عیماد عه‌لی: كه‌س هێزی یاسایی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌رنجامی ریفراندۆمی نیه.
به‌ڵی به پێی یاسا سه‌رۆكی وڵات و په‌رله‌مان و به پشت به‌ستن به یاسا به‌ركاره‌كان ده‌توانن بریار له سه‌ر گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ساززدانی ریفراندۆم بۆ بابه‌تێك یان مهیهستێكی یان مه‌سه‌له‌یه‌كی دیریاكراو بده‌ن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت چه‌ند رێكخراوێكی مه‌ده‌نی یان داموده‌زگای دادوه‌ری و یاسایی به پێی برگه و به‌ندێكی یاسایی دیاریكراوی پشتبه‌ستوو به ده‌ستوری دیاریكراو یان به پشتبه‌ستن به یاسایه‌كی تایبه‌ت، ده‌توانن ریفراندۆم بۆ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی یان لاوه‌كی بكه‌ن.
پاش گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی یاسایی و سازدانی ریفراندۆم و به‌شداری رێژه‌ی دیاریكراو ( تا چه‌ند زۆر بن ئه‌وه‌نده هێزی یاسایی و دانپێدانی زیاتری پێ ده‌به‌خشن) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی هۆكاری ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌ك، بریاری به‌رژوه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو ده‌گیرێت و دادوه‌ری و عه‌داله‌ت له‌سه‌رووی هه‌موو پاڵنه‌رێكه‌وه ده‌بێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و چه‌سپاندنی یاسای گونجاو و قازانجبه‌خش بۆ كۆی گشتی هاوڵاتیان.
بۆیه پاش ده‌نگدان و ره‌زامه‌ندی زۆرینه هاوڵاتیان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك، خۆی له خۆیدا ده‌بێته یاسایه‌كی باورهپێكراو و جگه له خه‌ڵك و دووباره ده‌نگدانی زۆرینه بۆ رهتكنهوه یان هه‌موار كردنه‌وه‌ی برگه و ماده یان یاساكه به گشتی، هیچ كه‌س و ده‌زگا و یاسایه‌ك له‌سه‌رووی ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌وه نابێت و كه‌س ناتوانێت ره‌تیبكاته‌وه. هه‌ر له‌م سۆنهگشههوه ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ریفراندۆمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكه‌ن و هه‌ر یه‌كه‌و له پیناو مه‌به‌ستێكی دیاریكراو لێدوانی سیاسی و نا یاسایی نه‌دات و ئه‌وه به‌ر یفراندۆم بكرێت به ریفراندۆم ره‌تده‌كرێته‌وه، نمونه‌شمان زۆره، ئه‌وه‌ی ریفراندۆمی بریكست ره‌تبكاته‌وه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رتیانیا نیه، مه‌گه‌ر زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له ریفراندۆمێكی تردا به پێی یاسای به‌ركاری ئه‌و وڵاته بتوانن ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ره‌تبكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی خه‌ڵك و په‌رله‌مان یان یاسا تایبه‌تیه‌كان رێگهپێدراوبن بۆ ره‌تكردنه‌وه، ئه‌گینا ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆم بریاری براوه و یه‌كلایی خه‌ڵكه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی دیاریكراو و كه‌س ناتوانێت ره‌تیبكاته‌وه.
له‌هه‌مان كاتدا، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق فه‌رزه كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستانی دوای ریفرندۆمدا بكه‌ن و به هیچ هێز و ده‌سه‌ڵات و پۆستێك ده‌رئه‌نجامی ریفرندۆم پۆچه‌ڵ ناكرێته‌وه و هه‌ر ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ش وا فه‌رز ده‌كات كه له ماوه‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئامانجه‌كه بپێكرێت و رێكاره تایبه‌ته‌كانی جیبجێكردنی بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی دیاریكراو جێبه‌جێ به‌كه‌ن و له‌سه‌ر ماوه و كاتی جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتن بێته ئاراوه.
بۆیه پێویسته هاوڵاتیانی كوردستان گوێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان نه‌گرن كه باس له ته‌كتیكی به‌ده‌ر له دره‌ئه‌نجامی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بابه‌ته‌كه و ناره‌زایه‌تیه‌كان هێوربكه‌نه‌وه و ساردبونهوهیهك له هه‌ڵوێستی نه‌یاران و دژه‌كانی ریفراندۆم و حه‌قی كورد دروست بكه‌ن، ئه‌گینا هیچ هێزێكی یاسایی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تیشیان نیه دژ به خواستی گه‌لی كوردستان له سه‌ربه‌خۆیی بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق وای كردبێت تای موزایه‌ده‌ی لایه‌ن و كه‌سایه‌تیه‌كانی بهرزكردبێتهوهو تا چه‌ند مانگێكی تر گه‌رموگوری نێوخۆی عیراق له‌مه‌ر ریفراندۆمه‌كه‌ی كوردستان و ركابه‌ری وا بكات كه له پێناو ده‌نگه‌كان موزایه‌ده‌ی زۆرتر بێنێته ئاراوه و، ئه‌م هه‌ڵوێسته تونده‌ی ده‌سترۆیشتوان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان بۆ ئیستغلالكردنی هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی و نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی عیراقه، ئه‌مه جگه له هاوكێشه‌كانی له‌مه‌ر وڵاتانی دراوسێی و به‌رژه‌وه‌ندیه تێكه‌ڵاوه‌كان و هه‌ڵوێسته جۆربه‌جۆره‌كانیان.
به‌ڵێ له چه‌ند مانگێكدا تاوه‌كو ساڵێك یان زیاتر پێویستی به دانخۆداگرتنی كورد له كوردستان ده‌وێت و له‌وه‌ش زیاتر چه‌ند هه‌نگاوێكی نێوخۆیی گرنگ بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌یاران به‌خراپی له‌سه‌ر خه‌ڵك نه‌كه‌وێت و توانای به‌رگه‌گرتن به‌هێزتر بێت:
1- هه‌وڵی نزیكبونه‌وه و له‌یه‌كتێگه‌یشتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی كوردستان و ولانانی قۆناغی به‌ر له ریفراندۆم و له‌بیركردنی وه‌زعه‌كه‌ی پێشتر و هه‌وڵی ته‌بایی و یه‌كگرتووی له‌م كاته‌دا زۆر پێویستره بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆتایی.
2- هه‌وڵی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی و نیشتمانی و یه‌كخستنه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان و نه‌هێشتنی ئاسه‌واری نه‌خێر و به‌ڵی به كۆبونه‌وه‌ی فراوان و ئه‌گه‌ر بكرێت به كۆنگره‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان له‌ئاستی سه‌رجه‌م حزبه‌كان و دراسهتكردنی پێویستیه‌كانی پاش ریفراندۆم.
3- پشت به‌ستن به رێكاره یاسییه‌كان و به ئاسانی بهرێكرن و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به یه‌كجاری و پیشاندانی نیازپاكی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان.
4 – وتویژینهوه له‌سه‌ر ده‌ركردنی یاسا بنه‌ره‌تیه‌كان و و هه‌وڵی بنیاتنای پێگه و ستونه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌وڵه‌تی كوردستان و لایه‌نه سیاسی و یاسایی و ئابووریه‌كانی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا وتوێژینه‌وه‌ی زانستی له‌بار بۆ پیاده‌كردنی مافی گه‌لی كوردستان له هه‌لبژاردنی په‌رله‌مان و خستنه به‌رباسی یاسای سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوری ده‌وڵه‌تی كوردستان پاش جاردانی ده‌وڵه‌تی كوردستانی دیموكراسی و فیدرال و دراستهكردنی هه‌ر پێشنیارێك له‌وباره‌وه بخرێته به‌ر لێكۆلینه‌وه، كه ناكۆیه‌كانی له‌مه‌ر یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به یاسای ده‌وڵه‌ت و سیستمی ده‌وڵه‌تی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت بپهرێنرێتهوه.
5- هه‌وڵی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی كوردستان به هه‌مو تواناكانهوه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك دیفاكتۆ له‌م كاته‌دا ئێمه‌ی گه‌یانده ئه‌م قۆانغه هه‌روه‌ها به دیفاكتۆ ده‌وڵه‌ت بسه‌پێنرێت.
ئه‌م كار‌و ئه‌ركه زۆر گه‌وره و گرنگه هه‌مه‌چه‌شنانه‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه به وردی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، كه به وردی هه‌ڵوێستی لێ وه‌ربگرن و به ده‌ردی ریفراندۆم نه‌برێت كه تا دواچركهساتهكان كێشه‌و ناكۆكیه‌كان به‌رده‌وام بوون، كه‌چی به دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی گه‌لی كوردستان بۆ خاك و نیشتمان و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانی شه‌هیدان سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.