عیماد عه‌لی: ده‌ستپێشخه‌ری بارزانی بۆ ریفراندۆم و پرسی نه‌ته‌وایه‌تی.
هه‌رچه‌ند سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستان له ریفراندۆم و به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌كه به ده‌ستپێشخه‌ری بارزانی بوو، كه ئه‌م ئه‌ركه پێویستهی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سه‌ركرادیه‌تی بوو جێبه‌جێی بكه‌ن و هه‌مووان هاوكاربوون بۆ سه‌رخستنی و ئه‌و ده‌رئه‌نجامه باڵایه‌ی لێكهوتهوه، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ئه‌و چه‌كه ناداته ده‌ست پارتی و خودی بارزانیشه‌وه كه یاری به پرسی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی گوردستانهوه بكه‌ن و له تهوههومێكدا بژین كه له گه‌شكه‌ی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم ئه‌و حه‌قه به خۆیان بده‌ن هه‌موو یاریه‌كی سیاسی و سازشێك له‌سه‌ر پرسه ستراتجیهكهی گه‌لی كوردستان و پارچه‌كانی تری كوردستانه‌وه بكه‌ن.
به‌ڵێ ریفراندۆم و گۆرانكاری وه‌زعه‌كه و ئه‌و فشاره‌ی هاتۆته ئاراوه له‌سه‌ر هه‌رێم هێز و سیاسه‌ت و یاریه‌كی هیهمهچهشنی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریه سلبیه‌كانی هه‌ڵوێسته هه‌مه‌جۆره‌كانی نه‌یاران و فشاره‌كانیان هه‌ڵمژێت و ده‌ردانی گۆرانكاریی وه‌زعه‌كه له خۆبگرێت، به‌ڵام ئه‌م بارودۆخه‌ش رێگه‌ی ئه‌وه نادات كه ره‌فتارێكی وا بكرێت بچێته خانه‌ی خیانه‌ته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م ناچه‌كانی كوردستان له‌به‌ر چاو نه‌گیڕێت.
زۆرێك له‌و هه‌واڵانه دزه‌ده‌كه‌ن كه سه‌رچاوه‌كانیان نادیارن و راست و هه‌ڵه‌یان دیار نیه، كه باس له مامه‌ڵه‌كردنی پارتی له هه‌مبه‌ر كوردانی باكوور و رۆژئاوا ده‌كه‌ن، جێگه‌ی نیگه‌رانی و سهركۆنهكردنن و ناكرێت سه‌ركه‌وتنی كوردستانی باشوور له‌م قۆناغه‌دا له سه‌ر حسابی بارچهكانی تری كوردستان بێت و، هه‌ڵوێستی ئه‌و پارچانه له خۆشی و شادی ده‌ربرین له سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆم له بیر بكرێت كه ئه‌وه ده‌رده‌خات كه ئه‌وان چه‌ند به هه‌ند كوردانی باشوورهوهن، بۆیه هیچ سازشێك له‌سه‌ر حسابی كورد دادمان نادات، ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م وڵاتانه وا فه‌رز نه‌كات كهه هه‌ڵوێستیان بگۆرن، یان زه‌مانه و گۆرانكاریه هه‌مه‌چه‌شنه‌كانی یاری و سیاسه‌تی وڵاتانی زلهێز و ناوچه‌كه به خۆیشی و مامه‌ڵه‌ی زلهێزه‌كان له‌گه‌ل ناوچه‌كه رۆڵی گه‌وره‌ی خۆی نه‌گێریت له گۆرنی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانیه به‌رامبه‌ر ریفراندۆم نه‌ك به مه‌رایی كردن و زیان گه‌یان به گه‌لی كورد له‌و به‌شانه‌ی كوردستان .
ده‌نگۆی ته‌سلیم كردنه‌وه‌ی شۆرشگێرانی باكوور و مامه‌ڵه‌ی نابه‌جێ له‌گه‌ڵ ده‌روازه‌ی سمێلكا ئه‌گه‌ر راست بن په‌ڵه‌یه‌كی تری ره‌ش ده‌خه‌نه سه‌ر مێژووی پارتیه‌وه كه له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر له ناچاریش بێت به‌م شێوه‌یه ره‌فتار بكات.
ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتنی ریراندۆم و پاڵپشتی خه‌ڵك له پرۆسه‌كه له ده‌رئه‌نجامی باورهبونی خه‌ڵك به چاره‌نوس وقه‌ناعه‌تی ئه‌وان بوبێت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و به یپر سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه شوبن و ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆبی كوردستان دابێت نه‌ك له‌به‌ر خاتری هیچ كه‌س و حزبێك، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه لاپه‌ره‌ی سپیی بۆ پارتی و بارزانی ئیمزا كردبیت یاری به چاره‌نوسی كوردانی به‌شه‌كانی تره‌وه بكه‌ن . چاره‌نوسی هه‌ر هه‌موومان یه‌كه و پارچه‌كانی كوردستان هاوبۆچون و یه‌كهه‌ڵوێستن له‌مه‌ر پرسه ستراتیجیه‌كان و دڵسۆزیی خۆیان به ئاشكرا بۆ هه‌موو جیهان ده‌رخست و هه‌ر ره‌فتارێك به پێچه‌وانه‌ی خواستی هه‌مووان بیت ئه‌گه‌ر به تكتیك و كرده‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگری رووتیش بێت به سه‌لبی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پارچه‌كان ده‌كه‌وێته‌وه و ناچێته چوارچێوه‌ی ته‌كتیكی سیاسیه‌وه كه له قازانجی گه‌ل و دوارۆژه‌كه‌ی بێت.