لەتیف فاتیح فەرەج: کۆدەکانى نامەکەى تیلەرسن.
( 1 )
نامەکەى تیلەرسن بە زمانێکى سادەو بێگرێ و گۆڵ نوسراوە، واتە کە قسە لە کۆد دەکرێت، قسە لە خوێندنەوەى پشت ئەو سادەییەوە دەکرێت، لە راستیدا ئەوەى بۆ من جێى هەڵوەستەو قسە لە سەر کردنە، تیلەرسن وتەنى ئەو دەرفەتە ناوازەیەیە،” دەرفەتى ناوازە” لە نێو نامەکەى تیلەرسندایە بۆ بارزانى، بەڵام بارزانى بە قسەى ناکات، ئایە بارزانى هەر خۆى بەو جۆرە سور بوو لە سەر بابەتەکە، یان ئەنجومەنى ریفراندۆم، یاخود تورکیا بەرەو ئەو جۆرە لە گوێ نەگرتنیان برد، باشە بۆچى ئێستا ئەو نامەیە بڵاو دەکرێتەوە، ئایە ئەوەش نامەیەکى تر نیە، بۆ گەلى کورد، با ئێمە بە کورتى لە سەر هەندێ بڕگەو دەستە واژە هەڵوەستە بکەین:
تیلەرسن لە سەرەتاى نامەکەدا زۆر فەڕمیانە دەڵێت: بەڕێز سەرۆک بارزانى ” دواتریش ” جەنابى سەرۆک ” ئایە ئەم زمانە دیبلۆماسى و وردە شایەنى رێز نەبوو؟.
نامەکە بە ناوى هەموو ئەمەریکاو سەرۆکى ئەمەریکاو دەزگا فەڕمیەکانەوە ئاراستە کراوە.
داواى بەهێزکردنى پەیوەندیەکە دەکات” پەیوەندى نێوان هەرێم و ئەمەریکا ” دەڵێت” بە هێزکردن”.
داواى وەرگرتنى جێگرەوە” بە دیلەکە” دەکات، بە دیلەکەى ئەوان کە ماوەکەى یەکساڵە، بارزانى لەمانگى 10ى 2011گوتى” ئەگەر تەحەمولى برسێتى بکەن بۆ یەکساڵ ئەمن سەربەخۆى رادەگەیەنم” ساڵ زوو دەڕوات.
تیلەرسن دان بەوەدا دەنێت کە ساڵى 1921هەڵەى دیرۆکى بەرانبەر کورد کراوە.
دەڵێت هەموو کارێک دەکەین بۆ چارەسەرى کێشەکانتان.
باسى بردنى کێشەکە بۆ ئەنجومەنى ئاسایش بە هاوکارى هاوپەیمانەکان و بە تایبەت بەریتانیاو فەڕەنسا دەکات
ئەمانە دەرفەتى ناوازە نەبن چین؟!
کێ نەیهێشت بارزانى ئەم نامەیە قەبوڵ بکات ، کام راوێژکارو بلیمەت؟
( 2 )
تیلەرسن 4 خاڵ دەخاتە بەردەم بارزانى
یەکەم: دانوستان لە گەڵ بەغدا بە کراوەیى بۆ هەریەک لە” فیدراڵى کارا، کۆنفیدراڵى، سەربەخۆى ”
دووەم: باسى بەردەوامى هاوپەیمانى نێوان هەرێمى کوردستان و پێشمەرگەو هاوپەیمانى دژى داعش دەکات.
سێیەم: یەکلاکردنەوەى سنورى هەرێم لە گەڵ عێراق، بە دانوستان و بە پێى مادەى 140، بۆ ئەمە هاوکارى ئەمەریکاو unو عێراقیش مسۆگەر دەکات.
چوارەم: مەسەلەى کارکردنى هاوبەشە بۆ هەڵبژاردنى 2018ى عێراق.
( 3 )
تیلەرسن دەڵێت لە ماوەى یەکساڵدا ئەوانە دەکەین:
1- دابەشکردنى دەسەڵات و سەروەت.
2- جێبەجێکردنى مادەى 140.
3- چارەسەرى کێشەکانى پێشمەرگەو فڕۆکەوانى مەدەنى و نوێنەرایەتى دەرەوەو شتى تریش.
( 4 )
پرسیار لێرەدا ئەوەیە بۆچى بارزانى بە هەموو ئەوانە رازى نەبوو، ئەمە هەمان چیرۆکى 1975مان بیر دەخاتەوە، ئەوەى هینرى کیسنجەر لە کتێبەکەیدا باسى دەکات و شەفیقى حاجى خدرى چەند لاپەڕەیەکى کەمى لێوەرگێڕاوە.
ئایە هەق نیە لایەنەسیاسیەکان و ئاقڵمەندان و ئەو مامۆستایانەى زانکۆ‌و مامۆستایانى ئاینى و گشتە خەڵک ئێستا بە کورتى پرسیارى ئەوە لە بەڕێز بارزانى بۆچى لەو بارەیەوە عینادى کرا ” بە بڕواى من بۆ وشەى عینادى چیڕە گیرى زۆرلە بارە “.
