بەختیار نامیق: دیوی شاراوەی ڕوداوەکان و ئەم دۆخە بەرەو کوێ دەبات.؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی لەسەر شاشەکان دەیبینین تەنها ڕوداوەکانە، ئەی کێ ڕوداوەکان دروست دەکات.؟ یارییە سیاسیەکانی هەر ولاتێک لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ئەو وڵاتە دەڕوات، خۆ ئەگەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتە بهێنیت و بیکەیت بە پێوەر ئەوەت بۆ ڕون دەبێتەوە کە ئەو وڵاتە چۆن یاری دەکات، لێرەوە ئەوەی لە عێراق دەگوزەرێ دەتوانین ناوی بنێین قۆناغی دوای داعش لە عیراق و شام، ئەوە دەزانین کە دو ولات یاریەکانیان بەردەوامن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاتسدا بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و ئابوری خۆیان، ئەگەر ئەو پێودانگە ڕاست بێت کە دەوترێت ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەستراوە بە هاوسەنگی نێوان تورکیا و ئێرانەوە وەک دو میراتگیری سەفەویی و عوسمانی، ئەوا لە ئێستادا ئێران توانیوەیەتی ببێتە ئەخەتەبوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تورکیا لەم دەریای ڕۆژهەڵاتەدا بوتە ماسیەیکی بچوک، بۆیە تورکیا دەیەوێت ببێتەوە بە هێزەکەی جاران و چی تر بچوک نەبێتەوە لەبەرامبەر ئێراندا، هەر بۆیە تورک ئەوە دەزانن کە جیوپۆلەتیکی تورکیا وەک دەروازەی گواستنەوەی دنیا وێنا دەکرێت، بۆیە دەیانەوێت کارتەکانیان بخەنە گەڕ.
تورکیا دەیزانی لە بەرامبەر ڕۆڵی کورد لە ڕۆژئاوا دەکەوێتە بەردەم ئەگەری مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە و لەلایەکی ترەوە گەشتن بە دەریای سپی گرنگی بەندەری جیهان کەمدەکاتەوە، هەر بۆیە دژایەتیەکانی گۆڕی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئیران و ڕوسیا، چونکە ئێران و ڕوسیا ئێستە دەستەڵاتێکی گەورەی سیاسی و سەربازیان لە سوریادا هەیە چەندین کارتیان بەدەستەوەیە دژی تورک بەکاری بهێنن، تا ئاستێکش لە دوای ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیەوە ئێران لەگەڵ ئەمریکا بەس لەسەر ئاستی بچوک و ڕاگەیاندن ناکۆکن، دەنا لەسەر پرسە گشتیەکان هیچ کێشەیەکیان نیە، بە لێدوانی ئەم دواییەی ترامپیشەوە، چونکە ترامپ داوای دژایەتی نەکردوە بەڵکو داوای هەمواری ئەو پڕۆژەیەی کردوە، دەمێنێتەوە تورکیا چۆن بتوانێت خۆی هەڵسێنێتەوە، بۆ ئەمەش لە عێراقدا کار دەکات چونکە دەبێتە پێگەیەکی گرنگ بۆ سوریاش، تورک ئەوە دەزانی کە سونە لە عێراقدا ئاوت بوە، دەزانێ هیچ گرنگیەکیان پێ نەدا لە ڕزگارکردنی موسڵدا، دەزانی تا سەر ناتوانێت مامەلە بە گاز و نەوتی کەرکوکەوە بکات، بۆیە هەڵسا بە دروستکردنی کارت و دوای بە هێزی ئەو کارتە دانوستان بکات لەگەڵ عێراق و ئێران و ڕوسیا و ئەمریکا، لە ڕێی سیناریویەکەوە هەڵسا بەم کارە، ئەویش کورد بکاتە کارتێکی بەهێزی دەستی خۆی، لە ڕێگەی زۆنی زەردەوە کە بە هی خۆی دەزانێت، پرسی گشتپرسی و ڕیفراندۆمی وروژاند، دوای ئەوەی کە ئەم کارتە توانی ئێران و عێراق بە گڵۆپی سەوزی ئەمریکا و ڕوسیاوە بهێنێتە سەر خەتی خۆی، دێت ئەم کارتە دەفرۆشیت و خۆی ڕێککدەکەوێت لەگەڵ ئێران و عێراقدا، هەمان سیناریوی 1975 دوبارە دەکاتەوە بەڵام لە وێنەیەکی تردا، هەر بۆیە لەناو ئەم هاوکێشانەدا و لە ناو بەریەککەوتنەکاندا تورک توانی میرنشینەکەی خۆی بەکار بهێنێت و بیکات بە کارتێکی بەهێز ودوای بۆ بەرژەوەندی خۆی لەسەر مێزی سێکوچکەی (ئێران + عێراق + تورکیا ) دایبنێت و مامەڵەی پێوە بکات و بیفرۆشێت، ئەڵبەت هەمو وڵاتانی دنیا بە ئەمریکاشەوە لەم یارییە تێگەشتبون، بەڵام کورد خۆی نەیتوانی سود لە رای وڵاتانی دنیا وەربگرێت، هەر بۆیە ئەم کارەتەی دەستی تورکیا دیوی دوهەمی بوە هۆی ئەوەی ڕێکەوتنێک بهێنێتە ئاراوە لەسەر عێراقێکی یەکگرتو، گەڕانەوە بۆ 2003، ئێستە دوای ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا و ئێران، کوردی باشور لە بەردەم دو ڕێگادایە:
1- یان گەڕانەوە بۆ عێراقێکی یەکگرتو.
2- یان شەڕێک کە هیچ پشتوانیەک نابێت و ئەوەش دەزانین هەر هێزێک ئاسمانی بە دەستەوە بێت ئەو هێزە سەرکەوتوە .

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت