دکتۆر کەمال میراودەلی: خەواڵووییت باش، سەرۆک!
تکایە چاوی هۆشت بکەوە! و دنیا وەک خۆی ببینە!
بارزانی لە ئەلف و بیی سیاسەت نازانێ و لە هەموو میژووی ژیانیدا توانستی ئەوەی نەبووە لە هیج ئەزموونێک فێر بێت. لەمە زیاتر ناڵێم. دوێنێ وەفدێکی مردوو یان نارد بۆ بەغدا، عەبادی خستنیە ناو تابوتێکی ساردەوەو هەر دوای 9 سەعات فەشەل و شوورەیی ناردنیەوە بۆ هەولێر.
ئەوە سەرۆکە مەزنەکەش ئاوا باسی وەفدەکە بۆ سەفیری فەرەنسی دەکات: لە کاتێکدا فەرەنسا، ئەمریکا، نەتەوە یەکگرتۆکان و… هتد، ئەو دەوڵەتانەن کە بە نووسین بە ڕەسمی ئینزاریان کردووە کە دوای ڕیفراندۆم دەرگای دانووستاندن لەگەڵ عیراق نامێنێت و پشتگیری کورد ناکەن:
قسەکانی بارزانی بۆ سەفیری فەرنسا لە عێراق:
سەبارەت بە داواکاریی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بۆ ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ بەغدا، بارزانی رایگەیاند ” ئێمە هیچ کاتێک دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە و ئەمڕۆش شاندێک چوونەتە بەغدا تا بابەتەکە زیاتر بۆ لایەنە سیاسییەکانی عێراق روون بکەنەوە و لە دوای ئەوەش دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوەیە و ئامادەین بە ئەجێندایەکی کراوە و دڵێکی کراوە لەسەر هەموو بابەتەکانی وەک سنوور، نەوت، ئاو، غاز و هەر بابەتێکی دیکە کە پێویست بێت گفتوگۆ بکەین تا بە رێگەیەکی ئاشتییانە و لێکتێگەیشتن ببینە دوو دراوسێی باش.
لە وتارەکەشی بۆ جەماوەی هەولیر هەر هەمان شتی وت:
ئەمە دەقی قسەی بارزانی خۆی لە وتاری هەولێر دا
چ گوناهێكی تێدایه من داوای ئهوه بكهم رای خۆم بدهم و سهربهخۆ بم، ئهوه چی تێدایه، دواتر ریفراندۆم بۆ دهستنیشانكردنی سنوور نییه، بۆ فهرزی ئهمری واقیع نییه، ههنگاوی یهكهم گهلێك دهڵێت من دهمهوێ سهربهخۆ بم، خواست و داوای ئێمه له بهغدا و كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی ئهوهیه، دوای 25ی ئهیلوول، وهرن گفتوگۆیهكی جددی لهسهر سنوور، نهوت غاز، ئاو، لهسهر ههموو شتێك رێكبكهوین.
خەواڵووییت باش، سەرۆک!
ڕەنگە هەوالەکانی سەرکەوتنەکانی وەفدەکەی لە بەغدا نەزانیبێت بۆیە لێرە من بۆی دادەنێمەوە؛
[دوای کۆبوونەوەی شاندی هەرێم لە گەڵ هاوپەیمانی شیعە، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد و تێیدا رۆژ نوری شاوێس رایگەیاند کە “بە روون و ئاشکرا بۆچوونەکانمان بە دۆستەکانمان لە ھاوپەیمانی نیشتمانی راگەیاندووە. دەمانەوێت لە دوای 25ی ئەیلوولیش دیالۆگ بەردەوام بێت. بەڵام ئەوان رایانگەیاند کە تەنھا پشتیوانی لە ئەنجامدانی دیالۆگ لە پێش 25ی ئەیلوول دەکەن”.
لە بەرانبەردا عەلی عەلاق ئەندامی ھاوپەیمانی نیشتمانی شیعی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: لەمەودوا هیچ کۆبوونەوەیەک لە گەڵ هەرێم ناکەن تا ئەوکاتەی بڕیاری ریفراندۆم لە هەموو شارەکانی هەرێم و ناوچە دابڕێنراوەکان رەت نەکەنەوە.]
ئەوەش بزانە کردنی ڕیفراندۆم ماانای کۆتایی خۆبەستنەوەتانە بە دەستووری عێراق کە تۆی کردۆتە سەرۆکی هەرێمی فیدرالی و بە ماددە 140، کە پاشەرۆژی کەرکووک بۆ ڕیفراندۆمیکی یاسایی بە پشتیوانی ئەمریکا ونەتەوەیەکگرتۆکان دێڵێتەوە و دەتواةنێ هەر هەموو دەسکەوتەکانی کورد پاش 2003 کۆتایی پێبێنێت و ئیوە دەسەلاتی سیاسیی و یاساییتان نەمێنێ نەوتیش بفرۆشن.
ئەمەش بە ئاشکرا عەبادی کە پێچەوانەی مالکی مرۆڤێکی هێمن و عەقلانی و ڕاستگۆیەو ناحەزی کورد نییە، پێی وتن:
[ عەبادی: هاوڵاتیانی كورد لە عێراق لەماوەی پێكەوەژیاندا لەدوای ساڵی2003 ئەوەندە مافیان بەدەستیانهێنا، كەلەسەدەكانی ڕابروودا بەدەستیان نەهێناوە ، و ئەمەش مافی خۆیانە چونكە ئەوان هاوڵاتی پلە یەكن وەكو عێراقییەكانی دیكە.”
ئاماژەشیكردووە بەوەی ” لە خەمخۆریم بۆ كوردەكان وەكو هاوڵاتیانی عێراقی و بەپێی ئاگاداریم لەوەی ڕوودەدات، من دەزانم كە ئەو هەنگاوانەی دەگیرێنەبەر بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم، ئەوا دەبێتە هۆی فەوتانی هەموو ئەوەی هاتووەتەدی.”]
بۆیە من دووبارە بەشێکی پەیامەکەمی بۆ دەنووسمەوە کە دوو رۆژ لەمەو پێش بووم نووسی، هیودارم یەک دەقیقە بیری لێ بکاتەوەو شتێکی لێ فێر بێت:
هەر وەک پرۆسەی ئیداریش و کامپەین هیج بۆ ڕیفراندۆم لە کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم نەکراوە و هێشتا یەکێتی دوودڵەو کەس نازانێ لە کوێ و چۆن دەنگ دەداو مەترسییەکان چ دەبن. بشکرێ دەبێتە ئاژاوەو فەشەل دێنێت. ئەمڕۆ تۆ دەتوانی وەک سەرۆکێکی ناسراوی کورد ئەم ىریارە بدەیت. بەداخەوە دوای 4 ڕۆژ کە لە سەر ئەو عینادییە بەردەوام بیت، کەس ئەو حیسابەت بۆ ناکاو دەبێ بە کەسێکی عادی بێ دەسەڵات. خوا نەکات!