ئەمەی خوارەوە نامەکەی تیلەرسن بۆ بەرزانی
به‌رێز سه‌رۆك بارزانی.
به‌ناوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رێزی زۆر بۆ تۆ و خه‌ڵكی هەرێمی كوردستانی عێراق ده‌نوێنین، پێكه‌وه، ماوەی چەند دەیەیەكە، په‌یوه‌ندیه‌كی مێژویی له‌نێوانمان بونیاتنراوه، مەبەستمانە و پابەندیشین بەوەی ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر بكه‌ین بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ی تر. بەتایبەتی له سێ ساڵی رابردودا، هاوبەشییە بەهێزەكەمان و بریاری ئازایانه‌ی تۆ بۆ هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه عێراقییەكاندا بوە هۆی تێكشكاندنی داعش. ئێمه ئه‌وه به‌رز ده‌نرخێنین و هه‌رگیز قوربانیدانی پێشمه‌رگه له‌بیرناكه‌ین له‌شه‌ڕی هاوبه‌شماندا دژ به تیرۆریزم.
له‌ئێستادا پرسیاری ریفراندۆم له‌به‌رده‌ممان دایه كه بریاره له 25 ی ئه‌یلول ده‌رباره‌ی ئایندهی هه‌رێمی كوردستان سازبكرێت. ئێمه نیگه‌رانییه‌كانی خۆمانمان ده‌ربڕیوە. نیگەرانییەكانیشمان لەبارەی بەردەوامبونی ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش و ئۆپەراسیۆنی داهاتوە لە حەویجە و هەروەها نادڵنیایی ژینگەی ناوچەكە و پێویستی تەركیزكردنە سەر گێڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچه رزگاركراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نه‌هێڵین داعش هه‌رگیز بگه‌ڕێته‌وه. بۆیە بەڕێزەوە داواتان لێدەكەین بەدیلێك قوبڵ بكه‌ن، كه ئێمه باوەڕمان وایه باشتر یارمه‌تیتان ئه‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كانتان و دڵنیایی ده‌دات له ئارامی و ئاشتی له‌به‌رامبه‌ر پێویستی شهر دژی داعش.
پێشنیاری ئەم بەدیلە چوارچێوەیەکی خێرای کاری نوێ دادەمەزرێنێت بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەندی عێراقدا، کە لەلایەن حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەم چوارچێوە خێرایە بۆ دانوستاندن ئەجێندایەکی کراوە لەخۆ دەگرێت پێویستە لەساڵێک زیاتر نەخایەنێت، لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە. ئامانجی ئەوە بۆ چارەسەرکردنی ھەمو کێشە ھەڵپەسێراوەکانی نێوان بەغدا و ھەولێر و سروشتیی پەیوەنییەکانی داھاتوی نێوان ئەو دو لایەنەیە. ھەروەھا ئێمە ھەوڵدەدەین بۆ چارەسەرکردنی بەپەلەی پێداویستییە ئابوریی و ئەمنییەكانتان.
جه‌نابی سه‌رۆك، من له ترس و نیگهرانیهكانتان له ده‌یه‌ی رابردودت تێده‌گه‌م، به‌راستی ئه‌و هه‌ڵه مێژویی و ئازاربەخشانەی ده‌رهه‌ق به كورد كراوه له ساڵی 1921 ه‌وه له‌به‌رچاوه. ئێمه هاوراین له‌پێویستی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ پێشه‌وه‌مان ببات كه پێویستی و داواكاری سه‌رجه‌م ره‌گه‌ز و پێكهاته و ئیتنیكیه‌كان كه له‌م زه‌ویه مێژویه دا ده‌ژین دابین بكات. ئه‌مه بنه‌مایه‌كی گرنگه بۆ ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌تان، وه پاراستنی ئاسایشتی نیشتیمانی خۆتان. له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م هۆكارانه، ئه‌وه سیاسه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكایه له‌ژێر ئیداره‌ی سه‌رۆك تره‌مپ كه هه‌مووشتێك بكه‌ین كه له توانای ئێمه‌دایه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، وه دڵنیای بده‌ین كه هێز و قورسایی ته‌واوی ئێمه له پشت ئه‌م چوارچێوه‌ی دانوستانه‌وه‌یه.
له‌وه‌ش زیاتر، ئێمه ئاماده‌ین بۆ كارئاسانیكردن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌زوترین كات ئه‌م به‌دیله په‌سه‌ند بكات وه بۆ پشتیوانی زیاتر به‌شداری ته‌واوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان مۆسگه‌ر ده‌كه‌ین به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی وه‌ك به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی ناوازه‌یه كه ئێمه به‌وپه‌ری رێزه‌وه داواده‌كه‌ین قوبڵی بكه‌ن وه‌ك به‌دیل بۆ ئه‌م ریفراندۆمه‌ی ئێستا، كه ئێمه باوه‌رمان وایه ئه‌م ریفراندۆمه ده‌رئه‌نجامی مه‌ترسیداری ئه‌بێت، وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌بێته هۆی پاشه‌كشه له ئامانجه‌كانتان.
