عیماد عه‌لی: هه‌ست و ئاواتی سه‌ر سندوقه‌كه.
ئه‌م ده‌نگه‌م زۆر تایبه‌تی و مێژوویی بوو، بۆ حزب نه‌بوو، بۆ هیچ ده‌زگایه‌ك نه‌بوو، بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بوو، بۆ كوردستان بوو.
له‌و چركه ساته‌دا هه‌زار و یه‌ك بابه‌تم به‌بیردا هات، به‌ڵام یه‌كێك له ئاواته‌كانم هاته‌دی و نه‌ك هه‌ر خۆشحاڵی ته‌زوی به گیانمدا ده‌دا، به‌ڵكو چومه قوڵایی بیركردنه‌وه و به‌هه‌مان شێوه‌ش ترس دایگرتم و پرسیار گه‌لێكم به مێشكدا هات:
1- وا به‌هه‌مان ئه‌م حاڵه پر له چۆش و خرۆشه‌وه كه ده‌نگ ده‌ده‌ین، موكور ده‌بین له سه‌ر چوونه پێشه‌وه وهه‌ڵه ناكه‌ین و ناكۆكیه‌كانمان وه‌لا ده‌نێین و، وای لێبێت ئه‌م وێستگه‌یه زۆر گرنگ ده‌بێت و به‌رهه‌می ده‌بێت و به‌فیرۆ ناچێت ؟
2- ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نین یان بۆ سازشی تر به‌كاری دێنین و به دانوستان ده‌نگه‌كانمان ده‌مرێنین و بواری ده‌ستخستنه ناوكاروباری كوردستان بۆ دوژمنان ده‌ره‌خسێنین و كاره‌كه‌مان بێ ئه‌رزش ده‌كه‌ین ؟
3- به‌رگه‌ی پیلانی دوژمنان ده‌گرین و خۆشیه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت، یان دوژمنان زه‌فه‌رمان پێ ده‌به‌ن و توشی نائومێدی ده‌بین و پێش گه‌یشتن به دوا ئامانج و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان به ریكه‌وتن و پێشنیازی تر به‌ده‌ر له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به ده‌ردی حكومه‌ته ساواكه‌ی دوای راپه‌رین ده‌برێین و به‌هه‌مان شێوه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئه‌وسا بێ كارای ده‌كه‌ین و له دهنگدانهكانمان په‌شیمان دهبنیهوه؟
4- به ململانێ حزبیهكانمان زینده‌به‌چاڵی ده‌كه‌ین و ته‌نانه‌ت به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تیش هه‌ژاران وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه و قه‌یران به‌رده‌وام ده‌بێت و به هه‌مان عه‌قلیه‌تی ئێستا ده‌برێت به‌رێوه و، ته‌نها ئه‌ڵقه‌یه‌ك به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن و زوو بێت یان دره‌نگ به هه‌مان شێوه‌ی ئێستای لێدێت و بونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش وه‌ك نه‌بونی ده‌بێت ؟
5- ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهانی به هه‌مان شێوه و بهههژمونتریش به‌رده‌وام ده‌بێت و ته‌نها خیرو بێری كوردستان بۆ ئه‌وان ده‌بێت و ده‌ستی هه‌ژارانیش له بنی هه‌مبانه‌كه‌وه ده‌رده‌چن ؟
6- ده‌كه‌وینه جهمسهرێكهوهو بلۆكبه‌ندی زیاتر زهرهرهمان لێده‌دات یان سه‌ربه‌خۆییانه كاروباری وڵاتمان به‌رێوه‌ده‌به‌ین و په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیه‌كان به سه‌رده‌مانه رێكده‌خه‌ین ؟
7- ده‌بین به ده‌وڵه‌ت یان به هه‌ندێك فرت‌و فێڵ و پێشنیاری نابه‌جێ دوژمنان و به‌رژه‌وه‌ندخوازان خه‌ونه‌كانمان زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێت ؟
8- ئازادی و دیموكراسی به‌رقه‌رار ده‌بێت و ده‌بینه وڵاتێكی داموده‌زگه‌یی یان به‌هه‌مان رێچكه‌ی پێشوو به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر درێژ و گه‌نده‌ڵی و نا شه‌فافیه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت ؟
بۆیه، ئه‌گه‌ر به وردی بیری لێبكرێته‌وه ده‌توانین خهیاڵپلاویش تێدا بكه‌ین وئه‌گه‌ر وا بمانخاته گه‌شبینیه‌وه له خۆشی‌دا گه‌شكه بكه‌ین و چاوه‌رێی وڵاتێكی نمونه‌یی بكه‌ین به‌م رێگه‌یانه‌ی كه له خه‌یاڵماندا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی كردووه:
1- ده‌وڵه‌ت له ماوه‌یه‌كی مه‌عقولدا راده‌گه‌یه‌نرێت و هه‌ڵبژاردنێكی پاك و خاوێن و بێگه‌رد و دیموكراسیانه و ئازاد له كوردستان ده‌برێت به‌رێوه و هه‌ر لایه‌نه و به حه‌قی خۆی جیگه‌ی دیاریكراوی خۆی ده‌گرێت و سیستمێكی دیموكراسیی به‌رقه‌رار ده‌كه‌ین .
