شێرزاد شێخانی: پارتی بە نەیارەكانی ئەڵێ ( كوڕی لەشفرۆش ).
ساڵانی زوو تا حەفتاكانی سەدەی ڕابردوش هەر كەسێك بیویستایە لەوەزیفەی حكومەت دابمەزرێ داوای چەندین بەڵگەنامەی رەسمییان لێدەكرد. یەكێك لەوانەش شەهادەی (عدم محكومیە) بو.. ئەبو داواكار بچوایە مەركەزی پۆلیس و لەوێ هەر دە پەنجەكەیان بۆ ڕەش ئەكردو ئەیانخستە سەر كاغەزو ئەیانناردە بەغدا، لەوێ لەفایلەكانی سەرجەم مەحكەمەكانی عیراقدا ئەگەڕان بزانن ئایا رۆژی لەرۆژان ئەم داواكارە حوكمدراوە یان نا.. بەبێ ئەو شەهادەیە زۆر ئەستەم بوو، كەسێك لەوەزیفە دامەزرێ كە ڕابردویەكی خراپی هەبێ. چونكە تاوانكاری لەو زەمەنەدا شتێكی زۆر گەورە بو، كەسێك شیاویی وەزیفەی حكومەت نەئەبو ئەگەر تاوانی بكردایە، وەزیفەی حكومەت وەزیفەیەكی موقەددەس بو، زۆر عەیبە بو دەوڵەت ئوموری هاوڵاتیانی بخاتە بەردەستی بەرتیلخۆرو گەندەڵ و پیاوكوژ. خۆ وەكو ئێستا نەبو كابرا خیانەتی 31 ئاب بكا، دواتر بكرێتە سەرۆكی وڵات. یان شەنگال بەدەستەوە بدات ڕووتبەی عەسكەری بەرز بكرێتەوەو نۆتی شەجاعەی پێبەخشرێ، یان قوتو شیری مندڵان ببڕێ، مەدالیای ئەندازیاری ئاوەدانی بە یەخەی ببەسترێ!. ئەو زەمان ئەخلاق هەبو ئەخلاق..
پارتی ژوورێكی عەمەلیاتی راگەیاندنی دروست كردوەو كە لەمدواییانەدا ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیش ئیلتحاقی پێوە كردوەو بوە بە مەسئولی (مەلەفی یەكیتیەكان). ئەم ژوورە عەمەلیاتەش پەیجێكیان لەفەیسبوك كردۆتەوە بەناوی (جاشخانە) گوایە هەرچی وتارو لێدوانێك لەدژی بنەماڵەی بارزانیو ریفراندۆمو سەربەخۆیی بڵاوبكرێتەوە ئەچێتە ناو ئەو پەیجەوەو دوای سەربەخۆیی وراگەیاندنی دەوڵەتی كوردی ئەو مەلەفانە لەدادگا ئەجولێنرێ و سەری نوسەرەكان لەقوڕ ئەنرێ و جارێكیتر بۆیان نیە لەدەوڵەتەكەیاندا هیچ وەزیفەیەكی حكومی بەدەست بێنن.
بریاروایە لەرۆژی 26 ی ئەیلولی ئەم ساڵەدا واتە دوای تەقریبەن دە ڕۆژیتر دەوڵەتەكە ڕابگەینرێ و دەست بە ئیجرائاتی دادگایی لەلایەن (محكمە الشعب) بكرێ و هەمو ئەو نوسەرو روناكبیرو سیاسییانە بە جوملە بدرێنە دادگاو سەریان بپەڕێنن.
لەدەوڵەتی داهاتوی پارتیدا هەر كەسێك بیەوێ لەوەزیفەیەك دابمەزرێ، ئەبێ بچێتە ئەو ژوورەی عەمەلیاتەوە لەوێ شەهادەی عەدەم مەحكومیە بێنێ، ئەگینا لەهیچ وەزیفەیەك دانامەزرێ. ئەوانەی ئێستاش لەوەزیفەدان تەرفیع و عەلاوەشیان ئەوەستێ بەو حیسابەی خائین و خۆفرۆش و جاش بونە حیسابی جاشەكانی سەدامیشیان بۆ ناكرێ.
خودی خۆم و87 نوسەرو رۆشنبیرو سیاسی ئەم هەرێمە بە ( جاش و خۆفرۆش) لەقەڵەمدراوین، تەنانەت لەو پەیجەی ژووری عەمەلیاتی پارتیدا ناومان بە ( كوڕی لەشفرۆش) هێنراوە !.
ئەمەش دەقی ئەو كۆمینتەیە كە لەسەر پەیجی (جاشخانە)ی پارتیدا لەسەر هەر وتارێكی نوسەرە نەیارەكانی پارتی نوسراوە كە نوسەركەی دەڵێ: دەگێڕنەوە جارێك كوڕێك بەباوكی ئەڵێ، باوكە ( لەش فرۆشەكان) منداڵیان ئەبێ؟ باوكی لەوەڵامدا دەڵێ: كوڕٍم گەر لەش فرۆشەكان منداڵیان نەبێ ئەی چۆن ئێستا (وڵات فرۆشان) ئەبن.. بۆیە تۆ كوڕی لەش فرۆشی چونكە تۆ وڵات و سەركردەكان دەفرۆشی.
بەراستی سیاسەت وەكو پێشتریش وتومە لەهەمو بەهایەكی ئەخلاقی و ئینسانی داشۆراوە لەم هەرێمەدا بەهۆی پارتییەكانەوە، دایكی من پەپولەیەك بو لەئاسمانی خوادا هاتبوە خوارەوەو دوو سێ جار حەجیشی كردوەو كەچی لەسەر مەوقفێكی من بە (لەشفرۆش) وەسفی ئەكەن، ئەمە ئەو مەدرەسەی بارزانییە كە كادیرو نوسەرو ڕاگەیاندكارو پەرلەمانتاری ئەو حزبەی پەروەردە كردوە.
جا حیسابی خۆتان بكەن ئەو دەوڵەتەی بۆمان دایئەمەزرێنن، ئەبێ چ بەهایەكی ئەخلاقیو سیاسی تێدا هەبێت؟.
- Latest Posts by شێرزاد شێخانی
شێرزاد شێخانی: ئاشبەتاڵ بە ئاشبەتاڵ.
-شێرزاد شێخانی: ئایا بایکۆتی هەڵبژاردن چارەسەرە؟
-شێرزاد شێخانی: پەرلەمان و فەعۆیەکانی پارتی.
- All Posts