زه‌به‌نگ به‌هادین: گۆران له‌ ناو قۆزاخه‌یه‌كى ‌ تاریك دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

له‌م دۆخه‌دا كه‌ گۆڕان ئه‌یتوانى زیاتر خۆى بناسێنێت و زیاتر پێناسه‌ى خۆى بكات، كه‌چى بێده‌نگه‌ ئه‌م دۆخه‌ سیاسى یه‌ ئاڵۆزه‌ بوارى سه‌لماندنى سیاسه‌تى حیزب و بزوتنه‌وه‌كان‌ له‌بارتر ده‌كات, ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبه‌ ئاكار و رێكارى سیاسى خۆى به‌ باشى دارشتبێت, گۆران ئه‌یه‌وێت ئه‌وه‌ بسه‌لمێنێت كه‌ هیچى پێناكرێت یان باشتر وایه‌ بڵێن هیچى پێنه‌كراوه‌و ئێستاش هیچى پێناكرێت, ره‌نگه‌ گۆران ئه‌وه‌نده‌ى سه‌رقاڵى كێشه‌ ناوخۆى یه‌كانى بێت كه‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ كۆپى یه‌كێتى له‌ كه‌ڵه‌ كه‌بوونى كێشه‌ى نێو خۆى دا نیو ئه‌وه‌نده‌ سه‌رقاڵى دۆخى كوردوستان و دۆخى گشتى سیاسى نه‌بێت, سه‌یر له‌مه‌دایه‌ لایه‌نگران و هه‌وادرانى گۆران ناسراون به‌ ووتن و ره‌خنه‌ گرتن و دیدبینى كه‌چى ئێستا هه‌موویان له‌ ئاست ئه‌م بێهه‌ڵوێستى و بێدهن‌گى یه‌ بزوتنه‌وه‌كه‌ هیچیان نى یه‌ بۆ ووتن, ئه‌م سر بوونه‌ى گۆران به‌ره‌و مه‌رگى هێواشى ئه‌بات, گۆران ده‌مێكه‌ له‌ وه‌همى رێككه‌وتنى یه‌كێتیدا ئه‌ژى ئه‌و ئێستاش خه‌و به‌ گه‌رانه‌وه‌ بۆ گرده‌كه‌ى ده‌باشانه‌وه‌ ئه‌بینێت له‌ كاتێكدا گالیسكه‌ى یه‌كێتى نابینێت جله‌وه‌ى خۆى بردۆته‌ پیرمام و ئیتر ئه‌و گرده‌كه‌ى زه‌رگه‌ته‌ى به‌جێهێشتوه‌ , گۆران له‌وه‌ ئه‌چێت ئه‌وه‌ نه‌بینێت كه‌ یه‌كێتى له‌ باى پارتى دا شه‌ن ئه‌كات و باى گۆرانى پێ بێ به‌رهه‌مه‌.
ئه‌بوایه‌ ئه‌وه‌ گۆران بوایه‌ ئێستا به‌رچاو روونى بدایه‌ته‌ خه‌ڵك ئایا ریفراندۆم ئه‌كرێـت یان ناكرێت, ئه‌بوایه‌ گۆران رێنموێنى خه‌لًكى بكردایه‌ ئایا به‌شدارى بكه‌ن یان نه‌كه‌ن, به‌ڵام گۆران له‌ سستى یه‌و به‌روه‌ نه‌مان هه‌نگاو ئه‌نێت بێ ئه‌وه‌ى درك به‌و بیهه‌ڵویستى یه‌ى خۆى بكات , گۆران ئه‌یه‌وێـت كه‌ى بریار بدات؟, كاتێك كه‌ بریاره‌كانى هێنده‌ى چڵه‌ پوشێ سوودیان نه‌ما بریار چى یه‌ ئه‌و كات بیدات یان نه‌یدات.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ى پارتى گرتویه‌تى یه‌ت به‌ر بۆ نیشاندانى هه‌یمه‌نه‌و ده‌سه‌ڵات و تواناى خۆیه‌تى به‌مشێوه‌یه‌ش بروا هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌ى بۆ خۆى ئه‌چنێته‌وه‌ گه‌وره‌تر ئه‌بێـت ئه‌م راستى یه‌ ئه‌بێـت گۆران باش بیبینێت و دركى پێبكات پێویسته‌ گۆران ئه‌م دیدگایى یه‌ى پارتى ببینێت و ئه‌ژمارى بكات له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانى خۆیدا , به‌شدارى نه‌كردنى گۆران له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ كاراكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌ بوو نیشانه‌ى نه‌خوێندنه‌وه‌ى ته‌ندروست و هه‌ڵسه‌نگاندنى ناسیاسیانه‌ بوو, ئێستا یه‌كێتى و پارتى رێك بكه‌ون كه‌ هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ى گۆران كردى هه‌مووى به‌ با ده‌چێت, پێویسته‌ گۆران له‌و قۆزاغه‌ تاریكه‌ بێته‌ ده‌روه‌و به‌ زمان و رێكارى سیاسه‌ت مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات له‌ سیاسه‌ت دا په‌شیمان بونه‌وه‌و هه‌ڵویست گۆرین بوونى نى یه‌ ئه‌وه‌ى گره‌و ده‌باته‌وه‌ ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ باشه‌كان بۆ خۆى ده‌قۆزیته‌وه‌و و هه‌موو بردنه‌وه‌كان بۆ خۆى مسۆگه‌ر ده‌كات.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت