عـــهتـــا قهرهداخـــی: كورد به‌ره‌و هه‌ڵوێستی له رووداوه‌ستان!
چه‌مكی له رووداوه‌ستان له كۆمه‌ڵناسیدا به مانای خۆڕاگری و خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دان و به‌ره‌نگاری كردن دێت و، ئه‌م زاراوه‌یه به هه‌مان ماناش گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو كایه‌ی سیاسی. ئه‌م زاراوه‌یه ره‌هه‌ندی سایكۆلۆجیشی هه‌یه‌و خاسێتی كه‌سێتیه‌كی پته‌وو له‌سه‌ر پێی خۆڕاوهستاوه كه متمانه به‌خۆبوون بنه‌مای بوون و درووستبوونێتی، واته كه‌سێتیه‌ك كه فشاره‌كانی ده‌ره‌وه‌و زه‌بر زه‌نگ و ترساندن و تۆقاندنی ئه‌وانی تر یان هێزه نه‌یاره‌كان ناتوانن له شوێنی خۆى بیجوڵێنن. كه‌سێتی خاوه‌ن شووناس ئه‌و كهسێتهیه كه تواناى له رووداوه‌ستانی هه‌بێت، هه‌روه‌ك كاتێك كه‌سێتیه‌ك چ تاكه‌كه‌سی چ نه‌ته‌وه‌یی ده‌گاته ئاستێك له رووى ته‌حه‌داكانی ده‌ره‌وه‌دا بۆ سه‌رى رابووه‌ستێت و ملكه‌چ نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سێتیه له رێگاى به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی شووناسدایه. ئایا كه‌سێتی كوردى له كوێی ئه‌م چهمكهدایه؟ ئایا مانه‌وه‌ى ئه‌م كه‌سێته به‌درێژایی مێژوو سه‌ربارى فشاره سه‌خته‌كانی ده‌وروبه‌ر چیمان پێده‌ڵێت سه‌باره‌ت به چه‌مكی له رووداوه‌ستان؟
لێره‌دا له رووبه‌رێكی فراوانتردا له چه‌مكی لهرووداوهستان ده‌دوێین ئه‌ویش رووبه‌ری جوگرافیا‌و بوون و مێژووی كورده‌و ده‌مانه‌وێت تیشكێك بخه‌ینه سه‌ر هه‌ڵوێستی كورد له رابردووه‌وه بۆ ئێستا كه نزیكه‌ی سه‌ده‌و نیوێكی ته‌واوه له خه‌باتدایه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، ئه‌مه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه مێژوویه‌كی دوور‌و درێژه جه‌نگی مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو ته‌نانه‌ت سرووشتی ناجۆریشدا كردووه له پێناوى مانه‌وه‌و درێژه‌دان به ژیانیدا.. ئایا سه‌رباری خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه كورد هه‌ڵوێستی لهرووداوهستانی گه‌یشتۆته ئاستی تێپه‌ڕاندن به‌و مانایه‌ی رووبه‌ری داواكارییه‌كانی خۆیی به‌جێهێشتبێت و له سنووری بوون و ره‌وایه‌تی ئه‌وانی تردا واته ئه‌وانی داگیركه‌ری وڵاته‌كه‌یدا كاری كردبێت و جوڵا بێت؟ یان كورد هه‌میشه به‌جۆرێك هه‌ڵوێستی نواندووه نه‌ك نه‌گه‌یشتۆته سه‌رسنووری داواكارییه ره‌واكانی خۆی به‌ڵكو له نیشتیمانه‌كه‌ی خۆیشیدا زۆرجار نه‌یتوانیووه وه‌كو پێویست داواكانی به‌رز بكاته‌وه، به‌ڵكو به ده‌نگی نزم و به‌شێوه‌یه‌ك كه به‌ئاشكرا ده‌نگی نه‌بیستراوه باسی له داواكانی خۆی كردووه و كاتێكیش كه رووبه‌ڕووی ئه‌وی داگیركه‌ر بووه‌ته‌وه سه‌رباری بوێری و ئازایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و ململانێی پێشمه‌رگانه‌دا، كه‌چی له‌گفتوگۆدا كه‌متر ئه‌و له رووداوهستانهی پێوه دیاربووه.
دیاره ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌كه‌سێتی لاوازی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌وه هه‌یه كه كه‌سێتیه‌كی تێكشكاوه له مێژوودا‌و تاكو ئێستاش هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خساوه له پرۆژه‌یه‌كی رێنیسانسی هه‌مه لایه‌نه‌و گشتگری نه‌ته‌وه‌یدا كه‌سێتی خۆی درووست بكاته‌وه‌و وه‌كو بوویه‌كی خاوه‌ن شووناس له‌سه‌ر پێی خۆی رابووه‌ستێت، كه لهرووداوهستانیش به هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانیه‌وه خاسێتی كه‌سێتیه‌كی خاوه‌ن شووناسه.
بێگومان سه‌رباری دڕنده‌یی داگیركه‌ره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان، مانه‌وه‌ی دۆخی كوردستان به داگیركراوی پێوه‌ندی به لاوازی گیانی لهرووداوهستان و ته‌حه‌داوه هه‌یه له‌بوونی كه‌سێتی كورددا، به‌ڵام ئه‌و كهسێتیهش به‌و ئه‌ندازه‌یه نه‌ڕوخاوه كه بگاته ئاستی له‌ناوچوون به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌جۆرێك پارێزگاریی له مانه‌وه‌ى خۆى كردووه ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌یه‌كی لاوازیش بووبێت. ئه‌وه ئاشكرایه كورد له‌هیچ قۆناغێكی ژیانیدا چاوی له‌وه نه‌بووه پێ بخاته سه‌رخاكی ئه‌وانی تر‌و پێ له مافی كه‌سانی تر بنێت، كاتێكیش داوای مافه داگیركراوه‌كانی خۆیی كردووه، لایه‌نی هه‌ره كه‌می مافه‌كانی خۆیی داوا كردووه، بۆ نموونه به‌پێی هه‌موو یاسا ئاسمانی زهوینیهكان كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی ره‌وای خۆیه‌تی داوای سه‌ربه‌خۆیی و درووستكردنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكات، به‌ڵام وه‌كو ده‌بینین به‌درێژایی مێژووی خۆی كورد نه‌ك ئه‌و داوایه‌ی به‌جۆرێك به‌رز نه‌كردۆته‌وه كه داگیركه‌رانی كوردستان له‌ده‌می كورده‌وه بیبیستن به‌ڵكو به شه‌رمه‌وه‌و به لاوازیش هه‌ندێ داوای زۆر ساده‌ی به‌رزكردۆته‌وه كه زۆربه‌ی كاتیش ئاماده‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و داوا كه‌مانه‌ش سه‌وداگه‌ری بكات. ئه‌مه‌ش سه‌رباری هه‌ڵوێستی پته‌وی كورد له خه‌باتی چه‌كداریدا، روویه‌كی لاوازی كه‌سێتی كوردی نیشانداوه له‌به‌رده‌م داگیركه‌رانی كوردستاندا‌و ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه كورد توانای له رووداوه‌ستان و ته‌حه‌داكردنی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تردا لاوازه.
سه‌رنجی ئێمه له‌سه‌ر لاوازی گیانی لهرووداوهستان و تهحهداكردنه له بوونی كه‌سێتی كوردیدا كه ئه‌وه‌ش وایلێكردووه زۆربه‌ی كات ده‌ستبه‌رداری داواكارییه ره‌واكانی خۆی بێت. كه‌واته چۆن له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا كاربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێتی كوردی به جۆرێك بینا بكرێته‌وه كه چه‌كدار بێت به گیانی لهرووداوهستان و ملنه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئاستێك نه‌توانرێت پاشه‌كشه‌ی له داوا ره‌واكانی پێبكرێت؟! بێگومان ته‌نیا به یه‌كێتی و یه‌كبوون و ، به بنیادنانی پرۆژه‌ی رێنیسانسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌توانێت كه‌سێتی خۆی بینا بكاته‌وه به جۆرێك كه ئه‌م كهسێـتیه لاوازه له حاڵه‌تی هه‌ست به بچووكی كردنه‌وه بگوازێته‌وه بۆ حاڵهتتی هه‌ست به خۆكردن و بۆ حاڵه‌تی راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی كه ئه‌وه‌ش بنه‌مای لهرووداوهستانی هه‌موو ئه‌وانه‌یه كه پێیان له ماف و كه‌سێتی كوردی ناوه. هه‌ر لێرهشهوهو له ئه‌نجامی گه‌یشتن به قۆناغی له رووداوهستاندا كورد ده‌توانێت بوونی خۆی بسه‌لمێنێت و بێـته ناو مێژووه‌وه.
