ئاریتما موحه‌ممه‌دی: داگیركه‌رانی كوردستان له چی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌ترسن!
كورد له هه‌ڕه‌شه ناترسێت، چونكه له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌دا گه‌وره‌بووه
كوردستان وڵاتێكی پانوبه‌رین و ده‌وڵه‌مه‌نده و خاوه‌ن سه‌رچاوه سرووشتییه‌كانی وه‌ك ئاو، زه‌وی به‌كه‌ڵك و به‌راوه، هه‌روه‌ها كوردستان به یه‌كێ له سه‌رچاوه‌كانی مه‌زنی وزه پێناسه ده‌كرێت كه خاوه‌ن یه‌ده‌كێكی زۆری نه‌وت، گاز، زێڕ، ئاسن و به‌ردی به‌نرخه. ئه‌مانه ده‌توانن هۆكار بن بۆئهوهكه داگیركه‌رانی كوردستان دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردیی بكه‌ن، چونكه پێان وایه كه كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌مه‌ش ناسنامه‌ی ئه‌وان (وه‌ك داگیركه‌ران) ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. چونكه هه‌ستی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بۆ خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌بزوێنێ و گه‌شه پێده‌دات. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش داوای ئازادیی و مافی سرووشتیی خۆیان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه، چونكه ئازه‌رییه‌كانی سۆڤیه‌ت خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یین، به‌ڵام ئازه‌رییه‌كانی ئێران هیچ چه‌شنه مافێكی سیاسیی و كولتوورییان نییه له ئێران و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیی و چه‌كداریی چالاك نیین. به‌ڵام كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نه‌بووه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی فاشیستییه‌وه گه‌مارۆ دراوه، كه‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له خه‌بات بێ هیوا نه‌بووه و هه‌میشه خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی و چه‌كداریی بووه.
داگیركه‌رانی كوردستان پتر له‌و كارییگهرییهی كورد ده‌ترسن كه له ڕه‌وتی مێژوودا هه‌یبووه و له ڕاستیدا كورد به یه‌كه‌م نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن شارستانییه‌ت و خاوه‌ن شارستانییه‌تی كهلهمانگی شارستانییه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت. به درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردیی كورد هێدی هێدی هه‌وڵی خاوه‌ندارێتیكردنی ناوچه‌ی كهلهمانگی شارستانییه‌تی ده‌دات، چونكه ئه‌م ناوچه‌یه خاكی كوردستانه و نشینگه‌ی زانست و كولتوور و گه‌شه‌ی كورد بووه.
ئه‌مه ده‌توانێ یه‌كێ له ترسه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان له ده‌وڵه‌تی كوردیی بێ، هه‌روه‌ها به پێی ئه‌و سته‌م و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه له كورد كردوویانه و كوردیان كۆكوژ كردووه، ده‌ترس لهوهكه كورد به دوای تۆڵه‌دا بگه‌ڕێت. داگیركه‌رانی كوردستان له كورد ده‌ترس و كورد به نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌توانا و شه‌ڕكه‌ر ده‌ناسن، بۆیه ئه‌سته‌مه ئیزن بده‌ن كه ده‌وڵه‌تی كوردیی ساز بێ، به‌ده‌ر لهوهكه له ویست و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به‌دوور بێ. بێگومان داگیركه‌رانی كوردستان گه‌لێك خاڵی لاوازیان هه‌یه كه ده‌كرێ كورد ئه‌و خاڵانه بقۆزێته‌وه.
به‌ڵام مه‌ترسییه گه‌وره‌كه هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ی كه ئاماژه‌م پێی كرد نییه، له ڕاستیدا ترسناكترین ترسی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه كورد ده‌وڵه‌تی دیموكراتیی و نیشتمانیی ساز ده‌كات، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیك و نیشتمانیی كه نوێنه‌ری كۆی گشتی كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان بكات، هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و حوكوومه‌تی داگیركه‌ران نییه. ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ترسیی مه‌زن بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و ده‌وڵه‌تی فاشیستی خۆیان هه‌ژماری ده‌كه‌ن. پێیان وایه كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیموكراتیكه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان به‌ره‌و ڕۆخان ده‌بات. ئه‌مه‌ش ڕاسته و ده‌یانهه‌وێ تا بۆیان بكرێ پشتگوێی نه‌خه‌ن.
ترسی ئه‌وان له كورد و نه‌ته‌وه‌ی كورد نییه، چونكه ده‌زانن كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێبورده‌یه و هه‌روه‌ك چۆن له سه‌ربازانی ڕژیمی به‌حسی ئێراق خۆش بوون، كاتێ كه وه‌ك ئه‌سیر كه‌وتنه ده‌ستیان، ئاواش له‌وان خۆش ده‌بن، بۆیه كورد باش ده‌ناسن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانن كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادیخواز و دیموكراته، ئه‌مه‌ش خۆری خه‌ون و ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی سه‌دان ساڵه‌ی ئه‌وان به‌ره‌و ئاوابوون ده‌بات.
بۆیه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كورد كه ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان به پلانی توركیی ده‌زانیی، ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانیی و پلان و پڕۆژه‌یه‌كی كوردییه و داگیركه‌رانی كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی ڕاده‌وه‌ستن. ئه‌مه ئیستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌ته‌وه. بۆیه ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بواری جیاوازدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
له لایه‌ك ڕوون بووه‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردیی پڕۆژه‌یه‌كی كوردییه و هێزه‌كانی كوردستانیی له‌و پێناوه‌دا یه‌كخست. جارێكی دیكه‌ش سه‌لماندی بۆ كورد كه تاكوو هه‌نووكه‌ش جگه له چیاكان كورد هیچ دۆستێكی نێونه‌ته‌وه‌یی نییه و ئه‌ركه له‌سه‌ر هێزه كوردییه‌كان گوتاره‌كانیان یه‌كبخه‌ن و با ئیتر له مێژووی پڕ له دووبه‌ره‌كیی و خۆخۆریمان ئه‌زموون وه‌رگرین و مێژوو دووباره نه‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون بووه‌ته‌وه كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی تاكوو ئیستاش ته‌نیا كه‌ڵك له كورد وه‌رده‌گرێت بۆ شه‌ڕی دژبه داعش و نایهه‌وێ هاوكاریی دۆزی كورد له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌ش كۆمه‌ڵگای كوردستانی یه‌كده‌ست كرد و پارته ناكۆكه‌كانی له‌و پێناوه‌دا كۆكرده‌وه له‌سه‌ر ڕێبازێك كه ڕێبازی نه‌وه‌كانی ڕابردوومان بۆ سه‌ربه‌خۆیی بووه.
ئیستا كورد و سه‌ركردایه‌تیی كورد له‌وه تێگه‌ییشتووه كه كورد ته‌نیا خۆی ده‌توانێ چاره‌سه‌رێك بۆ دۆزه‌كه‌ی بدۆزێته‌وه و نابێ چاوه‌ڕێی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی بێ. چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی ته‌نیا له ڕوانگه‌ی بهرژهوهندییهكانییهوه چاو له پرسی كورد ده‌كات، ئه‌مه‌ش دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كورده، چونكه جارێ كورد خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت نییه كه بتوانێ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی بپارێزێت. هه‌رچه‌ند كورد له‌پێناو سه‌قامگیریی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌نگاوی مه‌زنی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه، ئه‌وه كورد بوو كه بۆ یه‌كه‌مینجار پاشه‌كشه‌ی به داعش كرد و به نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو جیهان شه‌ڕی دژی داعش ده‌سپێكرد.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا كورد تاكوو ئیستا پشتیوانی نییه و به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه بۆ كورد پرسێكی نامۆ نییه، چونكه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی به‌رده‌وام له ڕه‌وتی مێژوودا پاشقوڵی له كورد داوه و كوردیش ئه‌مه ده‌زانێ، بۆیه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌ی به ده‌سپێشخه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌كرد بۆ دواخستنی ڕێفراندۆم.
