه‌ماله‌ی یه‌كێتیی، به‌لام ناتوانێ درز بخاته ناو بنه‌ماله‌ی پارتییه‌وه!
كه‌وابو: ڕێكخستنی تۆكمه: كلیلی سه‌ركه‌وتن و یاریكردنی سیاسیی پڕ-جوڵه و نه‌ترسانه‌ی هه‌ر حیزبێكی سیاسییه!