2- كاك مه‌سعود وه‌ك پاڵه‌وانێكی نه‌ته‌وه‌یی و په‌یمانه‌كه‌ی خۆی ده‌بات به‌رێوه و كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات به ده‌ست دڵسۆزان و بۆدونیا ده‌یسه‌لمێنێت كه ئامانجه‌كانی گه‌لی كوردستان هاتۆته دی و ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی ته‌سك كاری نه‌كردووه و یه‌كه‌مین هه‌نگاوی ده‌وڵه‌تی دهمودهزگهیی ده‌نێت .
2- كاك مه‌سعود بۆ هه‌تاهه‌تایه خۆی ده‌كات به مه‌رجه‌عێكی نه‌ته‌وه‌یی و له حزبایه‌تی و ململانێیه حزبیه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و حزبه‌كه‌ی و ده‌سه‌ڵاتی كوردستانیش بۆ خه‌ڵكی خۆی بهجیدێلێت و به‌خۆی ویژدانی ئاسوده ده‌كات. بێگومان له‌وكاته‌دا هیچ بریارێكی چاره‌نوسسازی یه‌كلاكه‌روه بێ ئه‌و به شێوه‌یه‌كی خۆرسك نادرێت و ده‌بێته سیستانیهكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی كوردستان .
3- دڵپاكی و دڵفراوانی باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا ده‌كێشێت، نه‌ك وه‌ك هه‌ندێك هه‌رزه‌كار له‌م ئێستاوه به رق و كینه تانه و ته‌شه‌ر دان منداڵانه بیركردنهویان ده‌سه‌لمێنن له‌به‌رمابه‌ر ئه‌وبه‌رێزانه‌ی كه دره‌نگ هاتن بۆ به‌ڵێ و زۆر رێی تێده‌چیت له‌وان دڵسۆزتر بن بۆ كوردستان و پرسه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی .
4- قۆناغی ئاشته‌وایی و دڵسافی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌ست پێده‌كات و خه‌ڵكی به ئه‌زمون و شایسته شوێنی هه‌ستیاری خۆیان ده‌گرن و به رق و كینه ره‌فتار ناكه‌ن .
بۆیه ئه‌م هه‌موو خه‌مه به ره‌فتارێكی دڵپاكانه ده‌ره‌وێته‌وه و به وشه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه گه‌وره‌تر ده‌بن، هیوادرام ده‌سترۆیشتوانی به‌رپرس له‌م كاته‌دا هه‌ستیاری قۆناغه‌كه له‌به‌ر چاو بگرن و به چاوی حزب و بیری ته‌سك و ئایدیۆلۆجیای كورتمهوداوه له بابهتهكان نهروانن و، ریفراندۆم ببێته سه‌ره‌تایه‌كی دڵدانه‌وه و دڵپاكی و ئاشته‌وایی له نێوان هه‌موواندا و كۆبونه‌وه یان كۆنگره‌یه‌كی فراوانی هه‌موان وبه‌شداری عاقلمهندان ببه‌ستن و رێگه‌ی راستر دیاری بكه‌ن و به كۆده‌نگی و پێكه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می پاش ریفراندۆم بنێن .