داگیركه‌رانی كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه پرسی ڕیفراندۆمی كوردستان به نایاسایی پێناسه بكه‌ن، و ده‌ڵێن كه ڕیفراندۆمی كوردستان دژایه‌تیی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێراق ده‌كات، به‌ڵام ئایا ئێران مافه كولتوورییه‌كانی پێوه‌ندیدار به زمان و ناسنامه‌ی فرهكولتوورهكانی نێو یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێرانی جێبه‌جێ كردووه؟ یان توركیه ئه‌و به‌ند و مادانه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی سێڤه‌ر كه پێوه‌ندیداربوون به پرسی كورد جێبه‌جێی كرد؟
بێگومان هێزه ناوچه‌ییه‌كان دان به هیچ یاسایه‌كدا نانێن كه مافی كورد مسۆگه‌ر بكات. بۆیه پێویسته كه كورد ته‌نیا بیر له ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بكاته‌وه. به‌ده‌ر له‌وه چی یاسایه‌كی ده‌سكردی مرۆڤ هه‌یه كه سه‌روه‌رتر بێ له ده‌نگی گه‌ل؟ له ئاكامدا ئه‌وه ده‌نگ و ویستی گه‌لانه كه سه‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌ش فاشیزم و داگیركارییه كه تێك ده‌شكێن و ده‌بێ ده‌رسیان لێوه‌رگیرێت.
ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ناوچه‌كه ده‌شڵه‌قێنێت، با ئه‌وه‌ش بزانن كه ئه‌وه داگیركاریی و دابه‌شكردنی خاكی كوردستانه كه سه‌دان ساڵه ئاشتی و ئارامیی له ناوچه‌كه بڕیوه و ته‌نیا به درووست بوونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ئاشتی و ئازادیی بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی كه درووست ده‌بێ، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتیكه كه به ده‌نگی گه‌ل ساز ده‌بێ و هه‌ر به ده‌نگی گه‌لیش متمانه وه‌رده‌گرێت.
كام له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه به ده‌نگ و متمانه‌ی گه‌ل بوونه‌ته خاوه‌ن خاك و وڵات؟ وڵاتانی ناوچه‌كه به خوێن، ئاگر و ئاسن خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌رگه‌لانی ناوچه‌كه. با ئه‌وانیش ڕێفراندۆمێك ڕێكخه‌ن بزانین چه‌نده متمانه‌ی گه‌لان به‌ده‌ست دێنن؟ ده‌وڵه‌تێك كه له سه‌ره‌تاوه به ده‌نگی گه‌ل بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت، بێگومان ده‌بێته هۆی ئاشتیی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، پێچه‌وانه، نه‌دانی مافی گه‌لان و سه‌ركوتی گه‌لان ده‌بێته هۆكاری قه‌یران و ئاژاوه. كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست سه‌قامگیریی سیاسیی، ئابووریی و كۆمه‌لایه‌تیی به‌خۆیه‌وه بینیوه؟ له‌و كاته‌وه كه وڵاتانی ئێراق، توركیه، سوریه و ئێران ساز بووه، قه‌یران، ئاژاوه و ناسه‌قامگیریش په‌ره‌ی سه‌ندووه، چونكه به زبری هێز خۆیان سه‌پاندووه‌ته سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد و گه‌لی كورد سه‌ركوت ده‌كه‌ن.
هه‌موو ده‌ستدرێژیی و سهركووتكردنێكیش سه‌ره‌تایه‌ك و كۆتاییه‌كی هه‌یه. ئه‌مڕۆ سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی كه وڵاتانی ناوچه‌كه و هێزه جیهانییه‌كان له كوردیان كردووه، له‌سه‌ر باشووری كوردستان ده‌سڕێته‌وه، سبه‌ینێش له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌سڕێته‌وه. سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سنووری زۆره‌ملێ و سه‌پێنراو به‌سه‌ر گه‌لی كورددا ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تییه و ده‌بێ ئه‌و سنووره ده‌ستكردانه له‌نێو بچن، باشترین ڕێگه‌ش دیالۆگ و ئاشتییه، چونكه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخواز و ئازادیخوازه و قه‌د ملكه‌چی هه‌ڕه‌شه و ترساندن نابێ، كورد پێشانی داوه كه له ماوه‌ی دوو هه‌زار ساڵی ڕابردوودا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌یتوانیوه بیسڕێته‌وه.