شه‌ریف هه‌ژاری: بۆ ئه‌سته‌مه توركیا سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم دابخات و ئابڵوقه بخاته سه‌ر هه‌رێم!؟
توركیا گرنگترین ده‌وڵه‌تی هاوسێی باشوری كوردستانه، له هه‌مو ده‌وله‌ته‌كانی (ئێران، سوریا، ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو) به‌هێزتره!
هه‌ڵسه‌نگاندنی سیاسیی- ستراتیژی من وایه، كه: توركیا ئه‌سته‌مه سنوره‌كانی له‌گه‌ل هه‌رێم به‌ته‌واوی دابخات و، ئابڵوقه‌ی ئابوری بخاته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان (ده‌وڵه‌تی كوردستانی داهاتو)، ئه‌مه‌ش به وردبوونه‌وه‌م له‌م فاكته لۆژیكییانه:
1- له ناو سنوری هه‌رێمی كوردستان دا، ڕێژه‌یه‌كی دیار توركمان هه‌یه. توركه‌كان ناسراون له نه‌ژادپه‌رستی دا، بۆیه ئه‌سته‌مه ئابڵوقه بخه‌نه‌سه‌ر هه‌رێمێك كه توركمانه‌كانیش تێیدا ببنه قوربانی هه‌مان سیاسه‌تی ئابڵوقه‌ی ئابوری ئه‌وان.
2- له ڕوی ئابورییه‌وه، توركیا قازانجێكی كاریگه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ئه‌كات، له‌لایه‌ك به‌هۆی ناردنی نه‌وت و گازی هه‌رێم له ڕێی توركیاوه و، له لایه‌كی دیكه به‌هۆی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ههناردهنییهكانی توركیا له بازاڕه‌كانی هه‌رێم. هه‌روه‌ها هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه خۆراوایی و ڕوسیه‌كان له ڕێی توركیاوه بۆ ناو بازاڕه‌كانی هه‌رێم.
3-له ڕوی سیاسییه‌وه، ئه‌م فاكته چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی هه‌یه:
له لایه‌ك به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا هێزی له باشوری كوردستان دا هه‌یه (به‌و پێیه‌ی ماستێرهكهم له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌مریكا و به‌ریتانیایه، ئه‌وا: ئه‌مریكا هێزی برده هه‌ر ناوچه‌یه‌ك ئه‌سته‌مه لێی بكشێته‌وه)، كه‌وابو هه‌بونی هێزی ئه‌مریكی له خاكی هه‌رێم كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر توركیا كه سنوره‌كانی له‌گه‌ل هه‌رێم دانه‌خات. چونكه به‌ئێستاشه‌وه توركیا هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئه‌مریكایه له ناوچه‌كه‌دا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ڕوسیاش پرۆژه‌ی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، ئه‌مڕۆش ڕوسیا ڕه‌تی كرده‌وه پرۆژه نه‌وتییه‌كانی له ناو خاكی هه‌رێم بووه‌ستێنێت. دیسانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له‌ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیشی له‌گه‌ل ڕوس هه‌یه، بۆیه ئه‌سته‌مه ڕێگا له ترانزێتی ئابوری ڕوس-كوردستان بگرێت.
زیاتر له‌وانه‌ش، هه‌ر له ڕوی سیاسییه‌وه، توركیا دژی هه‌ژمونی ئێرانه و، تاكه گوزه‌ر كه توركیا و سوننه‌كانی عێراق پێكه‌وه ببه‌ستێت، هه‌رێمی كوردستانه.
4- هۆكاری مێژوویی- مه‌زهه‌بگه‌رایی: به ئێستاشه‌وه توركیا ویلایه‌تی موسڵ به‌هی خۆی ده‌زانێت. زیاتر له‌وه‌ش، ئایدۆلۆژیای پارتیی حوكمڕانی توركیا: سوننه‌گه‌رایی ده‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستانیش زۆرینه سوننه‌ن (هه‌رچه‌نده له هه‌رێم كێشه‌مان نه‌ته‌وه‌ییه تا مه‌زهه‌بیی بێت). به‌ڵام له‌م ئه‌گه‌ره‌ش دا توركیا له‌به‌ر هۆكاری مهزههبگهرایش هه‌رێمی كوردستانی پێ له‌پێشتره تا شیعه‌كانی عێراق و حه‌شدی شه‌عبی. به‌و مانایه توركیایه‌ك زاڵ‌بێت به‌سه‌ر (ده‌وڵه‌تێكی كوردستان دا له ویلایه‌تی موسڵ) و گرێدراوی خۆی بێت، ده‌كاته هاوسه‌نگی و بالانسی: زاڵێتی ئێران به‌سه‌ر شیعه‌ی عێراق و گرێدراوی حه‌شدی شه‌عبی بۆ ئێران.
