شه‌ریف هه‌ژاری: دۆخه‌كه و ڕیفراندۆم، ڕۆڵی كوردانی به‌شه‌كانی دیكه!
ئاشكرایه دۆخی باشوری كوردستان له ڕوی ئاستی بژێوی و ژیانی هاولاتیان، له‌وپه‌ڕی گوزه‌رانی خراپی ئابوری و كۆمه‌لایه‌تیی دایه و، پارتیی-یه‌كێتیش بچوكترین هه‌وڵی چاككردنی ناده‌ن و، ته‌واو بێ باكن له هه‌مو شتێك!
هه‌میشه بانگه‌شه‌كردن بۆ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئاوات و ئامانجی كورد بووه. چونكه له لایه‌ك كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیای خواكرده و، له لایه‌كی دیكه‌ش ته‌نها به‌هۆی (كوردبوونه‌وه) هه‌رچی خوێنڕێژیی و زوڵم و سته‌م له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بوه له‌لایه‌ن داگیركاران به‌سه‌ر كورددا هێنراوه. به‌م دوو هۆكاره نه‌ته‌وه‌ی كورد ئاوات و ئامانجی ڕزگاریی یه‌كجاره‌كی بووه و هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌م دۆخه‌ی كه له باشوری كورستان دا هه‌یه، وایكرد هاولاتیان (شا-گه‌شكه) نه‌بن به بیستنی هه‌واڵی ڕۆژی ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی (هه‌رچه‌نده سته‌م و گه‌نده‌لیی و وه‌ره‌ساتگه‌رایی پارتیی- یه‌كێتیی جیایه و، ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌یش جیایه، به‌لام به‌هۆی تێكچونی شیرازه‌ی گشت شته‌كانه‌وه، ئه‌و دوو ڕێڕه‌وه‌ش تێكه‌ڵ به یه‌كتركراوه!)، هه‌ربۆیه داگیركه‌رانیش ئه‌توانن سودی لێ وه‌رگرن!!
هه‌رچۆنێك بێت! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زێڕینترین ده‌رفه‌ته بۆ كورد (سێ ساڵی له ده‌یان بابه‌ت و چاوپێكه‌وتن دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌كه‌مه‌وه)، ئه‌وا پێویسته كورد به یه‌كڕیزی نه‌هێڵێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی له ده‌ست بچێت!
بانگه‌شه‌كردن بۆ گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان، زۆر زوو كاردانه‌وه‌ی جیا جیای به‌دوای خۆیدا هێنا. به‌جۆرێ زۆر خراپ عێراقی عه‌ره‌بیی و ئێران پێی تێكچون و، چه‌ندین هه‌نگاوی هه‌ڕه‌شه‌ئامیزی سیاسیی و سه‌ربازیان له دژی نا!
ئه‌م تێكچونه‌ی ئێران و عێراقی عه‌ره‌بی و كاردانه‌وه تونده فاشیستیه‌كانیان، ده‌یسه‌لمێنێت كه كورد ڕووه‌و سه‌ربه‌خۆیی هه‌نگاو ده‌نێت. ئه‌گینا كورد چه‌ند جارێكی دیكه ڕاپرسی كردووه، به‌ڵام بۆچی ئه‌م جاره هێنده پێی تێك چوون!؟
چونكه (سه‌د له سه‌د) دركیان كردووه كه قۆناغه‌كه و هاوكیشه‌كان به‌جۆرێكه گه‌ر كورد یه‌ك تۆزقاڵ یه‌كڕیزبن، ئه‌وا ده‌وڵه‌ت ڕائه‌گه‌یه‌نن!!
داگیركه‌ران هینده پێی تێك چون كه نازانن چی بكه‌ن و چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل دا بكه‌ن، كه ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هه‌ڕه‌شه و كاردانه‌وه سیاسیی و سه‌ربازیه‌كانیان، چ له ئاستی ناوخۆ كورد یه‌كڕیز ئه‌كا و، چ بۆ جیهانیشی ئه‌سه‌لمێنێت كه هزری ئه‌وان بۆ مافه‌كانی كورد هیچ جۆره گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و، ته‌نها به‌هۆی بیری ته‌نگه‌تیله‌ی فاشیستیانه‌وه‌یه كه ئه‌م ڕێگایانه ده‌گرنه‌به‌ر (هه‌م له په‌رله‌مانی به‌غدا و، هه‌م له ڕیی حه‌شدی وه‌حشی و، هه‌روه‌ها ته‌قه‌كردنی توركمانه‌كان له كوردانی كه‌ركوك و زۆر هه‌نگاوی ناعه‌قلانی تریان ده‌یسه‌لمێنێت كه خراپ شێواون!!).
دلنیاشم (نامه‌وێت زۆر بنوسم و به‌وردی ئه‌گه‌ره‌كان شی بكه‌مه‌وه) ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌نێت، نه ئێران و نه عه‌ره‌بی عێراق ناتوانن شه‌ڕێكی (سه‌خت!) دژی كورد هه‌ڵ بگیرسێنن! چونكه ئاگرێكی وا گه‌ر ته‌شه‌نه بسه‌نێت خودی ئێران ئه‌سوتێنێت. بێ گومان كورد بژارده‌ی زۆری له‌به‌رده‌سته دژی ئێران و عێراقی عه‌ره‌بی به‌كاری بێنێت!
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی (ئیسرائیلی كوڕه گه‌وره‌ی ئه‌مریكا) له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئێران و عێراقی عه‌ره‌بی دژی ده‌وله‌تی باشوری كوردستان، ئه‌سته‌مه بێ-ده‌نگ بێ.
چونكه له زروفێكی وا دا، كورد بۆ پاراستنی ستراتیژیه‌تی ئیسرائیل له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌بێته ژماره‌ی كاریگه‌ر!
هه‌ربۆیه چۆن ئه‌مریكا ئه‌م دۆخه‌ی هێناوه‌ته‌بون، ئاوهاش به ئه‌سته‌می ئه‌زانم كه ئه‌مریكا و به‌ریتانیاش به سانایی پشت له كورد بكه‌ن. چونكه ڕاسته له ڕاگه‌یاندنه‌كان دا ئه‌ڵین: له‌گه‌ڵ ڕاپرسی دا نین له ئێستا دا.
به‌ڵام ئه‌مریكا و به‌ریتانیا خۆیان ئه‌م دۆخه‌یان هێناوه‌ته‌بوون و ناشیانه‌وێت به‌ئاسانی به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوری و سیاسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ زۆر ولاتی عه‌ره‌بی بخه‌نه مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌گینا گه‌روانه‌بووایه، نه ئیسرائیل به فه‌رمی پشتیوانی بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی باشوری كوردستان ڕاده‌گه‌یاند و، نه له‌م ساته‌دا ڕۆژانه‌ش وه‌زیرانی كاریگه‌ری وڵاتانی زلهێز ده‌هاتنه باشوری كوردستانه‌وه.
ئه‌م كه‌ینوبه‌ینه ئه‌یسه‌لمێنێت، ئه‌و زروفه‌ی هێناویانه‌ته‌بون له‌گه‌ڵ قسه‌كانیان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان یه‌كناگرێته‌وه. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ری زۆره ده‌وله‌تی كوردی بێته‌بوون، ئه‌گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی ئاشبه‌تاڵ نه‌كا و پاشه‌كشه له ڕیفراندۆم نه‌كات.
چونكه به پاشه‌كشه‌كردن له ڕیفراندۆم، (سه‌د له سه‌د) چاره‌نوسی كورد ده‌سوتێت.
