شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌مڕۆ له ڕوی كرداری- سیاسییه‌وه ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بو، چۆن!؟
گه‌ر خوای خالق ته‌مه‌نی دا، بیره‌وه‌ریه‌كانم به چه‌ندین به‌رگ ده‌نوسمه‌وه. له بیره‌وه‌ریه‌كانم دا به‌بێ هیچ سۆزێك زۆرینه‌ی ڕوداوه سیاسیه‌كان ئاماژه پێ ده‌ده‌م كه له ساتی ژیان من دا گوزه‌ریان كردبێت.
پێموایه: ئه‌مڕۆ له ڕوی كرداری- سیاسیه‌وه و به مامه‌ڵه‌كردنێكی دبلۆماسیی (زۆر نه‌رم) یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان بوو.
چونكه، بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی سیاسیی دا هه‌رێمێكی فیدراڵ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی دا ته‌رمی سه‌رۆككۆمارێكی بنێژێ و، له هه‌مو شوێنه فه‌رمیه‌كانی وه‌كو (فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی) و پێچانه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌رۆككۆماره‌كه‌دا و ته‌واوی ڕێوڕه‌سمی فه‌رمی به‌خاكسپاردنه‌كه‌دا ته‌نها: ئاڵای هه‌رێمه فیدراڵه‌كه هه‌ڵواسرابێ!
به‌و مانایه‌ی، ئه‌گه‌ر جۆرج بۆشی باوك یاخود جۆرج بۆشی كوڕ كۆچی دوایی بكا و ڕێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی فه‌رمیان بۆ بكرێ، ئه‌وا: ئاڵای ده‌وله‌تی ناوه‌ندی ئه‌مریكا و ئاڵای ویلایه‌تی ته‌كساس هه‌ڵ ده‌واسرێت (ئه‌گه‌ر له ویلایه‌ته فیدراڵه‌كه‌ی خۆی بنێژرێت). ئه‌مه بۆ ته‌واوی هه‌رێمه فیدراڵه‌كانی گشت ده‌وڵه‌ته فیدراڵه‌كانی جیهان به‌هه‌مان شێوازه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دیمان، كه له ته‌واوی شوێنه فه‌رمی و شێوازی ڕێوڕه‌سمی ناشتنی مام جه‌لال هه‌ڵواسرابو، ته‌نها و ته‌نها شكۆمه‌ندیی ئاڵای كوردستان و، سرودی نه‌ته‌وه‌یی كورد (ئه‌ی ڕه‌قیب) بوو!
ئه‌مه له ڕوی مێژووی-سیاسییه‌وه تا ئێستا یه‌كه‌مجاره ڕوبدات، هه‌ربۆیه پێموایه: له ڕوی كرداری سیاسیی-دبلۆماسییه‌وه یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان بوو.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بو وایكرد كه: به‌رپرسه فاشیسته‌كانی عه‌ره‌بی ده‌وڵه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی، زۆر زوو خوێندنه‌وه‌ی دروست له ڕوی سیاسیی و ئه‌ته‌كێتی دبلۆماسییه‌وه بۆ شێوازی ناشتنه‌كه‌ی مام جه‌لال بكه‌ن و، ڕاسته‌وخۆ به بێ گویدانه هه‌مو ڕه‌وشتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناشتنی مردوو، ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان جێ بهێڵن.
چونكه زۆر به سانایی له په‌یامی ڕه‌مزه دبلۆماسییه نیشاندراوه‌كانی شێوازی ڕێوڕه‌سمه‌كه گه‌شتن، كه له ئه‌مڕۆوه كوردستان ئه‌وه‌تا سه‌ربه‌خۆییانه مامه‌ڵه‌ی فه‌رمی ده‌كا و، به‌هیچ جۆرێ حسابی بۆ ئاڵای (ده‌وڵه‌تی عێراقی ناو مێژوو) و (سرودی ده‌وڵه‌تی عێراقی عه‌ره‌بی) نه‌كردووه.
ئه‌مه‌ش به‌هیچ جۆرێ له عورفی سیاسیی و دبلۆماسیی هه‌رێمێكی فیدراڵی دا یه‌كناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌لمێنه‌ری سه‌ربه‌خۆبوونی خودی هه‌رێمه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت!
ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌یامه دبلۆماسیه ته‌نها هه‌ر به‌رپرسانی عه‌ره‌بی عێراقی نه‌بوون كه به باشی لێی تێ گه‌شتن، به‌ڵكو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌وله‌تی داگیركه‌ری ئێرانیش زۆر به وردی لێی تێ گه‌شت و، له ساتی دانانی تاجه‌گوڵینه‌دا به هیچ جۆرێ نه له ئاست ته‌رمی مام جه‌لال (كه به ئاڵای كوردستان پێچرابووه‌وه) خۆی دانه‌نه‌وانده‌وه و ده‌ستیشی بۆ تاجه گولینه‌كه نه‌برد!
ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سه‌لماندییه‌وه، كه له ڕوی كرداری سیاسییه‌وه به ئه‌ته‌كێتێكی دبلۆماسیی (زۆر نه‌رم) په‌یامی یه‌كه‌م ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به داگیركه‌ران و گشت جیهان درا، كه دیاره له ڕوی فه‌رمیشه‌وه ئه‌كرێ ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی كاتێكی تر بێ، به‌لام له ڕووه نافه‌رمی و كرداره-سیاسیی-دبلۆماسییه‌وه‌كه‌یه‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان بوو.
تێبینی:
1- هه‌ر به‌ڕێزێك له فه‌یسبوك یاخود له وێبسایته‌كانه‌وه بابه‌تێكی من ده‌بات جوانتر وایه ناوی نوسه‌ره‌كه‌ی بنوسێت له كاتی بلاوكردنه‌وه‌ی له واڵه‌كه‌ی خۆیدا.
2- هه‌ر به‌ڕێزێك په‌ڕه‌یه‌ك یاخود زانیاریه‌كی ناو كتێبه‌كانم بلاوده‌كاته‌وه جوانتر وایه ناوی نوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه پێ بدات، بۆ نمونه: له چه‌ند ڕۆژی داهاتودا یه‌كێك له كتێبه به‌لگه‌نامه‌ییه نهێنیه‌كان به‌ناونیشانی: (شه‌ریف هه‌ژاری: كاروكرده‌وه‌ی هێزه‌كانی باشوری كوردستان له به‌ڵگه‌نامه نهێنیه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا 1979-1983) ته‌واو ده‌كه‌م، زۆر ناپه‌سه‌نده كه كه‌سانێكی به‌ڕێز و هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوس دیسانه‌وه هه‌ندێ له زانیاریه‌كانی ناوی بلاوبكه‌نه‌وه كه‌چی ئاماژه به ناونیشانی كتێبه‌كه و نوسه‌ره‌كه‌ی نه‌كه‌ن!
3-یه‌كه‌م نوسه‌ری كوردبووم كه له چه‌ندین مانگ پێش ئێستاوه له بابه‌ته‌كانم دا، زاراوه‌ی (ده‌وله‌تی عێراقی ناو مێژوو) به‌كاردێنم، چونكه پێموایه: ئه‌و ده‌وله‌تی عێراقه‌ی كه كوردیش به‌شێك بوو لێی، كۆتایی هاتووه و، ته‌نها عێراقی عه‌ره‌بی بونی ماوه وه‌ك ده‌وله‌ت!