شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ به‌یاننامه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی گۆڕان، هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسیی-ستراتیژی بوو!؟
چونكه: هه‌مو حیزبێك ده‌بێت خاوه‌ن په‌یامی ڕوون و دیاریكراو و ڕێنیشانده‌ری خه‌لك بێ، بۆ گۆرانكاریی و پێشهاته‌كان و. ده‌بێت هه‌ڵوێستی ڕوونی خۆی به خه‌ڵك نیشان بدات.
بۆ ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌ك ڕێنیشانده‌ریان دوای په‌یامه‌كه‌ی بكه‌ون.
كاتێك حیزب بۆ پێشهات و ڕوداوه‌كان ده‌سه‌پاچه‌یی خۆی سه‌لماند و مه‌سه‌له‌كه‌ی به جه‌ماوه‌ر به‌خشی، ئه‌وكات له فۆرمی ئۆرگانی سیاسیی دا نامێنێت كه هه‌ڵگری په‌یام و ڕێنیشاندانی خه‌ڵك بێت. به‌ڵكو له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌سته‌بژێری سیاسیی بن و خاوه‌ن گوتاری ڕێنیشاندهرانهی هوشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بن، ئه‌وا خودی خۆیان داوا له خه‌ڵك ئه‌كه‌ن ڕێیان پیشان بدا، كه‌وابو كه‌سانێكی وا كه خۆیان به ده‌سته‌بژێری و سه‌ركرده‌ی میلله‌ت بزانن ده‌یسه‌لمێنن كه نه ده‌سته‌بژێرییان پێ ئه‌كرێ و نه ئه‌شتوانن سه‌ركرده بن. چونكه ناتوانن په‌یام و گوتارێكی ڕێنیشاندهرانهیان بۆ میلله‌ت هه‌بێ!
كێشه‌ی سه‌ره‌كی گۆڕان ئه‌وه‌یه: هه‌ندێ مناڵهورتكهی ڕۆژنامه‌نوسی ناپڕۆفیشناڵی وه‌ك (هوشیار عه‌بدولا، عه‌دنان عوسمان، سروه عه‌بدول واحید، یوسف محمد و به‌شێكی تریان) كه به گوتاره قهبهكانیان ئه‌سه‌لمێ زۆر له ژێر كاریگه‌ریی و ئاراسته‌ی ئێران-په‌كه‌كه دان، وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی ڕۆژ بیر له سیاسه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك وه‌ك ستراتیژ!
گه‌ر بابه‌ته‌كانی دوو مانگ پێش ئێستای (هوشیار عه‌بدولا، عه‌دنان عوسمان، سروه عه‌بدول واحید، ده‌رباز محمد، یوسف محمد و به‌شێكی تریان) بخوێنینه‌وه، ئه‌سه‌لمێ كه له بابه‌ته‌كانیاندا سه‌د له سه‌د بڕوایان به‌وه هه‌بوو كه ڕیفراندۆم ناكرێ! بیركردنه‌وه و تێفكرینیان هێنده لاواز بووه كه ده‌سه‌لاتی وهرهسات-سه‌پێنی پارتیی-یه‌كێتیی زۆر به سانایی فریویان ئه‌دا و، گۆڵیان لێ ئه‌كا!
هه‌موتان شاهیدن، كاتێك جه‌عفه‌ر ئیمینیكی و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایانگه‌یاند: ((یوسف محه‌مه‌د زۆر حه‌ز ئه‌كات بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌لام خودی ڕێكخه‌ر و جفاتی گۆڕان ڕێگری لێ ئه‌كه‌ن!)).
ئه‌وه‌بو بابه‌تێكم نوسی كه شیم كرده‌وه: ئه‌گه‌ر وابێ ئه‌وا سیاسه‌تكردن له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌واوی بووه‌ته مناڵبازاڕ. چونكه هه‌ر یوسف محمد بوو به‌شێك له‌م هه‌رایه‌ی نایه‌وه و سه‌ركه‌وتنی نه‌بوو. كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی پارتیی ڕێیان لێ گرت تازه-به‌تازه كێچ كه‌وتۆته كۆڵی و خۆی ناگرێ تا ئه‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان!
ئه‌گه‌ر وا نه‌بوو، بۆ یوسف محمد ڕونكردنهوهی نه‌دا كه قسه‌كانی (جه‌عفه‌ر ئیمنیكی و ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو) ناڕاست بوون؟ چونكه ئه‌وان ڕایانگه‌یاند: له ته‌له‌فون دا یوسف محمد چه‌ند جارێك حه‌زی خۆی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كورسیه بێ-سهنگكراوهكهی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ربڕیوه!
دوێنێ شه‌ویش دیسانه‌وه ئه‌م منالبازاڕییهی ناو سیاسه‌تی گۆڕان خۆی سه‌لمانده‌وه. كاتێك به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد به‌بێ ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م ڕوكنی حیزبی سیاسیی وردببنه‌وه كه: پێویسته بۆ ڕوداو و پێشهاته‌كان په‌یامی ڕینیشانده‌ر به جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌نن، نه‌ك جه‌ماوه‌ر سه‌رپشك بكه‌ن!!
ڕۆژنامه‌نوسێكی ناپرۆفیشنالی وه‌ك (هوشیار عه‌بدولا) كه ده‌یانجار ده‌ینووسی ڕیفراندۆم ناكرێ و ئه‌مه پرۆژه‌ی توركیایه و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه، ئێستاش له ستراتیژی هاوكێشه‌كه تێ نه‌گه‌شتووه و، مه‌سعود به‌رزانیش به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنه‌واری هه‌بێ هه‌ر گۆڵ له‌م عیملاقانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كات!!
ئه‌مشه‌و هوشیار عه‌بدولای دهمباز ( كه یه‌كێك له هه‌ڵه گه‌وره‌كانی گۆڕان ئه‌وه‌یه دهمبازهكان زۆر له واقیع گه‌وره‌تر ده‌كا و پله‌ی قه‌به‌یان پێ ئه‌به‌خشێ!!) له ئێن- ئاڕ- تی ڕایگه‌یاند: 36 ئه‌ندامی جڤات دژی (به‌ڵێ)بووین، به‌ڵام 15 ئه‌ندامی جڤات كه ڕێكخه‌ری گشتیش له نێویاندابووه له‌گه‌ڵ (به‌ڵێ) دا بووه بۆ ڕیفراندۆم!!
ئه‌م كۆنه ڕۆژنامه‌نوسه تائێستاش له هاوكێشه‌كه تێ نه‌گه‌شتووه كه ئه‌م 35 ئه‌ندامه‌ی كه دژی (به‌ڵێ) بوون بۆ ڕیفراندۆم كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ی ستراتیژییه‌وه و حه‌یای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان بردووه كه نه‌توانێ په‌یامێكی ڕونی بۆ جه‌ماوه‌ر هه‌بێ! كاتێ حیزبی سیاسیی نه‌یتوانی په‌یامی سیاسیی ڕونی هه‌بێ بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌وكات ناتوانایی جڤاته‌كه‌ی ده‌سه‌لمێ! كه‌وابو ئایا به‌و به‌یاننامه‌یه گروپه دهمبازهكانی گۆڕان نهیانسهلماند كه ئه‌وانه كه‌سانی نا-سیاسیین و له دۆخی هه‌ستیاردا ناتوانن خاوه‌ن په‌یامی ڕێنیشانده‌ربن بۆ میلله‌ت!؟ ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵی ئیسلامیی و شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌ن په‌یامی ڕونی خۆیان بوون بۆ میلله‌ت، كه‌چی له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م دهمبازانهوه بزووتنه‌وه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری وه‌ك گۆڕان نه‌یتوانی خاوه‌ن په‌یامی سیاسیی ڕێنیشانده‌ر بێ بۆ جه‌ماوه‌ر!!
ئه‌مڕۆ كه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وتی: ((به به‌لێ ده‌نگم داوه))، واته له‌ناخه‌وه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی حه‌زی به (به‌لێ) كردووه، به‌لام مناله ورتكهكانی گۆران لێیان تێك داوه. چونكه عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له ئه‌زمونییه‌وه هاوكێشه ستراتیژه‌كه ده‌خوێنێته‌وه به‌لام ڕێی ناده‌ن!!
ئه‌گینا گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ر بوایه هه‌رگیز ئه‌م مناڵهورتكه دهمبازانهی ناو گۆڕان ڕێیان نه‌ده‌درا كه به تێ-نه‌گه‌شتن له ستراتیژ، گۆڕان بكه‌نه حیزبێكی بێ په‌یامی سیاسیی بۆ پرۆسه‌یه‌كی گرنگی سیاسیی-ستراتیژیی!
له‌به‌ر كاریگه‌ری گوتاری ئێران-په‌كه‌كه له‌سه‌ر به‌شێكی گۆران و، ترسیان له كشانه‌وه‌ی به‌شێكی جه‌ماوه‌ر لێیان، ئه‌وا هه‌لوێستی خۆیان نه‌خسته‌ڕوو، كه‌وابو شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسیی حه‌قیه‌تی ئه‌و پرسیاره بكا: ئایا گۆران گروپێكی پۆپۆلیستی و موزایه‌ده چین یاخود نا!؟
ئه‌گه‌ر وایه: تاكه‌ی ئه‌توانن بڕ بكه‌ن!؟ ئه‌گه‌ر وانین بۆ ستراتیژ و په‌یامیان ڕون نیه!؟
پرسیاری تر ئه‌وه‌یه: كاتێك (له وێبسایته‌كانی وتاری كورد و وێستگه‌دا كاتی خۆی بلاوكرایه‌وه) به دوو بابه‌ت ڕه‌خنه‌ی لۆژیكیم له (ڕێباز حه‌ملانی وه‌زیری پێشوی گۆڕان) گرت، كه‌چی دوو ئه‌ندامی جڤاتیان نالۆژیكیانه وه‌لامی بابه‌ته‌كه‌ی منیان دایه‌وه، به‌لام بۆچی ئێستا خودی ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گۆڕان دژی (ڕێباز حه‌ملانی وه‌زیری پێشوی گۆڕان)ن و به گه‌نده‌لكار ناوی ده‌به‌ن، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕابردو گۆڕان بووه و ئێستا وازی له گۆڕان هێناوه!؟
ئه‌ی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆران لێپرسینه‌وه له وه‌زیره دز و گهندهلهكانیان ناكه‌ن؟ به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه كادیره‌كانی خۆیان ڕایده‌گه‌یه‌نن به ملیۆنان دۆلاری عێراقی دزیوه!؟ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نایانه‌وێت له‌گه‌ل مالیكی-عه‌بادی به‌ینیان تێك بچێت!؟
گۆڕان له‌بری ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا، به وریاییه‌وه ستراتیژی بۆ ڕاكێشانی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی (كه یه‌كێتیی به‌م شێوه ته‌فره‌قه‌یه تاسه‌ر نامێننه‌وه!!) و، ستراتیژی تۆكمه‌ی بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هێزبونی پارتی و لیسته‌كه‌ی شاسوار عه‌بدولواحید (كه له ماوه‌ی داهاتوو دا ئه‌گه‌ری هه‌یه شاسوار حیزب دروست كات!) داڕێژێت، كه‌چی هه‌ر له گوتاری ڕیفراندۆم ناكرێ و له خۆراوای كوردستان ده‌وله‌ت دروست ئه‌بێ و ئێران سلێمانی ئه‌گرێ و، به‌شێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ڕێكه‌وتنی گۆڕان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، پڕوپاگه‌نده‌ی دنیایان ده‌كرد و چه‌قیوون!!
ئیتر كاتێتیی مناڵه وردكه دهمبازهكانی گۆڕان به‌خۆیاندا بچنه‌وه و بزانن به‌ره‌ی ئێران له ستراتیژدا به‌ره‌ی دۆڕاوه‌كانه، لێشگهڕێن كه ئهزموندارهكانیان و نوخبه سیاسییه‌كه‌یان پیلانی ستراتیژی بۆ دژایه‌تی ئه‌و پارتییه-خێڵه‌كیه دابڕێژێت، كه له سایه‌ی سه‌ری ده‌مبازه-مناڵه وردكه پهدارهكانی ناو گۆڕان، وه‌خته پارتیی به‌و هه‌مو گۆڵه‌ی لێی كردون ده‌شبێته ده‌وڵه‌ت!! ئه‌وانیش هه‌ر خه‌ریكی درێژه‌دانی پڕوپاگهندهیهكن كه به‌ره‌ی ئێرانی دۆڕاو ده‌یكا و، شكت دوای شكست تۆماری ده‌كات!
له ئێستادا به‌خۆداچونه‌وه به سیاسه‌ت و ڕێكخستن و دبلۆماسیهتیان، گرنگترین پرسی كاریهری ستراتیژییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!