بەهرۆز جەعفەر: بۆچی مۆدێلی هاوپەیمانی نیشتیمانی بۆ کوردستان گرنگە؟.
هەمیشە لە ئەکادیمیادا، کە ئارگیۆمێنتێ تەرح ئەکەیت، ئەبێت پاڵپشتی و گریمانەی بەهێز بۆ قسەکانی خۆت بهێنیتەوە، توانای قەناعەت پێهێنەرت هەبێ داکۆکی لە شتێک بکەیت کە خۆت تەرح ت کردووە، لێرە ئەز وەک توێژەرێک، نە لە لیستام، نە لە کەمپین و، هیچ گروپ و حزبێکدا دوای هاتوهەرا ئەکەوم. ئەمە چەند نمونەیەکە لەسەر گرنگی “دکتۆر بەرهەم ساڵەح” و پەیامەکەی، کە ڕەنگە تا ئێستا درک تان نەکرد بێت:
یەکەم: لە (29-09-2017) سایتی ئەلمۆنیتەر (Al-Monitor ) کە ناوەندێکی هاوبەشی عەرەبی- ئەمریکیە لە واشنتۆن دی سی، بابەتێکی بڵاوکردۆتەوەو، ناوی “بەرهەم ساڵەح” ئاوها ئەهێنێت (One of the smart politician in the south Eastern of Asia) واتە ” بەرهەم ساڵەح یەکێکە لە زیرەکترین پیاوە سیاسیەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا”.
دووەم: مایکڵ ڕۆبن، کە خوێنەری کورد ئەزانێ دانی خێر بە هیچ سیاسیەکی کورددا نانێ، بە ملیۆنەها دۆلاری ئەدەنێ بەس بێدەنگ بێ، ویژدانی خۆی نافرۆشێ، لە کتێبی ” هەستانەوەی کوردستان” ئەنوسێت ” کورد پیاوی سیاسیی زۆرە، بەڵام پیاوی دەوڵەتی نییە، لە ناو هەموو سیاسیەکاندا تەنها بەرهەم ساڵەح وەک (State Man) واتە وەک پیاوی دەوڵەتمەدار دەرئەکەوێ.
سێهەم: ساڵێک پێش ئێستا ئەگەڕاین، ئەردەن، قوبرص، تورکیا، بەغدا، بەشداری کۆنفرانسە جیهانیەکانی تایبەت بە ووزە ئەبوین، لە یونامی جۆرجی بوستن، لە دەریای ناوەڕاست برادەرانی ئەنکەرە پۆلتیک سەنتەر، لە تورکیا کۆنفرانسی ووزەی جیهانی، ئەمانویست ئاژانسێکی باش بۆ توێژینەوە بخەینە گەڕ، هەر هەمویان لە ئێمە باشتر بەرهەم ساڵەح یان ئەناسی، ئێمە بۆ ئەدڤایز و دان پیانان بەشدار ئەبوین، ئەوان حەواڵەی بەرهەم ساڵەح یان ئەکردین، هێشتا پێموابو ئێمە بگەڕێینەوە کوردستان حکومەت مان هەیە، سەرۆکایەتی و عیلاقاتی دەرەکی و چی و چی مان هەیە، کەچی ناحاڵی، نەخوێنەوار، کۆڵەوار، کوردایەتی فرۆشتنێکی کلاسیکی سواو….تادوایی. دواتر بەرهەم ساڵەح بە چوار ڕستەو بە پێناساندنی چوار کەس ڕێی واشنتن و لەندەنی بۆ هێناینە سلێمانی و بەغدا.
چوارەم: بە چاوی خۆتان بینیتان، سەرکردایەتی سیاسیی کورد نەک پلانی بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکان نەبو وە نییە، بەڵکو لەبری یەک گوتار و بەرنامەیەکی دیاریکراو، تەنها لە شەو ڕۆژی پێش ڕیفراندۆما سەرکردایەتی یەکێتی (11) بەیاننامەو ڕوون کردنەوەی هەبو.!!. لەسەر پرسی پیرۆزی سەربەخۆیی گەندەڵ و جاش و باش پێکەوە قسەیان ئەکرد!.
پێنجەم: “سیاسەت هونەری پاراستنی کیانی نیشتیمانیە لە ناوەوەو دەرەوە…” ئێخۆ کوردستان کێڵگەی تاقیکردنەوەی مێشک و بیرۆکە هەڵەکانی دەستەو تاخمێک، یان کەسانێکی نا پڕۆفیشناڵ نییە، دوێنێ بەهەموو قەناعەت و ئاڕاستەکردنێکتەوە لەگەڵ ڕیفراندۆم بوی، ئیمڕۆ ئێژی وەڵا هەڵە بوین و میللەتەکەمان باجەکەی ئەدا!.
شەشەم: لە (3750) ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هەرگیز کورد دەرفەتی وا زێڕینی بۆ نەهاتۆتە پێش، بەڵام هەرگیزیش ماڵی کورد وەک ئێستای ئاوها پەرتەوازە نەبووە، ئاوها فرە قسەو باڵ باڵێن نەبووە. لە سەردەمی میرایەتی بابانەکان، سەردەمی پاشا کوێرە، ئەردەڵانیەکان، سەیری بکە، تەنها دوو بەرەو لەناو یەک خێزاندا مۆئامەرەو مۆڕەیان لەیەک کردووە، ئێستا سەری کێشاوە بۆ شەڕە گەڕەک، بۆ ناو هەموو خێزانێک، خێزانی وا هەیە چوار باڵ و بەرەن!. بۆ کچان، کوڕان، گەنجانی ئەم نیشتیمانە، عومری خۆیان دۆزیوەتەوە دانیشن بزانن ئاخۆ کەی ئەمانە چەلەحانێکەیان تەواو ئەبێت.؟
لە بەرئەوە، هەم هاوپەیمانی نیشتیمانی، هەم پەیامەکەی”بەرهەم ساڵەح” پڕ بە پێستی ئەم بارودۆخەیە و کڵاوڕۆژنەیەکە بۆ ڕزگاربوون لە فرەکوێخایی، لە بێ سیستەمی و بێدادی، ئەگەر بیانوی کەسانێک ئەوەیە ئێمە یان ئاکادیمیستی دیکە بێلایەن بن باشە، ئێستاش هەر بێلایەنین، “نیکۆڵو لی دی ماکیافیللی” خۆی زۆر پێرفێکت بو لە ڕووی ژیانی ماددیی و مەعنەوییەوە، وەلێ لە پێناو خۆشەویستی و یەکڕیزی خاکی ئیتاڵیادا وتی ” غایە تبرر وسیلە” هاواری کرد ” گەردەلولەکە سەرکێشانە هەڵی کردووە، پێویستە کەشتیەکەمان دەریا باتە پێش خۆی”.
- Latest Posts by بەهرۆز جەعفەر
بەهرۆز جەعفەر: لەبارەی پاڵێوگە نایاساییەکانەوە.
-بەهرۆز جەعفەر: کورد یان ئەردۆگان دەرفەتیان زۆرترە؟
-بەهرۆز جەعفەر: ئایا ئیسرائیل بەڕاستیەتی؟
- All Posts