لەتیف فاتیح فەرەج: بارزانى و یاریگاو یاریگاکەى سلێمانى.
1
هیچ یاریگایەکى کوردستان 50 هەزار کەس ناگرێت، کەواتە کۆکردنەوەى خەڵک لە ناو یاریگاکان، وەک حەشامات هیچ لەو بابەتە ناگۆڕێت، کە خەڵک توڕەن و تەنانەت سەربەخۆى ئەگەر زۆر بە ڕاستیش بێت ئاشتیانناکاتەوە، ڕەنگە نیشاندانى ئەو وێنەو قەرەباڵغیە لە ڕووى دەرونیەوە بۆ ئەو ریفراندۆم چیانە خۆش بێت، کە سەرەڕاى نزیکبوونەوەى وادەکە هێشتا لیپن لە نیگەرانى و گومان، کە دەکرێت یان ناکرێت، ناوچە دابڕێنراوەکانى تیایە ، یان تیاى نیە، کراو هیچى لەو بابەتە نەگۆڕى کەس بە پوڵێکى قەڵب نەیکڕى چى، کەواتەئەم بەزم و بادانە بۆ؟ ئەوەى بۆ من جێى سەرنج و تێڕامان بوو لە نێو هەموو سەرچۆپى گرەکاندا جاشێکى کۆنم بینى زۆر باشى گڕئەدا، داخوا ئەو جاشە ئەم هەرایەى بۆ ئەوە بێت، کە کورد دەدۆڕێت یان دەیباتەوە ، هەرچیەکیان بێت بۆ ئەو کێشە نیە دۆڕان دەیباتەوە سەر خوە کۆنەکەى، جمەى یاریگاکان مەرج نین ، چیمان پێدەکرێت مەرجە، ئاخر تۆ 50%ى دەنگدەرانى کورد بە ئاژاوە چى و خائین و چى و چى لە قەڵەم بەیت ، دڵت بەو دەسماڵ بادانە خۆشە.
2
لە دواى کۆبونەوەى جەماوەریەکانى یاریگاکان، باشترین کارێک بارزانى بیکات دروست کردنى چەند یاریگایەکە، من هیوادارم یەکەمین یاریگاى سەت هەزار نەفەرى لە سلێمانى دروست بکات و ئیدى تڕو منەتى شاسوار عەبدولواحیدیش هەڵنەگرێت، دەى شاسوار هەقیشێتى بە دینتان ئێستا بچى بیەوێ لە فڕەنسۆ هەریرى جەماوەر کۆکاتەوە بۆ نەخێر لە ئێستادا رێى دەدەن، ئەسڵەن دەیەڵن لە پردێ تێپەڕێت، یان بە زەبرى چەک دەیگێڕنەوە، داخم ناچێ دواى گەڕانەوەى میوانەکانى دەرەوەى شار یاریگاکە زۆر پیس دیار بوو، یەک دوو وێنە یان بۆ ناردووم ،تەنانەت خەڵک دەبەى ئاوەکەى خۆیشى بۆ دور نەخراوەتەوە، کەسێ نەتوانێ پاکى یاریگایەک بپارێزێ، دەتوانێ نیشتمانێ بپارێزێ.
3
پێم ناخۆش بوو کچى برایم ئەحمەد لەو رۆژەداو بەو جۆرە پێبخەنێ، ئاخر سەرچاوەى ئەم هەموو خەنینەوەیە چیە، کە ئەو خاتوونە چ خۆى چ بابى چ هاوسەرى چ خوشک و براى پارتى و کادیرى پارتى و پەرلەمانتارى پارتى وقەڵەمبەدەستى پارتى هیچ نەماوە پێیان نەڵێن، خۆ دەبوو بارزانى لانى کەم لە سلێمانى داواى بوردنى لەو خانەوادەیەو لە شارى سلێمانى کردبا، ئەوەى لە برۆکسل پێى وتن ئاژاوە گێڕو لە سلێمانیش پێى وتن ” شارى هەڵمەت و قوربانى “.
4
من تێناگەم بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى، کەى بە دەنگى بەرز دەڵێن نەخێر بۆ ئەو سیناریۆ ناشرینانە، بابە لانى کەم ئەندام و هەڵسوڕاوو لایەنگرەکانتان ئاسودە بکەن، یان بایکۆت، یان نەخێر، ئاخر ئەوانەى ئێستا بەڵێ بەڵێیانە دەیان جار خەونى ئازادیان پوچەڵ کردوەتەوەو بە ئازادى و خۆخاوەنیان وتووە نەخێر، هەڵوێست بە یاننامە نیە هەڵوێست شکاندنى کولەکەکەیە، هیچ نەبێ بڵێن نەخێر بۆ بەکوشتدانى خەڵک، نەخێر بۆ بوونى سوپاى تورکیا لە سەر بەرۆکى نیشتمان، نەخێر بۆ دروستکردنى شەڕى پێشمەرگەو سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى، نەخێر بۆ دۆڕاندنى ناوچە دابڕێنراوەکان.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
لهتیف فاتیح فهرهج: له چ دهستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-لهتیف فاتیح فهرهج: قوربانیه بادینیهكان و موستهشارهكان.
- All Posts