لوقمان مستەفا: بڕیاری دەسگیرکردنی کۆمیسیارانی هەرێم.
هەرلە دوای گشتپرسیەکەی هەرێمی کوردستانەوە حکومەتی عێراق کۆمەڵێ سزای نایاسایی بەسەر هەرێمی کوردستاندا سەپاند. یەکێک لەو سزا سەیرو نایاساییانەی کە دەریکردووە بڕیاری دەسگیرکردنی ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژارن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانە، حکومەتی عێراق لە دوای ئەوەی کە نائومێد بوو لەو سکاڵا نایاساییەی کە لەدژی پەڕلەمانتارە کوردەکان کردبوونی لە دادگای فیدراڵی کە دادگای فیدراڵی وەڵامی دابوونەوە کە ئەم سکاڵایە پەیوەندی بە بەم دادگایەی ئێمەوە نیە، بۆیە بە ناچاری وبەشێوەیەکی نادەستوری ونایاسایی ئەم جارەیان لەدژی کۆمیسیارانی هەرێم پەنای برد بۆ دادگای لێکۆڵینەوەی ڕصافە لە بغداد. کە بڕیارەی ئەم دادگایە ڕێک پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانی عێراق وهەرێمی کەردستانە. بەو پێوەدانگەی کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی بەپێی یاسای ژمارە (4) ساڵی 2014 دامەزراوەکە ناکۆک نیە لەگەڵ بنەما یاسایی و دەستوریەکان. چونکە دانان بەدامەزراندنی دەستەکان لە دەسەڵاتی حصری حکومەتی ئیتحادیدا نیە بەپێی مادە (17) بڕگەی (1 و2 ) ی مادە (121 ) کە لەدەستوری عێراقدا هاتوە.
ئاشکرایە کە لە هیچ بڕگەو مادەیەکی دەستوری هەمیشەیی عێراق ساڵی 2005 دا ڕێگر نیە لە ئەنجامدانی ڕاپرسی لە سەرتاسەری عێراق و کوردستان بەتایبەتی بەو مانایەی پێچەوانەی بنەماکانی دەستورنیە، هەروەک لە بڕگەی یەکەمی مادەی دووەمی یاسای کۆمیسیۆندا هاتووە، وەلە مادە 141 ی دەستوری عێراقدا هاتووە کە دان دەنێت بەو مادانەی کە پەڕلەمانی کوردستا لە ساڵی 1992 دادەری کردووە. هەربۆیە بڕیارەکەی دادگای لێکۆڵینەوەی ڕەصافە لەم ڕوانگەیەوە بە تەواوی
نایاساییە، و لەلایەکی تریشەوە بە بێ ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی شوێنی ( مکانی) نەکردووە، چونکە بەپێی بڕگەی یەکی مادە (53) لە یاسای (ئوصوڵ محکامات جزائیە) کە باس لە شوێنی ڕوودانی شوێنی کردارەکە دەکات وە ئەگەر بە تاوانیش هەژمار بکرێت دەبێت لەوشوێنە لێکۆڵینەوە لەوکەسانەبکرێت کەداواکراون نەک لە شوێنێکی وەک بەغداد کە لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و سەربەخۆیی وڕاپرسی هەرێمی کوردستا وەک کەسێکی (معنوی) ئەم ڕاپرسیەی ئەنجام داوە نەک وەک سێکی( طبیعی).
کەواتە بڕیارەکەی دادگارەصافەی بەغدا ناگونجێت لەگەڵ ئەم یاسایەدا،کە یاسای سزادانی عێراقی بەدەق ئاماژەی پێکردووە.بفەرموون سەرنج بدەنە مادە (80) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (111) ساڵی 1969 هەموارکراوبدەین ئەوە بە ئاشکرا دەردەکەوێت کە بڕیاری ئەم دادگایە تەنها بۆئیسفزاز کردنی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستانە. چونکە خۆیان باش دەزانن کە بریارەکەیان نایاساییە، تەنانەت ئەم دادگایە توانای دەسگیرکردنی کەسێکی ئاساییان نیە لەهەرێمی کوردستان ئەگەر بەڕەزامەندی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت.
بۆیە دەبێت بەهەموو شێوەیەک هەر لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەو تادەگاتە سەرۆکایەتی هەرێم وپەڕلەمانی کوردستان دەسەڵاتی دادوەری هەرێم بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی دادگای ڕەصافەی بەغداد بکەن کە تەنها مەبەستیان شکاندنی ئیرادەوشکۆی تاکی کوردو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەو هیچیتر.
- بابەتەکانی تری لوقمان مستەفا سالح
لوقمان مستەفا: هەڵبژاردن تەنھا ڕێگایە بۆ گۆڕانکاری.
-لوقمان مستەفا: لە پشتی یاساوە لە کەرکوک چی دەگوزەرێ!
-لوقمان مستەفا: داگیرکاریەک بە بەر چاوی جیھانەوە.
- All Posts