عیماد عه‌لی: جرنوقی دۆسته‌كه‌ت له گوله‌ی دوژمنه‌كه‌ت به ئازارتره.
بۆ ئه‌وانه‌ی نێوخۆی كوردستان كه ته‌نها ره‌خنه له ریفراندۆم ده‌گرن و له كرداریشدا بۆ ده‌رخستنی راستیی بۆچونه‌كانیان تا راده‌ی خۆفرۆشتن هه‌وڵێكی له راده‌به‌ده‌ر بۆ شكستی ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
دیاره بۆ ده‌رخستنی حه‌قیقه‌تی كرده‌وه و ره‌فتاری هه‌ر یه‌ك له‌وانه و پێبژاردنیان له كاتی گونجاوی خۆیدا پێویست به به‌لگه ده‌كات . ئه‌مه‌ی له‌مه‌ر یفراندۆم و كاته‌كه‌ی ئه‌و ناره‌زایه‌تیه جۆراوجۆره‌ی به پشتخانی حزبی و شه‌خسی ودوور له خوێندنه‌وه‌ی زانستیانه‌ی واقعه‌كه و بێ شیكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه و ته‌نهابه پشت به‌ستن به ئاپدیۆلۆجیا و ململانێی حزبی ده‌رده‌بڕێت هیچ به‌هایه‌كی نیه و ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی باش له‌گه‌ڵیدا بكرێت، كه له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا سه‌رجه‌م به‌ها سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی و عهقیدیهكانیان خستۆته ژیر پێ و ته‌نها و خۆیان داوه‌ته ده‌ست دوژمنان و مه‌به‌ستیان شكستی ریفرندۆمه و هیچی تر‌و به بۆچونی تۆپینی و خۆم و كه‌ره‌دێزه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌مرۆی كوردستاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌مرۆ كه عیراق جارێك له داعش رزگاری نه‌بووه به‌م شێوه‌یه به بۆغرایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات و تا دێت له پێگه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی و به فیتی ده‌وروبه‌ر، هه‌موو شتێك به یه‌ك ئاراسته ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر سبه‌ی كۆتایی به داعش بێت، چی به‌كوردستان و ته‌نانه‌ت هاوكوفهكانیان ده‌كات كه ئه‌مرۆ خزاونه‌ته باوه‌شی مالكی و عه‌بادیشه‌وه.
ئه‌م قۆناغه مێژووییه زۆر ترسناك و هه‌ستیاره و هه‌موو شتێك ده‌نوسرێت و ده‌بێت نه‌ك ئه‌وانه‌ی زه‌ره‌ر له كۆی گشتی پرسی كورد ده‌ده‌ن به‌ڵكو ته‌نانه‌ت ده‌زگا و راگه‌یاندنه‌كان و خه‌ڵكانێك كه قورسی وه‌زعه‌كه له‌به‌رچاو ناگرن و له شۆفینیهكانی به‌غدا خراپتر ره‌فتار ده‌كه‌ن سبه‌ی بدرێنه دادگای گه‌ل، با باش بزانن سبه‌ی ریسوای مێژوو و گیرۆده‌ی سزای ده‌ستی گه‌لی كوردستان ده‌بن و په‌شیمانی دادیان نادات.
ئه‌وانه‌ی یه‌كگرتویی گه‌لی كوردستان تیێكدهدهن یان كینه و رقی حزبی و شه‌خسی وه‌لا نانێن، حسابێكی تایبه‌تیان پێویسته و شه‌رمه‌زاری دایكی شه‌هیدانی رێگای رزگاری كوردستان ده‌بن.
گه‌وره‌ترین هێزی سه‌رخستنی پرۆسه‌كه یهكرگرتوویی نێوخۆیی و پاڵپشتی هه‌مه‌جۆری زلهێزه‌كان و سه‌بر گرتن و تێپه‌راندنی قۆناغه سهختهكهیه . بۆیه له‌م كاته‌دا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه و تێپهراننی ئه‌م كاته ده‌بێت هه‌موو تواناكان بخرێنه‌گه‌ر و هیچ مه‌سجێك له هیچ كه‌سێكه‌وه نه‌نێردرێت بۆ به‌غدا كه لاوازی كورد ده‌ربخات، به‌تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه، جا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵوێست له بریاره‌كانی په‌رله‌مان و خۆده‌رخستن له یه‌كگرتوویی فراكسیۆنه‌كان و مه‌رایی كردن بۆ دوژمنانی كورد له مالكی و فه‌تلاوی و نوسه‌یف و سه‌یاد و حزبی ده‌عوه به‌تایبه‌تی تا سه‌ر ئیسقان خۆیان ده‌خه‌نه باوه‌شی نه‌یاران و دوژمنانه‌وه، ئه‌وه ئه‌م هه‌ڵوێستانه له‌بیر ناكرێن و له قسه‌و هه‌ڵویستی نه‌یاره عه‌ره‌ب و فارس و توركه‌كان زیاتر زیان به گه‌لی كوردستان ده‌گه‌یه‌نن و له رۆژی حسابیاندا هیچ دادیان نادات. هه‌روه‌ها ئه‌و راگه‌یاندنه ساویلكانه‌ی كه ته‌نها مه‌به‌ست زۆری خوێنهریانه بۆ هاوكاری و هاولایه‌نی هه‌ڵوێستی نه‌یارانی ریفرانۆم كار ده‌كه‌ن به ملیمه‌تر حسابیان له‌سه‌ر ده‌كرێت و له هه‌ر شكستێك به تاوانباری گه‌وره له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، ئه‌گه‌ر یاسای رگه‌یاندنی باری نائاسایی هه‌بێت ده‌بێت به‌و عورفه سزا بدرێن.