گه‌ر مه‌سعود به‌رزانی پاشه‌كشه له ڕیفراندۆم بكا و ده‌رفه‌تی سه‌ربه‌خۆیی له ده‌ست بدات، تاهه‌تایه ئه‌بێت ڕۆژانه له هێرشی عه‌ره‌بی عێراق بترسین و، له گه‌مارۆی سیاسیی و سه‌ربازیی و ئابوریان سڵ بكه‌ینه‌وه. به‌لام گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یه‌نرێت، ته‌نها یه‌كجار قوربانی بۆ ده‌ده‌ین، كه پێموایه: دۆخی داگیركه‌ران سه‌خته و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه قوربانیه‌كی ئه‌وتۆی بۆ نه‌ده‌ین و، تاهه‌تایه ڕزگارمان بێت! به‌لام تێكۆشان دژی گه‌نده‌ڵیی و وه‌ره‌ساتگه‌رایی پارتیی-یه‌كێتیی فه‌رزه هه‌ر به‌رده‌وام بێت!
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی باشوری كوردستان (به كه‌ركوكه‌وه) كلیلی پشتیوانێكی ستراتیژی كاریگه‌ری دۆزی كورده له به‌شه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت ده‌رچه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمی ئێستای ئێرانه!
ڕۆڵی كوردانی به‌شه‌كانی دیكه:
ڕۆڵی كوردانی به‌شه‌كانی دیكه زۆر ئه‌رێنی و كوردانه و مه‌ردانه‌یه. به‌پێچه‌وانه‌ی كاروكرده‌وه‌كانی پارتیی- یه‌كێتییه‌وه‌یه كه سه‌دان خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان له دژ ئه‌نجام داوون!
كوردانی باكور: له ڕێی (هه‌ده‌په)ـه‌وه ده‌یانجار پشتیوانیان بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان ڕاگه‌یاندووه. هه‌رچه‌نده نابێت له یامان بچێت، جار جار هه‌ندێ سه‌ركرده‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری گوشاری ئێران و لێدوانی دژه سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن! به‌ڵام لێدوانی فه‌رمی هه‌ده‌په و سه‌ركرده‌كانی هه‌ده‌په، ته‌واو مه‌ردانه و كوردایه‌تییانه‌یه.
كوردانی خۆرهه‌لات: له ڕێی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه، ده‌یانجار ئه‌وانیش پشتیوانیان بۆ پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان ڕاگه‌یاندووه، ڕۆڵی ئه‌وانیش ته‌واو مه‌ردانه و كوردایه‌تییانه‌یه.
كوردانی خۆراوا: له ڕێی پارته جیاجیاكانیانه‌وه، زۆرجار هه‌لوێستی كوردانه و مه‌ردایه‌تیانه‌یان بۆ پرسی ڕاپرسی و سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاندووه.
ده‌ك پارتیی و یه‌كێتیی نمه‌ك به حه‌رام بن، كه ده‌یانجار خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییتان له كوردانی به‌شه‌كانی تر كردووه و، ئێستاش هه‌نگاوێكتان نیه كه بیسه‌لمێنێت كۆڵتان له‌و كارانه‌تان داوه!!
ڕۆڵی قاسملوو له‌م ڕیفراندۆمه‌دا:
قاسملو وه‌ك بیرمه‌ند و ڕێبه‌ری كورد، له ڕوی گیانییه‌وه مردووه، به‌ڵام له ڕوی تێكۆشانه‌وه نه‌مردووه.
یه‌كێك له دبلۆماسیه‌ته پڕ- به‌رهه‌مه‌كانی قاسملو، هێنانی (بێرنارد كۆشنێری وه‌زیری فه‌ره‌نسا و فردریك تیسۆ و ده‌یانی تر) بوو بۆ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز و، هه‌ر له‌وێش له‌به‌ر كاریگه‌ری قاسملوو له‌سه‌ریان ئه‌وا (جلوبه‌رگی كوردیان پۆشی).
