لوقمان مصطفی: مانۆڕی سەربازی.
هەر لەگەڵ دەنگۆی بڵاوبوونەوەی ئەنجامدانی گشتپرسی دووژمنانی گەلی کوردستان (عێراق ، ئێران ، تورکیا ) تووشی شوک بوون، سەرجەم کێشەو ناکۆکیەکانیان وەلاوەناو بەهەر چوارلادا کەوتنەهەڵپەکردن و پیلانگێران، دەستیان کرد بەهەڕەشەکردن و ترساندن و تۆقاندنی گەلی کوردستان، پێش گشپرسی و دوای گشتپرسی دەستیان کرد بە مانۆڕی سەربازی، بۆ نەکردنی ئەو راپرسیە، وە کە کراش لە هەوڵ و تەقەلادان بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرەنجامە سەرکەوتوانەکەی.
لێرەدا بە پێویستی دەزانم تەنها باسەکەمان تایبەتبێت بەڕۆڵی دووژمنکارانەی ووڵاتی ئێران ودواتر لە بەشی دوەمی وتارەکەماندا دێینە سەر ڕۆڵی نێگەتیڤی ووڵاتی تورکیای ڕەفتارشۆڤێنی.
کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دوای کۆتایی شەری 8 ساڵەی لەگەڵ عێراق، نەچۆتە هیچ شەرێکی راسەوخۆوە، لەگەڵ ووڵاتانی تری ناوچکەو جیهان، تەنها بەناردنی هێزو یارمەتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ووڵاتانی وەک: لوبنان ، یەمەن ، سوریا، عێراق بە شێوەی ناراستەوخۆ دەستوەردان دەکات لە هاوكێشە سیاسیەکان و ململانێ ناوخۆییەکانی ئەم ووڵاتانە، کەئەمەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتیەکانە .
دەولەتی ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرحوکم، یەکەم کاری کە کردێتی لەدەستپێکی بەرنامەی کارەکانیدا گرنگی تەواوی پێدابێت بەناو ناردنە دەرەوەی شۆڕش( تصدیرالثورە) بوە، ئامانجی سەرەکی ئەودەست تێوەردانەش لەو ناوچانە داکەباسمان کرد بۆ پاوانخوازی دەسەڵاتی و ودروستکردنی هیلالی شیعی بوە لە ناوچەکەدا. ئەگەر بەوردی بروانین ئەوە دەردەکەوێت کە لە سەرجەم شەڕەكانی دەرەوەی سنووری خۆیدا كە چەند لایەنی وەك حوسیەکان لە یەمەن و حیزب اللە لە لوبنان و حکومەتی دەسەڵاتداری عەلەوی لە سوریاو سەرجەم ئەو دەستەوتاقمە کلکدارەکانی بەهە موو رەنگ و جۆریانەوە لە عێراق شەری بەوەکالەتیان بۆ جێبەجێ دەکەن. کاتێکیش قسەوباس دێتە سەرسەردەمی سایكس بیكۆ و هەڵوە شاندنەوەی سنوورە دەستکردەكان کە بەبێ پرس و خواستی گەلانی ناوچەکە کەخاوەنی راستەقینەن، یەکسەر بەرپرسەباڵاکانی حکومەتی ئێران وەک گای هاریان لێ دێت و بەهەهەموولایەکدا پەلەقاژەدەکەن، هەمووڕێیەکی نایاسایی و نامرۆڤانەی دژبە بەرژەوەندیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگرنەبەر.
هەر لەگەڵ دەنگۆی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان هاتە ئاراوە ئەم ووڵاتە بەناو ئیسلامیە کەوتە پیلانگێڕان لەگەڵ دەستەوتاقمە تائیفیە ماکیاژ کراوەکانی خۆی. هەر لەدوای گشتپرسیەکەی هەرێم ئەم دەوڵەتەگەورەیە خۆی بچوک کردەوە لەگەڵ هێزێکی نامونەزەم(حشدالشعبی) کە درووستکراوی دەستی خۆیەتی، ئەم هێزە هیچی لەداعشی تیرۆریست کەمترنیە، چونکە ئەم هێزە نامۆیە بەگەلانی عێراق و دەستی سورە بە خوێنی ڕۆڵەکانی عێراق، پێشلکاری گەورەوی ئەنجام داوە، هەر لەسوتان و سەربڕینی خەڵکی بێتاوان و تاڵان و بڕۆو دەرکردنی خەڵک و ڕاگواستنیان لەسەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەزەبری هێز، تەنها لەسەر ناسنامەی تائفی، هەر بۆیە ناوی لەڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیدا هاتوەو ناوی چۆتە لیستی ڕەشەوە.
( رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی: چەکدارانی داعش و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار دەکات.
رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی (هیومەن رایتس وۆچ) راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هەرسێ گرووپی رێکخراوی سوپای بەدر، عەسایبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، کە پێکهێنەری میلیشیاکانی حەشدی شەعبیی شیعە مەزهەبن، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات.
رێکخراوی مافی مرۆڤ لە راپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە ئەو گرووپانە دەستیان بەسەر ئەو چەکانەدا گرتووە، کە ئەمریکا و ئێران پێشکەشی عێراقیان کردووە و تۆمەتباریان دەکات بە رووخاندنی ئەو خانووانەی کەوتوونەتە ناوچە سوننییەکان، دوای رزگارکردنەوەیان لەژێر دەسەڵاتی رێکخراوی توندڕەوی داعش.
رێکخراوەکە هەروەها رایگەیاندووە، کە وڵاتان هاوکاریی سەربازیی پێشکەشی عێراق دەکەن، بەبێ ئەوەی دڵنیابن لەوەی ئەو چەکانە ناکەوێتە ژێر دەستی ئەو گرووپانە و ئەنجامدانی تاوانی جەنگی پێیانەوە.
هیومەن رایتس وۆچ : ناوی داعش و گرووپەکانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە یەکەوە هێناوە و پێیوایە، هەردوو لایەن تاوان دژی هاووڵاتییانی سڤیل ئەنجام دەدەن، سەرکردەکانیشیان پشتگیرییان دەکەن و سیستەمی دادوەریی عێراقیش ”بەهیچ شێوەیەک لێپرسینەوە ناکات“ و پارێزبەندیی یاسایی بۆ هەندێکیان دابین دەکات.
رێکخراوەکە نموونەی بە سووتاندن و تەقاندنەوەی دەیان خانوو و باڵەخانە لە شار و شارۆچکەکانی پارێزگای سەڵاحەدین، چەکدارکردنی مندالانی خوار 12 ساڵی و رفاندنی 200 ژن و منداڵ بە نموونەی تاوانەکانی حەشدی شەعبی دادەنێت.)
کەچی ئەمڕۆ بەرواری 02-10-2017 ئەم هێزە تیرۆریستە لەسەر هەردوو سنوری باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ سوپای ئێران مانۆڕێکی سەربازی لە سنوورەکانی رۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە ناوچەکانی قەسری شیرین و سنووری پەروێزخان ئەنجامدەدەن،کە بوونەتەمایەی ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکانی سڤیل و کاسبکارانی ناوچەکە، بەهۆیەشەوە هەردوو سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخان و باشماخ وەک خۆیان دەڵێین بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێێن.
لەم مانۆڕەسەربازیەدا یەکە سەربازییەکانی هێزی و شکانی سوپای ئێران، بە پاڵپشتی تۆپخانە، موشەکەکان، فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و هەلیکۆپتەر بەشدارییان لە مۆنۆڕەکەدا پێکراوە.
بڕیارە مانۆڕەکە لە خاڵە سنوورییەکانی پەروێزخان، باشماخ لە مەریوان و تەمەرچیان لە پیرانشار بەڕێوەبچێت، بەو هۆیەشەوە تاوەکو مانۆڕەکە تەواودەبێت، ئەو خاڵە سنووریانە دادەخرێن.
ئەوە یەکەمجارە ئێران و عێراق پێکەوە مانۆڕی سەربازی بەڕێوەدەبەن، کە پەیوەندیی بە گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری کوردستانەوە هەیە، چونکە ئێرانیش هاوشێوەی عێراق دژایەتی خۆی بۆ گشتپرسی راگەیاندووە و دەڵێ: گشتپرسی پرسێکی نایاساییە و ئاسایش و ئارامی ناوچە تێک دەدات!.
پێدەچێت ئەم دەوڵەتە بەناو ئیسلامیە (ئێران) ئەمجارەیان ڕاستەوخۆ شەرێکیتری خوێناوی لەناچەکەدا هەڵگیرسێنێت. گومانی تێدانیە بەزیانێکی گران بەسەریدا دەشکێتەوە، هەروا بەئاسانی بۆی ناچێتەسەر، چونکە ئێران دەوڵەتێکی مەنبوزی نێودەوڵەتیەو لەگەڵ هێزێکی تیرۆریستیش هەماهەنگی دەکات، لەناوچەیەکیش کەلە ڕووی یاسای نێودەوڵەتیەوە دەستێوەردانێکی ئاشکرایە و بەزاندنی سنوریش بەپێی ڕێکەوتنامە نێودەوڵەتیەکان ڕێگەپێدراونیە و یاساغە.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts