شه‌ریف هه‌ژاری: چی له پشت به‌یاننامه‌کانی هێرۆ ئیبراهیم و پاڤێڵی کوڕیه‌تی؟ ئه‌گه‌ره‌کانی به‌ریه‌که‌وتن چین؟ ئایا که‌رکوک داگیردهکرێتهوه!؟
ئاشکرایه ڕژێمی به‌غدا کۆڵۆنیه‌کی ڕژێمی ئێرانه، تێیدا سوننه و کورد ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
پاش لاوازکردنی داعش و، ڕه‌شه‌کوژی سوننه‌کان و، هاو-سنوری نێوان کوردستان و هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران، هه‌مو ئه‌گه‌ره لۆژیکیه‌کان ئه‌وه‌بو: حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران هه‌ژمونیان به‌سه‌ر کورد دا زیاتر و زۆرتر بکه‌ن، له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه بیانوی (که‌رکوک و خانه‌قین و جه‌له‌ولا) به‌کاربهێنن بۆ داگیرکهردنهوهی یه‌ک له دوای یه‌کی خاکی کوردستان.
پێش ڕودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره لۆژیکیه و پێشڕه‌وی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران، کورد ڕیفراندۆمی ئه‌نجام دا.
ڕیفراندۆمیش نه‌کرایه، ئه‌وا وه‌ک ئاماژه‌م پێدا، هه‌مو ئه‌گه‌ره لۆژیکیه‌کانی پاش لاوازکردنی داعش، ته‌شقه‌ڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران بوو له دژی کورد!
هه‌مو ئه‌و خوێندنه‌وانه‌ی که پێشتر کردمان به نیسبه‌ت مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران هاتنه‌دی و، ئه‌وه دۆخه‌که که زۆر به ئاشکرا له پیلانیان دایه که‌رکوک داگیربکه‌نه‌وه و، دواتریش زیاتر پێشڕه‌وی بکه‌ن!!
چی له پشت به‌یاننامه‌کانی هێرۆ ئیبراهیم و پاڤێڵی کوڕیه‌تی؟ ئایا حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران ئه‌توانن که‌رکوک داگیربکه‌نه‌وه!؟
دوێنێ مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی کۆبووه‌وه، پاش کۆبونه‌وه‌که، خێرا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و پاڤێڵ تاڵه‌بانی دوو به‌یاننامه‌یان بڵاوکرده‌وه، له پشته‌وه گوتاری سیاسیی بهیاننامهکانیانهوه ئه‌وه ده‌خوێنرایه‌وه که (قاسمی سولێمانی: ئێران) فشاری گه‌وره‌ی خستۆته‌سه‌ر یه‌کێتیی، نه‌ک هه‌ر فشار بگره هه‌ڕه‌شه‌شی لێ کردون.
پێموایه: باڵه‌کانی یه‌کێتیی کاره‌کانی خۆیان دابه‌ش کردووه.
باڵی یه‌کێتیی سه‌ر به ئێران دانراون بۆ موجامه‌له‌کردنی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و ئێران.
به‌و مانایه‌ی زۆرجار (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) به په‌یامه دژه پارتیه‌کانی (که زیاتر موجامه‌له‌ی سیاسیی بووه) گۆڕان و کۆمه‌ڵی فریو داوه و، ته‌نانه‌ت به هه‌مان شێوه‌ش ئه‌یه‌وێت ئێرانیش فریو بداته‌وه.
مه‌سه‌له‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) که به مرۆڤێکی سیاسیی ئه‌زانم، بتوانێ ئێران فریو بدات، کارێکی خراپ ناکات، یاخود ته‌نانه‌ت به‌و به‌یاننامانه‌ی خۆی و پاڤێڵی کوڕی بیانه‌وێت که‌مێک حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران هێورکهنهوه هه‌ر کارێکی خراپ ناکه‌ن.
به‌ڵام مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه: حه‌شدی شه‌عبی- پاسداران، گۆڕان و کۆمه‌ڵ نین تا به‌ئاسانی فریوی (خاتو هێرۆ و پاڤێڵی کوڕی) بخۆن و به به‌یاننامه‌یه‌ک دابمرکێنه‌وه! به‌ڵکو حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران وه‌ک دوژمن ته‌ماشای کورد ده‌که‌ن (نه‌ک وه‌ک نه‌یارێکی سیاسیی که گۆڕان و کۆمه‌ڵ وا ته‌ماشای پارتیی-یه‌کێتیی ده‌که‌ن)!
هه‌ر بۆیه پێموایه: چ به‌یاننامه‌کانی هێرۆ خان و چ ئه‌وه‌ی پاڤێڵی کوڕیشی، ڕه‌نگه هه‌مان ئه‌و فریودانه نه‌هێنێته بوون که چه‌ندین جار هه‌ر به موجامه‌له‌ی سیاسیی گۆڕان و کۆمه‌ڵیان تێدا گه‌وزاندووه!
هه‌رچه‌نده ئه‌کرێ خوێندنه‌وه‌ی دیکه‌ش بۆ به‌یاننامه‌کانیان بکرێ و، به ته‌سلیم بونیان به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران لێک بدرێته‌وه، که من زیاتر به موجامه‌له‌ی سیاسیی ئه‌زانم نه‌ک به ته‌سلیم بوونی سیاسیی! ته‌نانه‌ت له حاله‌تی موجامه‌له‌ی سیاسیش دا ده‌رنه‌کردنی ئه‌و به‌یاننامانه سودمه‌ندتر بوو. چونکه ده‌رکردنیان مانای لاوازی ئیراده به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران ده‌گه‌یه‌نێت! به‌وپێیه‌ی داگیرکه‌ر بزانێت خۆی به‌هێزه به به‌یاننامه هێور نابێته‌وه! هه‌رچه‌نه له سیاسه‌ت دا موجامه‌له‌ی سیاسیش هه‌یه، به‌لام پێویسته سنوری هه‌بێ!!
هه‌رچی باڵی یه‌کێتیی سه‌ر به پارتیشه (کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ)، وای ده‌بینم ئه‌مه‌یان ته‌مسیلی ڕاسته‌وخۆی سیاسه‌تی یه‌کێتیی ئه‌کا و خودی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د) به‌نهێنیی گڵۆپی سه‌وزی بۆ کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ هه‌ڵکردووه که بچێته به‌ره‌ی که‌رکوک و، که‌رکوک بپارێزێت له داگیرکاری حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران.
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه سیاسییهم ئه‌وه‌یه که: هه‌رچی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی سه‌ر به (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه له که‌رکوک دا، هه‌مویان ئێستا له ژێر ده‌ستی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ دان.
به‌مه‌ش ساغ ده‌بێته‌وه، که ئه‌ندازیاری سیاسیی و ئاراسته‌کاری یه‌کێتیی خودی (هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه، که زۆر لێزانانه‌ش ئه‌رک و گوتاری سیاسیی کوڕه‌کانیی و برازاکانی مام جه‌لالی دیاری کردووه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو ساڵی 2012 له وتارێکدا ئاماژه‌م به‌وه‌دا، که: (ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح زوو فریای خۆی نه‌که‌وێت، هیرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د هه‌ژمونی به‌ته‌واوی به‌سه‌ردا ئه‌سه‌لمێنێت).
زه‌مه‌ن هات و ڕۆشت، ده‌رکه‌وت هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به ئاشکرا موجامه‌له‌ی سیاسیی ئه‌کات، به‌ڵام به‌نهێنیی پیلانی سیاسیی داده‌نێت. به‌مه‌ش نامه‌وێت ئه‌و بیرکردنه‌وه‌ی سامی عه‌بدول ڕه‌حمان دوباره بکه‌مه‌وه که هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی به (سیاسییه‌کی که‌متر له مام جه‌لال نه‌زانی بوو)، ئه‌کرێ هیرۆ ئیبراهیم دبلۆماسی نه‌بێ، به‌ڵام سیاسیه‌کی پیلاناویه و موجامه‌له‌ی سیاسیی باش ده‌زانێت!
ئایا حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران ئه‌توانن که‌رکوک داگیربکه‌نه‌وه!؟
پێموایه: داگیرکردنه‌وه‌ی که‌رکوک، واته له‌ده‌ستدانی ئه‌زمونی باشوری کوردستان. هه‌رچه‌نه هه‌ندێ پله‌داری سیاسیی-ڕۆژنامه‌نوسی کورد ده‌ڵێن: به‌غدا ته‌نها بۆ بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوک دێ! لای هه‌مومان ڕونه که داهاتی بیره نه‌وته‌کان (کوڕه‌کانی مه‌سعود به‌رزانی و، مام جه‌لال و، کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) ده‌یخۆن، به‌ڵام کێشه‌ی کورد له‌گه‌ل به‌غدا سیاسییه نه‌ک ماددی، پێویسته وردتر ئه‌و پله‌داره سیاسیی-ڕۆژنامه‌نوسانه مه‌رامی داگیرکه‌ر بخوێننه‌وه!! مه‌به‌ستی داگیرکه‌ر گرتنه‌وه‌ی که‌رکوک و زالبونیهتی به‌سه‌ر ئه‌زمونی باشوری کوردستان، نه‌ک ته‌نها مه‌به‌ستی ماددی و بیره‌نه‌وت!!
به ئهستهمیشی ئه‌زانم تاهه‌تایه فارس و عه‌ره‌ب (حه‌شدی شه‌عبی –پاسداران) بتوانن که‌رکوک داگیربکه‌نه‌وه. به‌ڵام لێره‌دا پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه: ئایا شه‌ڕ دروست ده‌بێ یاخو نا، ئه‌گه‌ره‌کانی چین!؟
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: ماده‌م حه‌یده‌ر عه‌بادی هێزی ناردووه و دانوستانی ڕه‌دکردۆته‌وه و، چه‌ند جارێک ئاماده نه‌بووه وه‌فدی کوردستان له به‌غدا ببینێت، که‌وابو هه‌ر کشانه‌وه‌یه‌کی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران به‌مانای سه‌رکه‌وتنی مه‌سعود بارزانی دێت به‌سه‌ر عه‌بادی-مالیکی-ئێران دا، به‌مه‌ش مه‌سعود بارزانی ده‌کاته کاراکته‌ری به‌هێزی ناوچه‌که. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تی کوردیش ده‌بێته دیفاکتۆ و، به‌غدا-ئێران ناچارن له هه‌نگاوه‌کانیان سازش بکه‌ن!!
ئه‌گه‌ری دووه‌م: به‌و پێیه‌ی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران له دوو ڕۆژی ڕابردو دا نه‌یانتوانی پیلانه‌که‌یان (له کاتی دیاریکراو دا) جێ به‌جێ بکه‌ن و ڕاسته‌وخۆ هێرش بکه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ههڕهشهکردنهکانیان به‌رده‌وامه و سات له دوای سات داوای هێزی زیاتر ده‌که‌ن و، تانک و تۆپی زۆرتریشیان به به‌رده‌وامی بۆ دێت، ئه‌وا ئه‌م حاڵه‌ته‌ش سێ ئه‌گه‌ری هه‌یه:
ئه‌گه‌ری یه‌که‌م: به‌و هێزه زۆرانه‌وه به‌غدا ئێستا بیه‌وێت شه‌ڕ ڕونه‌دات (چونکه بۆی ده‌رکه‌وتبێ پێشمه‌رگه زۆر به‌هێزن له که‌رکوک)، به‌ڵام مه‌به‌ستی بێت دۆخێک بێنێته‌کایه‌وه که نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان داوای دانوستانی لێ بکه‌ن و به‌غداش قبوڵی بکات. به‌لام بیه‌وێ مه‌رجه‌کانی به‌سه‌ر کورد دا بسه‌پێنێ. ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش بونی هه‌یه. به‌ڵام ئه‌سته‌مه کورد بچنه ژێر باری! چونکه به مانای ئاشبه‌تالی سیاسیی خودی مه‌سعود به‌رزانی به‌تایبه‌ت و، پارتیی-یه‌کێتیی به‌گشتی دێت.
ئه‌گه‌ری دووه‌م: به‌ریه‌ککه‌وتن بێته‌کایه‌وه، کاتیی بێ و توند بێ، له‌و ئه‌گه‌ره‌ش دا هه‌ر پێموایه: کورد سه‌رکه‌وتو ئه‌بێت، به‌وه‌ش دیسانه‌وه ده‌وله‌تی کوردی خێراتر ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌گه‌ری سێیه‌م: به‌ریه‌ککه‌وتن بێته‌کایه‌وه، درێژخایه‌ن بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌گه‌ره بێته‌کایه‌وه، زۆر ترسناک ده‌بێ.
چونکه کورد خوێنێکی زۆر ده‌دات، دورنیه ئێرانیش هێرش نه‌کات. له‌م ئهگهرهیاندا گرنگه پارتیی-یه‌کێتیی زۆر پشت به په‌که‌که و دیموکرات ببه‌ستن. چونکه په‌که‌که ئه‌توانێت له شه‌ڕی سنوره‌کانی که‌رکوک تا شنگال پاڵپشت بێت، دیموکراتیش ئه‌توانێت چه‌ندان داستانی پارتیزانانه له ناو قوڵایی خاکی خۆرهه‌لاتی کوردستان بخولقێنن. هه‌روه‌ها په‌که‌که و دیموکرات ئه‌توانن له ئه‌گه‌ری ئابڵوقه‌ی ئێران و تورکیا له‌سه‌ر کوردستان جارجار بتوانن ئه‌و ئابڵوقه‌یه بشکێنن! له‌مه‌شیان دا ڕاسته کورد خوێنی زۆر ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر به‌ره‌ی ئێران تێیدا ده‌دۆڕێت! ته‌نانه‌ت دورنیه، ئه‌مریکاش زه‌مینه‌ی ئه‌وه نه‌سازێنێت که ئه‌گه‌ری سێیه‌م بێته‌بوون.
چونکه ئه‌مریکا ماوه‌یه‌که هێز ده‌باته حه‌مرین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا به‌نهێنیی و له ڕێی ئیسرائیل-فه‌ره‌نساوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ مه‌سعود به‌رزانی هه‌ڵکرد بۆ ڕیفراندۆم. بۆ ئه‌وه‌ی ئێران کاردانه‌وه‌ی هه‌بێ و توشی بکا (کاردانه‌وه‌ی به‌غدا واته هه‌ڵوێست و کاردانه‌وه‌ی ئێران).
له‌م ئهگهرهیاندا، دور نیه وێنایه‌کی نزیک له هاوشێوه‌ی داگیرکردنی کوه‌یت له لایه‌ن سه‌دامه‌وه بۆ ئێرانیش نهیهتهکایهوه. به‌ومانایه‌ی ئه‌مریکا زه‌مینه‌ی توشکردنی ئێران به‌ته‌واوی بێنێته‌بوون و، دواتریش پاش خوێنڕێژییه‌کی زۆر، ڕژێمی ئێرانیش خاپور بکات!
به‌مه‌ش هه‌م له سه‌ره‌تادا ئێران به‌م شه‌ڕه‌وه و به ناوخۆیه‌وه (چونکه دیموکرات شه‌ڕ ده‌باته‌وه قولایی ئێران) سه‌رقاڵ ده‌بێ، هه‌م ناچار وای لێ دێت که: ته‌رکیزی له‌سه‌ر دۆخی یه‌مه‌ن و لوبنان و سوریا (وه‌ک پێش‌و) نه‌مێنێت. به‌وه‌ش به‌ره‌ی ئه‌مریکا له زۆر قۆڵه‌وه سه‌رده‌که‌ون.
لێره‌دا هه‌ڵوێستی تورکیا نابێت نادیده بگرین. ئه‌ردۆگان له نێوان دوو ئاگردایه، ئه‌گه‌ر پشتیوانی حه‌شدی شه‌عبی-پاسداران بکات، ئه‌وا حه‌شد-پاسداران تورکمانه سوننه و عه‌ره‌به سونه‌کانیش ڕه‌شه‌کوژ ده‌که‌ن و دژی ستراتیژی سوننه‌گه‌رایی ئه‌ردۆگانن.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان بێ ده‌نگیش بێت، ئه‌وا کورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت.
له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل ئه‌مریکا له‌وپه‌ڕی خراپی دایه، بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌ردۆگان بتوانێت پشتیوانی ئێران بێت. ئه‌کرێ ته‌ماشاکه‌ر و وتاربێژ بێت!
له هه‌مو ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌دا (هیوادارم ئه‌گه‌ری سێیه‌م ڕونه‌دات چونکه خوێنێکی زۆر ده‌ڕژێت). هه‌رچۆن بێ و هه‌رچی ڕوبدات، هه‌ر ئه‌مریکا له ڕێی فه‌ره‌نسا-ئیسرائیله‌وه ده‌وڵه‌تی کوردی دروست ئه‌کات، که‌مێک له سیاسه‌ت دا نه‌فه‌س درێژ بن!
شه‌ریف هه‌ژاری: ماسته‌ر له سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا و ئه‌مریکا له زانکۆی له‌ندن و، مامۆستا له زانکۆی سلێمانی.