عه‌تـــا قه‌ره‌داخی: با حه‌كیمێك بێت و هۆكارى ئه‌م كش و ماتیه‌ى شارم تێبگه‌یه‌نێت!
شێخ ره‌زاى تاڵه‌بانی بۆ میرنشینی بابان ده‌گریاو باسی ساته‌كانی سه‌روه‌رى ئه‌م شاره‌ى ده‌كرد، كاتێ سلێمانی به زه‌لیلی و ژێرده‌سته‌یی بینی گووتی:
له‌بیرم دێ سلێمانی كه دارولمولكی بابان بوو.
نه مه‌حكومی عه‌جه‌م نه سوخره‌كێشی ئالی عوسمان بوو.
به‌هه‌رحاڵ سلێمانی سه‌باره‌ت به ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌ڵێی ئاشی ئاوكه‌وتووه.
ئه‌م ئێواره‌یه له‌گه‌ڵ هاوڕێی چل ساڵه‌م دكتۆر كامه‌ران ئه‌مین قه‌ره‌داخی، كه ڕۆژى 7ى ئازار- كاتێ ده‌رگاى زیندانی ئه‌منه سووره‌كه شكێنرا پاش ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له زیندانی فاشیه‌كان رزگارى بوو- كه‌مێ پیاسه‌مان به‌شاردا كرد، به‌داخه‌وه شار بۆنی پرسه‌ى لێ ده‌هات. ئاخر من تێناگه‌م شارێك قه‌ڵای كوردایه‌تی بووبێت، شارى شه‌هیدان بێت، شارى خه‌بات و به‌رخوردان بووبێت، شارى مه‌ولانا خالید‌و شێخ مارف و حاجی كاك ئه‌حمه‌دى شێخ و ئیبن ئه‌لقره‌داخی و شێخ محه‌مه‌دى خاڵ بێت، شارى شێخ مه‌حمودو یه‌كه‌م حكومه‌تی كوردى بێت، شارى شه‌هیدان محه‌مه‌د قودسی و شه‌هابی شێخ نورى و ئارام و هه‌زاران شه‌هیدى تر بێت. شارى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بێت، ئه‌و شاره بێت كه به‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبێت. بۆچی له رۆژى پێش ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیدا كش و مات بێت. باشه به‌رپرسه یه‌كه‌مه‌كانی ئه‌م شاره له كوێن بۆ قسه‌یه‌ك ناكه‌ن. كوان به‌رپرسانی باڵاده‌ستی ئه‌م شاره.
من تێناگه‌م له عه‌سردا بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی یه‌كێتی نه‌مان. ترسام خۆ ئینقیلاب ڕووینه‌داوه. به‌ڵام دوایی بیرم هاته‌وه ئینقیلاب له كێ؟ ئه‌وه سه‌رده‌می عێراقی داگیركه‌ر بوو كه ئه‌گه‌ر رادیۆ نه‌مایه ده‌یانگوت ئینقیلاب بووه.
باشه من تێناگه‌م ئه‌م شاره بۆ وایه. هه‌زار ره‌حمه‌ت له گۆڕت شێخ ره‌زا تۆ بۆ دارولمولكی بابان ده‌گریایت. به‌ڵام شاره‌كه‌ى تۆش له‌م دوو سێ رۆژه‌دا حاڵی له دارولمولكه روخاوه‌كه‌ى بابان باشتر نه‌بوو. كه‌سیش نه‌بوو وه‌كو تۆ بێت و بۆ سلێمانی و كه‌ركوك بدوێت. گوێم له پاساو بوو به‌ڵام له كه‌سانێكه‌وه كه ئێستا بوون به سیاسی و به‌رپرس.
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر به‌دبه‌ختی كورد نه‌بێت ده‌بێ ئه‌وانه چاودێریی بكرێن نه‌ك به‌رپرسیار بن. مامه ڕه‌زا ئه‌م ئێواره دیمه‌نه‌كان به‌مجۆره بوون. هیوادارم سبه‌ینێ خۆرێكی نوێ هه‌ڵبێت خوێنی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان به فیڕۆ نه‌ڕوات. دره‌ختی خه‌باتی پێشمه‌رگه‌و ماندبوونه‌كانی جه‌ماوه‌ر بێته‌به‌ر. كه بریتیه له ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه به بێ گڕى گه‌رمی رۆحی كه‌ركوك و ئه‌و ناوچانه‌ى كه به غه‌در ناویان لێنراوه ناوچه‌ى جێناكۆك نه‌ك هه‌ر ئازادى بێ مانا ده‌بێت، به‌ڵكو خۆشمان ئیفلیج و ناته‌واو ده‌بین بۆیه هیوادارم هه‌موومان به ده‌نگی به‌ڵی رۆحی شه‌هیدان شاد بكه‌ین و سه‌ره‌تای مێژوویه‌كی نوێ بۆ كوردستان ده‌ست پێبكه‌ین. مێژووى ئازادى و سه‌ربه‌خۆیی. مێژوویه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى ژێرده‌سته‌یی عه‌ره‌بی عێراق، مێژوویه‌ك كه تیایدا مرۆڤی كورد به‌كه‌رامه‌ته‌وه تیایدا بژی و جارێكی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغانه‌ى مامه‌ڕەزا رابردوومان بلاوێنێته‌وه، به‌ڵكو مێژوویه‌ك تیایدا ببین به خاوه‌نی خۆمان و بێینه ناو مێژووه‌وه.