5- بوونی كورد له خۆراوای كوردستان زیاتر وایكردووه كه ئاسان نه‌بێت توركیا ئابڵوقه‌ی ئابوری بخاته‌سه‌ر هه‌رێم و سنوره‌كانی له‌گه‌ل دابخات. چونكه گه‌ر توركیا كارێكی وابكات، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان به زۆری پشت به ده‌روازه‌كانی خۆراوای كوردستان و هانابردن بۆ سنوره‌كانی ئێران ده‌بات. به‌مه‌ش له ڕوی سیاسیی و ئابورییه‌وه توركیا نایه‌وێت هه‌نگاوێك بگرێته‌به‌ر كه تا-ڕاده‌یه‌ك به‌دیلێك هه‌بێ بۆ هه‌رێمی كوردستان كه هانای بۆ به‌رێت و ئه‌و به دیله لاوازه‌ش زیانی زۆر به توركیا بگه‌یه‌نێت!!
6- هه‌بونی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ (ئیسرائیل-سعودیه-ئیمارات-به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا و به‌گشتی ئه‌وروپا)، كه ئه‌م ولاتانه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ل توركیادا باشه، ئه‌وا كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه توركیا حساب بۆ ئه‌م دهولهتانهش بكا و به ته‌واوی سنوره‌كانی له‌گه‌ل هه‌رێم دانه‌خات.
7- له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی توركیا به ته‌واوی سنور دابخا و ئابڵوقه بخاته‌سه‌ر هه‌رێم، هه‌رێم كۆنترا-كارتی هه‌یه گه‌ر به وریایی و لێزانی بیجوڵێنێت له دژی توركیا، كه ئه‌و كۆنترا-كارته‌ش حیزبه‌كانی باكور به‌گشتیی و په‌كه‌كه یه به‌تایبه‌تی!!
له كۆتاییدا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم: ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه بابه‌تێكیان بلاوكردۆته‌وه كه گوایه هیچ نوسه‌ر و مامۆستایه‌كی زانكۆ پێشبینی نه‌كردبو كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێ.
منیش بۆ وه‌لامی ڕۆژنامه‌ی (ئاوێنه) ئه‌ڵێم: تاكه نوسه‌ری كوردم كه به گه‌ره‌نتییه‌وه بڕوام وابو ڕیفراندۆم ئه‌نجام ئه‌درێ و، ده‌وڵه‌تی كوردی دروست ئه‌بێ و، له ستراتیژدا ئێران ئه‌ڕوخێت. به‌ڵگه‌كانم ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:
1- له (ڕۆژی 13-7-2017 ) كه ده‌كاته زیاتر له دوو مانگ پێش ڕیفراندۆم، ئه‌م بابه‌ته‌م له سایتی وتاری كورد و سایتێكی دیكه بلاوكرایه‌وه، به‌ناونیشانی: ( ڕیفراندۆم و مه‌سعود به‌رزانیی و، ترسناكترین هه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا! )، كه زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بو و ئه‌مه لینكه‌كه‌یه‌تی: ڕیفراندۆم و مه‌سعود به‌رزانیی و، ترسناكترین هه‌ڵه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌و بابه‌ته‌دا ده‌قاوده‌ق هاتووه: ((ئه‌گه‌ری سێیه‌م ئه‌وه‌یه: مه‌سعود به‌رزانی له پلانی ستراتیژی دا هه‌وڵ بدات گۆران بخاته كهشێكهوه كه دژایه‌تی ڕیفراندۆم بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تا مێژوو ماوه ئه‌مه له‌یاد نه‌كرێ و فۆرمێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌ست و شه‌شیان پێ ببه‌خشرێ.
گۆران پێویسته له مه‌یاندا وریابن و، هه‌مان هه‌له‌ی شه‌ست و شه‌ش دووباره نه‌كه‌نه‌وه. واته ململانێی سیاسیی مه‌سعود به‌رزانی بكه‌ن و، له‌گه‌لیشی دا نه‌بنه هه‌ڵگر و شوێنكه‌وته‌ی گوتاری دژه- ڕیفراندۆم (گوتاری مالیكی- ئێران).
پێموایه مه‌سعود به‌رزانی له بنه‌ڕه‌ت دا ته‌واو شادومانه كه گۆران بخاته دۆخێكه‌وه دژی ڕیفراندۆم بن و ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌یان پێ بكات كه هه‌ڵگری (گوتاری مالیكی- ئێران) بن.
چونكه گه‌ر له ته‌كتیكا گۆران هه‌ندێ فشاریشی له‌سه‌ر بكات، ئه‌وا له ستراتیژ دا مه‌سعود به‌رزانی سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت. بۆیه گرنگه رۆژنامه‌نوسه (خاوه‌ن پله سیاسیه‌كانی گۆران) سیاسیی-ستراتیژی بن، نه‌ك ڕۆژنامه‌نوس و ڕاپۆرتنوس و دهمباز!!
گۆڕان چۆن ئه‌توانێت (ئازوباز) له‌گه‌ل پارتیی دا بكات و، هه‌ندێ شتی لێ بسه‌نێ و له هه‌ندێك داخوازیش سازش بكا، ئه‌وا….)).
2- به‌ڵگه‌ی دووه‌م كه تاكه نوسه‌ر بووم پێشبینی ئه‌م ڕیفراندۆمهم ده‌كرد و، نوسه‌رانیش گاڵته‌یان به‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌هات و، ته‌نانه‌ت خودی نوسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ش ڕیفراندۆمیان به پڕوپاگه‌نده ئه‌زانی، ئه‌م بابه‌ته‌ی ترمه كه له (ڕۆژی 30-7-2017) نووسیم، به‌ناونیشانی: ( ئایا ده‌نگدانی نه‌خێر له ڕیفراندۆم دا خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، گه‌ره‌نتی پارتی- یه‌كێتی له‌م پرسه‌دا بۆ پارچه‌كانی كوردستان چیه!؟ )، له‌م لینكه بڕوانن بۆ خوێندنه‌وه‌ی: ئایا ده‌نگدانی نه‌خێر له ڕیفراندۆم دا خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه، گه‌ره‌نتی پارتی- یه‌كێتی له‌م پرسه‌دا بۆ پارچه‌كانی كوردستان چیه!؟
3-به‌ڵگه‌ی سێیه‌م، ئه‌م بابه‌ته‌یه كه له هه‌مان وێبسایت بڵاوكراوه‌ته‌وه: ((سه‌نگی داهاتوی جه‌ماوه‌ری گۆڕان: هه‌نگاوه‌كانی به‌رهه‌م سالح و پرسی ڕیفراندۆم یه‌كلای ده‌كاته‌وه!)).
ئیدی جگه له زیاتر له سێ بابه‌تی دیكه كه هه‌ر له‌سه‌ر ڕیفراندۆم نووسیمن، به‌تایبه‌ت یه‌كێكیان ناونیشانه‌كه‌ی ئه‌مه بوو: ((دۆخه‌كه و ڕیفراندۆم، ڕۆڵی كوردانی به‌شه‌كانی دیكه!)).
له‌و بابه‌تانه‌دا ڕێژه‌ی ده‌نگدانی (به‌ڵێ)م به %80 بۆ %90 پێشبینی كردووه.
ڕێژه‌ی به‌شداریی جه‌ماوه‌رم (به‌بێ به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ) به %55 بۆ %65 پێشبینی كردووه.
ڕێژه‌ی به‌شداری جه‌ماوه‌رم (به به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ)یش به %85 بۆ %95 لێكداوه‌ته‌وه. كه دیاره بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی یه‌كلا نه‌كرده‌وه، ئه‌گینا ده‌قاوده‌ق هه‌موو پێشبینیه‌كان ئههاتنهدی، وه‌ك چۆن زۆرینه‌یان هاتۆته‌دی و بابه‌ته‌كانم له وێبسایتهكاندا ماوون و، بۆ مێژووش هه‌ر ده‌مێنن!!
به‌هه‌رحاڵ، هیوادارم: به‌زوویی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یه‌نرێت، ئه‌گه‌ر نا: ئێران-توركیا-شیعه‌ی عێراق ده‌یان پیلان له داهاتوودا بۆ ناوخۆی كوردستان ده‌سازێنن!!
هه‌رچه‌نده له نیشتیمانێكا ده‌ژین كه زێڕینترین ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه، كه‌چی سه‌ره‌ڕای گه‌نده‌ڵیی و بێ-سه‌روبه‌ره‌یی و خۆسه‌پاندن، ئه‌وا (نێچیر بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ته كابینه وهرهسهییهكه) له به‌ره‌به‌یانی ڕیفراندۆم ڕایده‌گه‌یه‌نێت: (ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی نییه!!)، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕونه كه ئه‌م لێدوانه چه‌نێك كاریگه‌ری له ساردكردنه‌وه‌ی خه‌لك هه‌بووه كه بچن بۆ ده‌نگدان، به‌لام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا وهرهسهیهكی ئاوها سه‌رۆك حكومه‌ت بێ و له ناسكترین كات دا نه‌زانێ وته‌یه‌ك بدا، ئیدی عاقیبه‌تی نیشتیمان خێر ده‌بێت!؟
تێبینی: تاكه نوسه‌ری كوردبوم و هه‌م، كه له سێ مانگ پێش ئێستاوه تائێستا له ته‌واوی بابه‌ته‌كانم دا زاراوه‌ی (ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو ) به‌كاردێنم، به‌و مانایه‌ی له ئاینده‌دا شتێك نامێنێته‌وه به شێوازه كۆنه‌كه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردو كه پێی بوترێ ده‌وله‌تی عێراق، به‌لكو ته‌نها عێراقی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه و فه‌قه‌ت.