عه‌دنان كۆچه‌ر: خه‌و بینین به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ 24/9 .
شاگه‌شكه‌بوون به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى ئه‌یاد عهللاوىو ره‌تكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌و ئهلتهرناتیڤهكهى مه‌ككۆرگ ئهوجو ترۆپكى كه‌م ئه‌زموونى ئه‌و بژاره سیاسییه پاوانخوازه‌یه كه به‌ناوى كوردایه‌تییه‌وه كه‌وتوونه وێزه‌ى كۆمه‌ڵگاوه، ئاخر هه‌مووان ده‌زانن عه‌لاوى له نه‌خشی سیاسی عێراقدا هێنده كاره‌كته‌رێكى به‌هێز نییه‌و ماككۆرگیش وه‌ك له یاده‌وه‌رى بچووكى خۆیانه‌وه ده‌یخوێننه‌وه، هێنده نمایندهیهكى لاواز نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م ده‌خوازێت له‌په‌ناى ئیشكردن له‌سه‌ر دوباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانوستانه‌كان كێرڤى خۆى به‌هۆى كورده‌وه به‌رز بكاته‌وه‌و ئه‌وه‌ى دووه‌میش ده‌یهه‌وێت كورد له‌مه‌ترسیی ئه‌و په‌رچه‌كردارانه بپارێزێت، كه عێراق‌و هاوه‌ڵه‌كانى له‌په‌نای بێ گوێی سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كوردى روبه‌ڕووى ده‌بنه‌وه.
مانگى ئازار، حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق‌و دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر نهخشهڕێگایهكى دوورمه‌ودا رێككه‌وتن، دواى ئه‌و دیدار‌و رێككه‌وتنه كه له‌سه‌ر سێ كۆڵه‌كه‌ى سه‌ره‌كى بوو (كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران، دۆسیه‌ى نه‌وت، پشتیوانى سعودی) ئیدى بۆ ئه‌مه‌ریكا حه‌یده‌ر عه‌بادى وه‌ك پیاوی قۆناغ مامه‌ڵه ده‌كرێ‌و فۆكه‌سی بایه‌خدانى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر به‌هێزكردنى پێگه‌ى ئه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر به‌ربه‌ستێك له‌به‌رامبه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌و رێككه‌وتنامه بكه‌وێته به‌رده‌م عه‌بادییه‌وه، وه‌زیفه‌ى ئه‌مه‌ریكایه ئاسته‌نگه‌كه لابدات‌و رێ نه‌دات شه‌پۆله‌كه به‌پێچه‌وانه‌ى خواستى ئه‌مه‌ریكاوه بجوڵێته‌وه، ئێستاش كورد‌و ریفراندۆمهكهى ئه‌و به‌ربه‌سته‌یه به‌رله‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر عێراق، هێرشێكه بۆ سه‌ر ئه‌جێنداو سیاسه‌تى داهاتووى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا، چونكه ئیدى دۆسته‌كه‌ى ترامپی خستۆته ژێر گوشارى هه‌مه چه‌شنه‌وه.
ئهمهریكاو عێراق، له‌دواى جه‌نگى داعش یه‌كێك له‌خواسته‌كانیان كۆتاییهێنان بوو به (حه‌شدى شه‌عبی)و سنوورداركردنى چالاكییه‌كان‌و چه‌ككردنى ئه‌و سوپا ئیمانییه، چونكه ئه‌مه‌ریكا وا له‌و هێزه ده‌ڕوانێت كه سوپایه‌كى مهزههبییهو درێژكراوه‌ى دنیابینى سه‌ربازیی ئێرانه له‌ناو عێراقدا، هه‌ر هه‌وڵێكیش به‌ئاراسته‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران ده‌بێت لهسنوورداركردنى حه‌شده‌وه ده‌ست پێبكات، كه‌چی پرسی ریفراندۆم له‌و ئاسته‌دا ریسه‌كه‌ى له ئهمهریكاو عه‌بادى كرده‌وه خورى، به‌وپێیه‌ى جارێكى تر له شه‌قامى شیعی عێراقیدا قۆناغێكى نوێ بۆ سه‌رده‌مى شكۆمهندكردنى حه‌شد هاته‌وه رۆژه‌ڤه‌وه، چونكه به‌رگریكردن له یه‌كپارچه‌یی عێراق‌و ترسی دابه‌شبوون وایكرد كه ئێستا نه‌ك هه‌ر له‌شه‌قامى شیعه، به‌ڵكو له‌ناوچه سونیهكانى دراوسێی كوردستانیش پۆل پۆل سوننه‌كان بۆ ریزى حه‌شد ناونوسدهكرێن، ئه‌وه‌ش ئه‌و چركه ساته مێژوویه‌یه كه ئیداره‌ى ترامپ له‌به‌دیهێنانى خه‌ونه‌كه‌ى دواده‌خات، چونكه به‌هۆى پێویستییه‌كانى عه‌بادى به‌كارتى حه‌شد مانه‌وه‌و ته‌مه‌ن درێژى ئه‌و سوپایه درێژه ده‌كێشێت‌و به‌هۆى نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش مه‌ترسییه‌كى دووسه‌ره روبه‌ڕووى ئهمهریكاو عێراق ده‌بێته‌وه له ئه‌گه‌رى به‌شداریكردنى ئه‌و هێزه وه‌ك قه‌واره‌یه‌كى سیاسیی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، كه پێشتر له‌زانیارییه دزهپێكراوهكانى دانیشتنى ترامپ‌و عه‌بادی رێكاره‌كانى رێگریكردن له‌به‌شداری ئه‌وان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كلایی كرابۆوه.
ره‌هه‌ندێكى دیكه‌ى نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له ریفراندۆم، كارابوونهوهى رۆڵى ئێران‌و توركیایه له‌عێراقدا، چونكه دواجار ئه‌نجامه‌كانى ئه‌و راپرسییه عێراقی ناچار به سازشكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته‌ى كه وا چاوهڕێدهكرا دواى جه‌نگى داعش هه‌ژموونیان له‌سه‌ر عێراق كه‌مبكاته‌وه، خواستى عه‌بادى به پشتیوانى ئه‌مه‌ریكا بۆ ده‌ركردنى بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا‌و هه‌روه‌ها بۆ سنوورداركردنى ئێرانیش له‌ناو دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانى عێراق، له‌ئێستادا ئه‌و خواسته هاوبه‌شه‌ى ئهمهریكاو عێراق لاوازبووه، به‌و پێیه‌ى سهركێشیهكهى بارزانى وایكرد هێشتنه‌وه‌و مانه‌وه‌ى توركیا‌و ئێران لهخاكى عێراقدا ببێته پێویستییه‌كى گرنگ بۆ نوخبه‌ى باڵاده‌ستى شیعه له‌عێراقدا.
ئێستا حه‌یده‌ر عهبادىو پهرچهكردارهكانى له‌خۆڕانییه، به‌ڵكو ئه‌و دووسه‌ره له‌ژێر گوشارێكى گه‌وره‌دایه، له‌سه‌رێكه‌وه له ئاستى ناوخۆیی كه‌وتۆته ژێر فشارى هاوپه‌یمانى شیعه‌كان‌و ده‌نگى شهقامو راى گشتى‌و بهسهرهكهى دیكه‌شدا كه‌وتۆته ژێر گوشارى ئه‌مه‌ریكا، به‌و پێیه‌ى لههێشتنهوهى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا ده‌رفه‌ت له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنامه‌و نه‌خشه‌ڕێگا هاوبه‌شه‌كه‌ى ئهمهریكاو عێراق ناهێڵێ، هه‌ربۆیه‌ش پێناچێت ئه‌مه‌ریكا له‌وه پتر بێده‌نگ بێت‌و عه‌بادیش به ته‌نها بهێڵێته‌وه، چونكه دوورهپهرێزىو بێده‌نگیان نیشانیده‌دات كه ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و دۆسیه بووه له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئێران‌و توركیا‌و به‌وه‌ش لهدهستدانو شكستى عه‌بادى به‌زیان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌شه ماوه‌ى داهاتوو گه‌ڕێكى دیكه‌ى گوشار ده‌ست پێده‌كاته‌وه، به‌ڵام فشاره‌كانى ئه‌مجاره پتر له هه‌ر كاتێكى تر زیاتر له‌سه‌ر ههرێمو هێزه سیاسییه‌كانى ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى له‌خوێندنه‌وه‌ى مهسجهكانى ئه‌م گه‌ڕه‌ى دانوستان تێبگه‌ن.
هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڕى یه‌كه‌می فشاره‌كان هه‌موو پێشنیارێكى پشتگوێخست‌و سه‌ركێشی تاكلایه‌نه‌ى هه‌ڵبژارد، ئه‌مجاره ده‌رفه‌تى ره‌تكردنه‌وه‌ى ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌مه‌ریكای نییه، چونكه ئیدى رێككه‌وتنامه دوو قۆڵیه‌كه‌ى ئهمهریكاو عێراق له‌سه‌ر ئیداره‌ى ترامپ پێویست ده‌كات به هێزو كارایی زۆره‌وه ئه‌و دۆسیه له ده‌ست بگرێت، هه‌ربۆیه‌ش ده‌شێت له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا پاش ئه‌وه‌ى گوشاره ناوخۆییه‌كانى عێراق له په‌رچه‌كردارى كاتى به‌تاڵبوونه‌وه، ئه‌وده‌م ئه‌مه‌ریكا به ئه‌جێندایه‌كى نوێ دانوستانه‌كان له خۆى بگرێت، به‌ڵام ئیدى ئه‌وكات ئه‌و چركه ساته مێژووییه ده‌بێت، كه نه كورد‌و نه عێراقیش ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ 24/9 ئه‌وده‌مه‌ى هێشتا ئه‌گه‌رى دواخستن له‌گۆڕێ بوو، به‌ڵكو هه‌رێم شتگه‌لێكى نوێ كه ره‌هه‌ندى ئابووری هه‌یه به‌ده‌ست دێنێ‌و شتگه‌لێكى زۆریش كه ره‌هه‌ندی سیاسیی‌و نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام واپێده‌چێت قسه‌كه‌ى بریمه‌ر بێته‌دی، داهاتى زۆرتر‌و جوگرافیاى كه‌متر خواستى ئه‌و نوخبه خۆسه‌پێنه‌یه نه‌ك ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ.