عه‌دنان كۆچه‌ر: به‌رگرتن له ئاشوب له‌پێناو كورد‌و كه‌ركوك.
ئه‌وده‌مه‌ى هێشتا یه‌كێتى‌و خه‌ڵك لهشیندایه، بۆ داپۆشینى نشوستى ریفراندۆم‌و پاراستنى بیره نهوتهكانو دواخستنى هه‌ڵبژاردن‌و هێشتنه‌وه‌و درێژكردنه‌وه‌ى واده‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، به ئه‌جێندایه‌كى گوماناوى، چه‌ند رۆژێكه خواستێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ركوك له جه‌نگێكى خوێناوییه‌وه بگلێت، بۆ ئه‌وه‌ش میدیاكانى پارتى له‌شه‌وى رابردوه‌وه سه‌رقاڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گوتاره ئاخنراوه لهرقو ترسه‌ن كه ده‌یانه‌وێت له‌رێیه‌وه كه‌ركوك بكهوێو ئیدى ئه‌و مه‌ترسیه‌ش له‌كۆڵ پارتى ببێته‌وه، كه هه‌میشه پێیوابووه قورسایی یه‌كێتى له‌و شاره هاوسه‌نگى هێز له‌داهاتووى كوردستان ده‌گۆڕێت، به‌ڵام دواجار زوو ئه‌و خواسته‌ى له‌به‌رامبه‌ر حیكمه‌تى سیاسیی یه‌كێتى پوچهڵبۆوه.
له‌دوێنێوه پارتى كێرڤی نهتهوهخوازیو كوردایه‌تى له‌به‌رامبه‌ر كه‌ركوك به‌رزبۆته‌وه‌و ده‌یهه‌وێت هه‌رچۆنێك بێت دوا جه‌نگ له‌گه‌ڵ شیعه‌و حه‌شدى شه‌عبی له‌كه‌ركوك یه‌كلایی بكاته‌وه، كه‌چی هه‌ر ئه‌و پارته‌ى له‌كه‌ركوك شیعه وه‌ك دوژمن‌و حه‌شدیش وه‌ك داگیركه‌ر ته‌ماشا ده‌كات، لهههولێرو ناوچه جێ نفوزهكانى پارتى له‌موسڵ وه‌ك دۆست مامه‌ڵه ده‌كرێن، ئه‌وه‌تا هه‌ر دوێنێ به‌پێی میدیاكان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌ید عه‌لی سیستانى كۆبوونه‌وه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى حه‌شدیش له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى شه‌نگال دانیشتنیان كردووه، ئه‌وه رێك ئه‌و پنته‌یه كه ده‌شێت ده‌رهه‌ق به ویستى پارتى له‌سه‌ر كه‌ركوك پرسیارى له‌باره‌وه بكرێت، هه‌مان ئه‌و پرسیاره‌ش ئه‌مڕۆ (وه‌فیق سامه‌رایی) دوپاتیكردۆته‌وه.
له‌راستیدا گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌بوو كه سه‌ره‌داوى ئه‌و مهترسیو قه‌یرانه نوێیه له‌ده‌ستى یه‌كێتیدا بمێنێته‌وه، وه‌ك چۆن هێنرى كێسنجهرى عه‌رابی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكی پێیوایه، شكۆى ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ى چه‌نده كێشه‌كانى چاره‌سه‌ركردووه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه سه‌ره‌داوى كێشه‌كانى به‌ده‌سته‌وه ماوه، چونكه له‌ده‌ستچوونى سه‌ره‌داوه‌كان دواجار ده‌شێت هێزو لایه‌نى دیكه ئاراسته‌ى روداوه‌كان بگۆڕن، په‌یوه‌ست به مانه‌وه‌ى سه‌ره‌داوه‌كانى كه‌ركوكیش، په‌یامه‌كه‌ى دوێنێی (هێرۆخان)و پاشانیش (پاڤێڵ تاڵه‌بانى) رێگریكردنی روونى به جێگه‌یاندنى ئه‌و ئه‌جێنداو جێبه‌جێكردنى ئه‌و خواسته بوو، كه دواجار خه‌ڵكێك ده‌یه‌ویست له میحنهتیشدا یه‌كێتى سزا بدرێت.
به‌شێكى گرنگ له یه‌كێتى به‌ر له ریفراندۆم ده‌یانه‌ویست به‌ر به‌و په‌رچه‌كرداره بگرن كه ده‌یهه‌وێت به‌ناوی سازدانى ریفراندۆمه‌وه هه‌رێم روبه‌ڕووى ئابڵوقه‌ى سیاسی‌و سهربازییو ئابووریی بكاته‌وه، كه‌چی نه‌یانتوانى ئه‌و سه‌ركێشییه بوه‌ستێنن، به‌ڵام ئێستا به‌رگرتن لهسهركێشیهكانى دواى ریفراندۆم ته‌نها وه‌زیفه‌ى ئه‌و به‌شه‌ى یه‌كێتى نییه، به‌ڵكو له‌راستیدا ده‌بێت ته‌واوى جه‌سته‌ى یه‌كێتى به‌و شاڕێیهدا بڕوات كه كه‌ركوك‌و كوردستان‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى لهجهنگو مه‌ینه‌تییه‌كى حه‌تمى ده‌پارێزێت، له‌و باره‌شدا په‌یامه‌كانى هێرۆخانو پاڤێڵ تاڵه‌بانى له‌و هه‌وڵانه‌ن كه ده‌یانه‌وێت چیدیكه عینادی سیاسیی چاره‌نوسی ئه‌و وڵاته‌ى پێ به‌ڕێوه‌نه‌برێت.
ئێستا یه‌كێتى لهشینو میحنه‌ته‌وه وه‌رگۆڕاوه بۆ سهرچۆپیو ده‌یهه‌وێت وه‌ك یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ى دواى كۆچی مام جه‌لال وهسیهتهكانى بپارێزێت، پاراستنى كه‌ركوك لهئاشوبو به‌رگرتن لهشهڕێكى به وهكالهتو هێشتنه‌وه‌ى رواڵهتهكانى ئارامى‌و سهقامگیرییو به‌یه‌كه‌وه ژیان لهخواستهكانى مام بووه، ئێستاش له‌دوو رۆژى رابردوودا شوێنكه‌وتووه‌كانى به باشی ئه‌و راسپارده‌یان پاراستووه‌و نایه‌ڵن كه‌ركوك بكرێته قوربانى شه‌ڕى بهوهكالهتو جه‌نگى له‌بیربردنه‌وه‌ى قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان، بۆیه‌ش گرنگترین ئه‌رك كه روبه‌ڕووى یه‌كێتى ده‌بێته‌وه:
ـ كاركردن به‌ئاراسته‌ى ئه‌و دنیابینیهى پێشتر لاهور تاڵه‌بانى له‌پێش ریفراندۆم كاری لهسهردهكردو ئه‌و په‌یامانه‌ى دوێنێش كه لایه‌ن هێرۆخانو پاڤێل تاڵه‌بانییه‌وه خرانه‌ڕوو، كه نهخشهڕێگایهكى ووردى چاره‌سه‌ریی دۆخى كه‌ركوك‌و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگیریی لهخۆدهگرێو له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تى ناوه‌ندیش زمانى دیالۆگ ده‌بێته سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى دانوستانێكى راسته‌قینه.
ـ رێگریكردن له‌لێدوانى هه‌مه‌چه‌شنه‌ى به‌شێك له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانى یه‌كێتى، كه به‌داخه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى سیاسه‌تى فه‌رمى یه‌كێتى به‌و نه‌فه‌سه بۆ میدیاكان ده‌دوێن، كه له‌جێی ئه‌وه‌ى دیالۆگی راسته‌قینه‌و هیۆربوونهوهى لێبكه‌وێته‌وه، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ى دڵڕه‌قی گه‌وره‌ترو ده‌شێت ناكۆكی‌و جه‌نگیش به‌دواى خۆیدا بێنێ.
ـ سپاردنى دۆخى ئه‌منى شاره‌كه، هاوشان له‌گه‌ڵ به‌رپرسه ناوچه‌ییه‌كان بهتیمێك كه په‌یوه‌ندی به‌تینیان له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تر ههبێو تواناى دانوستان‌و هیۆركردنهوهیان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و روخساره یهكێتیانهى كه له‌لایه‌ن عهرهبو توركمانه‌كانیشه‌وه وه‌ك خه‌ڵكى په‌سه‌ندكراو دهبینرێنو نابنه سه‌رچاوه‌ى ناكۆكی نوێ.
ـ گواستنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره‌كانى ئه‌وه‌ى له‌كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێت بۆ ئاستێكى باڵاتر‌و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى بۆ ئه‌وه‌ى كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانى عێراق‌و حه‌شد بكرێت له‌هه‌ر هه‌وڵێكى ئیستیفزازكردنو ئاژاوه نانه‌وه‌و سوكایه‌تى (وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌مرۆ لهسوتاندنى ئاڵاى كوردستان) بهدیمانكرد.
ـ لیژنه‌ى ئهمنىو سه‌ربازیی كه‌ركوك له‌رۆژانى داهاتوودا پێویسته رێگریی لهروماڵى نا به‌رپرسانه‌ى به‌شێك له‌میدیا بكات، كه ده‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترس‌و تۆقاندن یان توڕه‌یی خه‌ڵكه‌وه، ناكۆكییه‌كه وهرگۆڕن بۆ ئاستى میللی.