ئه‌وه‌ش له ده‌ورانێك دابوو كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌ی ده‌توانی نیو هێنده‌ی قاسملو ڕۆڵێكی وا دبلۆماسیانه‌ی كاریگه‌ر بۆ ناساندنی پرسی كورد به سیاسییه پله باڵاكانی جیهان بگه‌یه‌نێت و جه‌زبیان بكات.
له‌م ماوه‌یه‌دا كاتێك ڕاگه‌یاندنه‌كان بلاویان كرده‌وه كه ولاتانی زلهێز دژی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستانن، ڕۆڵی (هاوڕێ و دۆسته سیاسیه ئه‌وروپیه‌كانی قاسملو) به‌تایبه‌ت بێرنارد كۆشنێر و فردریك تیسۆ له‌سه‌ر سیاسه‌تی فه‌ره‌نسا به‌رانبه‌ر به كورد وایكرد: ئه‌م ئێواره‌یه سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا پشتیوانی بۆ ڕیفراندۆمی كورد ڕابگه‌یه‌نێت!!
ئه‌م هه‌نگاوه، لێدوانێكی (ماده‌م میته‌ران)ی له په‌رله‌مانی فه‌ره‌نسا بیرخستمه‌وه، كاتێك له كۆتایی هه‌شتاكان چه‌ند حیزبێكی كوردی به‌هۆی هه‌ندێك كاری (تیرۆریستییه‌وه) هێنده كاریگه‌ریان دانا له ناشیرینكردنی وێنه‌ی كورد لای ئه‌وروپیه‌كان، ئه‌وا په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌یانویست: جولانه‌وه‌ی كورد به تیرۆریست بخه‌نه‌ڕوو، به‌لام (ماده‌م میته‌ران) هه‌ستابووه‌وه و وتبوی: گه‌لێك ڕۆڵه‌ی وه‌ك قاسملووی تێدابێت چۆن ئه‌توانین به (تیرۆریست) له قه‌ڵه‌میان بده‌ین!؟
به‌ڕاستی دبلۆماسیه‌تی قاسملو و، ئه‌و دۆستانه‌ی كه له ولاتانی ئه‌وروپا كه پله‌ی سیاسیی-حكومی به‌رزیان هه‌بو و به‌لای دۆزی كوردا جه‌زبی كردن، تائێستاش وه‌فادارن و له دۆستانی ڕاسته‌قینه و پشتیوانی سه‌ره‌كی دۆزی ڕه‌وای كوردن تا ده‌گات به مافی خواكردی سه‌ربه‌خۆیی!
هه‌ربۆیه به‌م نمونه كۆتایی به‌م بابه‌ته‌شم دێنم:
حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له كتێبی: (ڕۆژژمێری پێشمه‌رگه‌یه‌ك، به‌رگی سێیه‌م، لاپه‌ڕه: 178) نوسیویه‌تی: ((كاتێك هه‌والی شه‌هیدبوونی د.قاسملوومان بیست، هه‌مومان زۆر زۆرمان پێ ناخۆش بو و زۆر پێی ناڕه‌حه‌ت بووین، یه‌كه‌مجار بوو كه ببینم كاك ڕه‌سوڵ مامه‌ند بگری، كاك ڕه‌سوڵ مامه‌ند و خاڵه حاجی زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون و، زۆر به كوڵ بۆی ده‌گریان…)).
گرنگه سه‌ركرده‌كانی پارتیی-یه‌كێتیی به‌خۆیاندا بچنه‌وه و (خۆیان وته‌نی) به‌ڵێنه‌كه‌یان به‌رنه‌سه‌ر و پاش ڕیفراندۆم واز بهێنن، ئه‌گینا مێژوو چۆن ڕاستگۆیی قاسملوو تۆمار ئه‌كا، ناشیرینه‌كانی ئه‌وانیش له یاد ناكا و، نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌میشه لێی ده‌ده‌نه‌وه!
شه‌ریف هه‌ژاری: هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و مامۆستای زانكۆی سلێمانی.