كورد سه‌ربارى خه‌باتی درێژخایه‌نى به‌رده‌وام له گفتوگۆكاندا كه‌می ده‌ستكه‌وتووه. ده‌وڵه‌تانی بڕیار به‌ده‌ستیش به‌رده‌وام غه‌دریان له كورد كردووه‌و كوردیش نه‌یتوانیووه له روویاندا بووه‌ستێت و پێداگرى له‌سه‌ر داواكارییه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كانی خۆى بكات. هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه سه‌رجه‌می راپه‌ڕینه‌كانی كورد ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌و دووچارى شكست بوون، هۆكاره‌كه‌شی نه‌بوون یان لاوازى گیانی له رووداوه‌ستان بووه له رووى ئه‌وانی داگیركهرو ئه‌وانی بڕیاربه‌ده‌ستی یاریده‌ده‌رى داگیركه‌رانی راسته‌خۆى كوردستاندا. ئێستا هه‌ست ده‌كرێت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به‌ره‌و ئاستێكی تر هه‌نگاو ده‌نێت به تایبه‌تی كه ده‌توانێت به ئاشكرا ده‌نگی خۆى بۆ داوا ره‌واكانی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وله‌ت به رووى داگیركه‌راندا به‌رزبكاته‌وه. هاوشان له رووى داواكارى و فشاره‌كانی ده‌وڵه‌تانی دڕنده‌و خوێنڕِێژى گه‌لانه‌وه له‌وانه‌ش ئیمپریالیزمی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیاو ئه‌وانی تردا بڵێت نه‌خێر.
بێگومان ئه‌مه دیارده‌یه‌كی نوێیه له مێژووى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه ئه‌ویش به‌جۆرێك گوزارشت له‌وه ده‌كات كه كه‌سێتی كوردى به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت كه نمایشی داواكارییه‌كانی خۆى بكات و به داگیركه‌ران و وڵاتانی بڕیاربهدهستیش بڵێت ئێمه به‌ره‌و درووستبوون ده‌چین و چیتر نه داگیركه‌رانی خوێنڕێژى كوردستان نه به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكاى رووتكراوه له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی ناتوانن سوكایه‌تی به بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بكه‌ن كه ته‌نیا ده‌یه‌وێت له‌سه‌رخاكی خۆى وه‌كو مرۆڤ بژى. به‌ڵێ گیانی له رووداوه‌ستانی كوردى به‌ره‌و هه‌ڵكشان و پته‌وبوون و خۆنمایشكردنی ته‌واوه‌تی ده‌چێت. گه‌یشتنی كورد به‌و قۆناغه كه بتوانێت له روودا بووه‌ستێت زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی كورد و ملكه‌چی داگیركه‌ران و ئه‌وانیتریش بۆ خواسته ره‌واكانی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
به‌ڵێ كورد له قۆناغی به‌ره‌و پێكهاتن و درووستبووندایه و له هه‌ڵوێستی ترس و شه‌رمی پێشتره‌وه ئێستا به‌ره‌و هه‌ڵوێستی له رووداوه‌ستان له پێناوى بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆیدا هه‌نگاو ده‌نێت. بێگومان زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌وتنی كورد‌و گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیاو به‌س ته‌نیا گواستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیه له هه‌ڵوێستی خۆپاراستنه‌وه بۆ هه‌ڵوێستی خۆنمایشكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ده‌نكی نه‌خێر بۆ داواكانی داگیركه‌ران و ده‌وله‌تانی هاوبه‌شی داگیركه‌ران و له رووداوه‌ستانی ئه‌وانی دى له پێناوى بوون و سه‌روه‌رى خۆدا كه ئه‌ویش پێداگرتنه له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردى.
- Latest Posts by عەتا قەرەداخی
عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی چوارەم و کۆتایی.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی سێیەم.
-عەتا قەرەداخی: کورد لە نێوان رەچەڵەک و پێکهاتەکانی و سەرەتاییبووندا – بەشی دووەم.
- All Posts