به له‌به‌رچاوگرتنی مێژوی گه‌لی كورد، ئێمه ده‌زانین تۆ ئه‌م پرۆپۆزه‌ڵه بۆ دیالۆگ وه‌ك دوا چانس ته‌ماشا ده‌كه‌یت. ئێمه باوه‌رمان وایه كه ئه‌مه چانسێكه شیاوی ئه‌وه‌یه كه قه‌بوڵی بكه‌ن – به‌تایبه‌ت دوای سه‌ركه‌وتنه مێژویهكانی ئێوه دژ به داعش، و هه‌ماهه‌نگی بێ پێشینه‌ی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وله‌تی. له‌كۆتای ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، به‌بێ گومان ئه‌گه‌ر گفتوگۆكان نه‌گه‌شته ده‌رئه‌نجامێكی قوبڵكراو بۆ هه‌ردولا یان شكستیهێنا به‌هۆی نه‌بونی نیازباشی له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئێمه داندهنێی به پێویستی سازكردنی ریفراندۆم.
وه‌ك پشتیوانی و ئیلتزامی ئێمه بۆ سه‌رخستن و پشتیوانی كردنی ئه‌م دیالۆگه – وه‌ك به‌دیلێك بۆ ریفراندۆم – ئێمه‌ش داوای ئیلتیزامی ئێوه ده‌كه‌ین له‌م خاڵانه‌دا:
یه‌كه‌م/ دانوستانكردن له‌گه‌ڵ به‌غداد خاڵی سه‌ره‌كی یه بۆ لێكتێگه‌شتن و رێكه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ سروشتی ئایندهی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق. ئه‌وه‌ش به بونی فیدرالیزمێكی كارا یان شێوه‌یه‌ك له كۆنفیدرالیزم یان سه‌ربه‌خۆی، پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای رێكه‌وتنی و دانوستانی ئاشتیانه بێت.
دووه‌م/ هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك هاوبه‌شی گرنگی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بمێنێته‌وه، پشتیوانی هاوپه‌یمانی به‌رده‌وام ده‌بێت، و ئێوه‌ش به‌رده‌وام بن له هه‌مانهه‌نگی مێژوی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی خێرا ده‌كات بۆ پێكهێنانی میكانیزمی ئاسایشی هاوبه‌ش به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی وه‌ك شه‌نگال كه دوای داعش نائارامی تێداماوه. پێویسته هه‌ردولامان كاربكه‌ین بۆ دابینكردنی ئاسایش بۆ ناوچه هه‌ستیاره‌كان.
سێیه‌م/ سنوری هه‌رێمی كوردستانی عێراق به دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غداد یه‌كلای ده‌بێته‌وه به‌پێی برگه‌كانی ماده‌ی 140 ی ده‌ستور. ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ی‌و ئێن و حكومه‌تی عێراق كارده‌كات بۆ خێراكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌مه له هه‌مان ئه‌و سه‌قفه زه‌مه‌نییه له‌سه‌ره‌وه باسكراوه.
چواره‌م/ ئێمه چاوهرواندهكهین ئێوه هه‌وڵه‌كانی خۆتان بخه‌نه‌گه‌ر بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئێستای عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی نیشتیمانی نیسانی 2018، وه رۆڵی ئیجابی خۆتان له به‌غداد بخه‌نه گه‌ر بۆ دروستكردنی حكومه‌تی داهاتو دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان. سه‌ركردایه‌تی ئێوه وه‌ك پیاوی ده‌وڵه‌ت زۆر گرنگه بۆ دابینكردنی ئارامی بۆ ته‌واوی ناوچه‌كه دوای داعش.
هاوشانی چاوارچێوه‌ی دیالۆگ، ئێمه پشتیوانی‌تان ده‌كه‌ین بۆ به‌خێرای چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفتانه له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دا.
1- جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رێكه‌وتنه‌كانی بواری دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت.
2- جێبه‌جێكردنی ماده‌یی ١٤٠
3- چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تر وه‌ك پێشمه‌رگه، فرۆكه‌وانی مه‌ده‌نی، نوێنه‌رایه‌تی دبلۆماسی و ئهوانتی تر.
ئێمه باوه‌رمان وایه كه ئه‌م نامه‌یه وه ئازایه‌تی ئێوه بۆ بریاردان بنه‌مایه‌ك ده‌بێت بۆ ده‌رفه‌تێكی مێژوی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا و حكومه‌تی عێراق له‌دوای قوربانیدان و سه‌ركه‌وتنی هاوبه‌شمان به‌سه‌ر داعش دا. به‌ناوی گه‌لی ئه‌مریكا و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ و ته‌واوی تیمی ئاسایشی نشیتمانی شه‌ره‌فمه‌ندین به كاركردن له‌گه‌ڵ ئێوه.
رێزی زۆرم،
ریكس تیله‌رسن
- بابەتەکانی تری لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts