عیماد عه‌لی: ئایا ریفراندۆم ئامانجی خۆی ده‌پێكێت؟
به‌ڵێ به شێوه‌یه‌كی كاتی ریفراندۆم به هۆكارگه‌لێك شكستێكی كاتی هێنا، كه گرنگترینیان:
له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆ:
1-نه‌بونی یه‌كگرتویی نێوخۆ و ده‌ستبردنی زۆرێك له خه‌ڵكی ناخاڵه‌ی ههمهجۆر بۆ شتی حه‌رامی دژ به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و پشت خه‌تی سوور، له پێناو چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكی شه‌خسی و حزبی وبه پشتبه‌ستن به ناكامی عه‌قڵ و كاریگه‌ریكانی مێژووی كه‌سه‌كان و ده‌وروبه‌ریان، زه‌ره‌ریان له یكێتی گه‌ل له پێش شكستی ریفراندۆم دا و ته‌نانه‌ت درزه‌كه‌یان گه‌یانده خه‌ره‌ندێكی قووڵ.
2- كۆنه قین و ركابه‌ری كه‌سی و حزبی نا به‌رپرس له ئاست پرسێكی زۆر گه‌وره و ستراتیجی و ململانێیه‌كی نابه‌جێ له كاتێكی هه‌ستیاری وا كه گه‌وره‌ترین لێدان بوو له پرسه‌كه.
3- نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعی نێوخۆی كوردستان وه‌ك خۆی له رووی قه‌یران و كێماسیه‌كانه‌وه بووه هۆی كورتهێنانی كه حه‌ماسه‌ته چاوه‌روانكاروه‌كه لەمه‌ر پرسێكی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانی ستراتیجی وه‌ك سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا.
4- له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و سیاسی حزبیله مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و دوژمنانیش گه‌لی كوردستان پێش هه‌ر شتێكی تر و له سه‌رووی ئامانجه گه‌وره‌كه و رێزبه‌ستنی لایه‌نه‌كان به پشت به‌ستن به په‌یوه‌ندیه حزبی و ناكۆكیه نێوخۆیی به پێچه‌وانه‌ی پابه‌ندبوون به داواكاری ده‌ره‌كی و خۆفره‌زكردنی په‌یوه‌ندیه ده‌ره‌كیه‌كه، كه ئامانجی وه‌لانان وبه هه‌رزان فرۆشتنی پرسه‌كه بوو.
5- هه‌ندێك حساباتی هه‌ڵه‌ی نێوخۆیی حزبی و و موعاناتی خه‌ڵك و كرده‌وه‌ی پۆپۆلیستانه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن به رقه‌به‌ری و كۆنه‌قین و حسابكردن ته‌نها به ململانێ حزبی و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی و بونی زۆرێك له كه‌سی هه‌رزه‌كاری نابه‌رپرس له جێگه و شوێنێك كه له‌م كاته‌دا ده‌بوو رۆڵی گه‌وره له‌م مه‌سه‌له بگێرن و ره‌فتاره‌كانیان وا ده‌كه‌وێته‌وه كه ته‌نها جێگه‌یان زبڵادانی مێژوو ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه:
1- هه‌ڵوێستی چاوه‌روان نه‌كراوی وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهان له‌مه‌ر ریفراندۆم و هه‌ر یه‌كه‌و به پێی خوێندنه‌وه‌ی خۆی و، بونی هه‌ڵه له خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی وڵاتان له لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كوردستانه‌وه.
2- سه‌ره‌رای له‌باری وه‌زعی ناوچه‌كه و هاوكێشه‌كان و ئه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌كردنی ئه‌مركیا به شێوه‌یه‌كی گونجاوتر بۆ ناوچه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ده‌ر له كوردستانی باشوور و به پشت به‌ستن به ئامانجه ستراتیجیه بێ ئه‌خلاقیه‌كانی له‌مه‌ر كێشه‌و پرسه حه‌قه‌كانی جیهان، وای كرد كه ئه‌مریكا دیسان پرسی گه‌لی كوردستان بهشتی بچوكتر بفرۆشێته‌وه.
3- ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی ئێران و سوپای پاسداران و توركیای ئۆردوغانی چاوه‌روان نه‌كراو و هه‌بونی ململانێی نێوخۆیی عیراق و كێبركێی عه‌بادی و مالكی له‌مه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی نزیكی عیراق گه‌وره‌ترین ته‌گه‌ره بوون له به‌رامبه‌ر پرسه‌كه.
4- هه‌بون و مانه‌وه‌ی هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی قووڵ له نێو سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقی برا و شه‌ریك و له‌به‌رچاونه‌گرتنی مێژووی كورد و خه‌بات و قوربانیدانی له‌لایه‌ن هیچ كه‌س و لایه‌نێكه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی لێبراوی ئه‌وه‌یه كه جگه له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ ئیدعایه‌كی تر له‌بابه‌تی مافی مرۆڤ و حه‌قی گه‌لان له‌دیاریكردنی مافی چاره‌نوسی خۆی له هیچ كوێیه‌ك ناخوات ئه‌گه‌ر مه‌نتقی هێز و به‌رژه‌وه‌ندی له پشتیه‌وه نه‌بێت . ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئه‌خلاقی و مێژووه هاوبه‌شه‌ی نێوان كورد و شیعه‌ی پچراند كه له‌دره‌ئه‌نجامی ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانی ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق چه‌شتبونی و، له‌مه‌ودوا ده‌كریت كورد ده‌ست بۆ هه‌موو شتێكی سیاسی رووت ببات.
5- جه‌مسه‌ربه‌ندی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاتان له‌مه‌ر پێشهاته‌كان و وه‌زعی سوریا و به‌هانه‌ی مانه‌وه‌ی داعش.
ئه‌مما ریفراندۆم و سه‌ركه‌وتنی یان شكستهێنانی، ئه‌مه قسه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و ده‌كرێت به بیرێكی قووڵه‌وه لێیبروانین و به‌دوور له‌كاردانه‌وه‌كان له مهر هه‌ر كاریگه‌ریه‌كی شكستی كاتی هه‌نگاوی یه‌كه‌می ریفراندۆم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین:
1- ریفراندۆم و داواكاری گه‌ل و به‌شداری و ده‌نگدان له‌مه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه و وه‌لا نانی شیعارگه‌لێكه كه ته‌نها شه‌ته‌كدان و به‌ستنه‌وه‌ی كورد به ناوه‌نده‌كانی ئه‌م وڵاتانه‌ی كه كورد به‌زۆر لكێندراوه پێوه دوپات ده‌كاته‌وه.
2- ریفراندۆم و ده‌نگی ره‌های خه‌ڵك وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار له مێژووی گه‌لی كوردستاندا ده‌بوژێته‌وه و به‌رده‌وام هانی خه‌ڵكه دڵسۆزه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌دات و قه‌یران و رێگریه كاتیه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا وه‌لاده‌نرێت قۆناغی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و خه‌بات له‌وپێناوه‌دا به گورتینه‌وه دیته‌وه سه‌ر رێچكه‌ی خۆی فیدراڵیزم و حوكمی زاتی ئێكسپایربونی واقعی خۆیان راده‌گه‌ینن و داواكردنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌بیته شیعاری سه‌ره‌كی هه‌مووان.
3- ریفراندۆم و ده‌نگی ره‌های خه‌ڵك ده‌بێته به‌ڵگه‌نامه و دیوكۆمێنتێكی حازر به‌ده‌ست له‌هه‌ر گۆرانكاریه‌ك و گفتوگۆیه‌ك له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م كوردستانه بێته ئاراوه.
4- لێدانی ریفراندۆم له‌لایه‌ن هێزه نێوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه ڵیدانێكه له پشته‌وه به‌ر كورد كه‌وتووه و پاڵی پێوه‌ده‌نێت بۆ چوونه پێشه‌وه و لێدانێكی ئه‌وه‌نده به‌هێزه كه به‌رگه گرتنی چه‌ندین جار كورد به‌هێزتر ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نها مانه‌وه‌ی به‌م لێدانه خۆی له خۆیدا به‌هێزبونه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئامانج گه‌لێكهی گه‌وره و له پێشه‌وه‌یاندا سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه.
5- به‌م ریفراندۆمه هێزی نێوخۆی ته‌سك بین ده‌ركه‌وت و خه‌ڵكێك كه ته‌نها له ئاست ركابه‌ری كار ده‌كات ریسوا بوو، ئه‌مه به‌ده‌ر له‌و دڵسۆزانه‌ی كه له‌به‌رچاوگرتنی باری ناله‌باری جیهانی و ناوچه‌یی و نێوخۆیی پاڵنه‌ریان بوو بۆ هه‌ڵوێستی سه‌لبیان و به به‌هانه ده‌یانهێنایه‌وه و ترسیان له‌ده‌رئه‌نجامه‌كانی بوو.
بۆیه” ریفراندۆم گه‌لی كوردی خسته قۆناغێكه‌وه كه به‌هیچ كه‌س وهێزێك ناگه‌رێته‌وه پێش پرسه‌كه، هه‌رچه‌ند هێز و توانای عه‌سكه‌ری و سیاسی به‌كار بێت له‌دژی و ناوچه‌یك لێره و شارێك له‌وێ داگیر بكات، واته ئه‌گه‌ر حوكمی زاتی قۆناغێك كوردستانی برده پێشه‌وه و دوای ئه‌وه قۆناغی فیدراڵی هات و به‌روپێشتر چووین، ئه‌مرۆ به ریفراندۆم چوینه قۆناغیتایبه‌تی سه‌ربه‌خۆییه‌وه و له كات و ئان و ساتی دیاریكراوی له‌باری خۆیدا هه‌رچه‌ند ده‌رنگیش بێت هه‌نگاوی یه‌كه‌می جێبه‌جێ ده‌كرێت و له‌و كاته‌دا كه‌س ناتواننێت به‌ری لێبگرێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م قۆناغه به نسكۆی عه‌سكه‌ری نامرێت و ریفراندۆم به زیندویی ده‌مێنێته‌وه و خه‌ڵك ده‌زانێت كه پرۆسه‌كه بۆ میله‌ته و كه‌س بۆی نیه بیكاته موڵكی خۆی.
ئه‌وه‌ی پێویسته، گرنگترین هه‌نگاوی كاتی له‌م كات و قۆناغه‌دا بنرێت:
1-له‌خۆگرتن و ئیستیعابكردنی ئه‌م نیمچه نسكۆیه و نه‌هێشتنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له یه‌كتر و په‌ند وه‌رگتنه له وه‌زعه‌كه و وه‌لانانی ناكۆكی و رق و كینه‌كانه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك و له لایه‌ن هه‌موو لایه‌ن وكه‌سێكه‌وه.
2- نه‌هێشتنی دووبه‌ره‌كی له نێوان به‌ره‌ی نه‌خێر و به‌لێ یه‌و ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت كه هێشتنه‌وه‌ی حساب وكتاب بۆ ویژدانی خه‌ڵك خۆی كه چۆن لێی ده‌روانێت بهێڵرێته‌وه.
3- هه‌وڵی یه‌كخستن و رێكخستن و ململانێی شارستانی بدرێت و داموده‌زگاكان به عه‌قڵانیه‌ت و له‌كات وئان و ساتی خۆیدا رێك‌بخرێن.
4- له قۆناغی دوای ریفرانۆم ساردنه‌بینه‌وه و له ئه مرۆوه هه‌ڵه‌كان له‌به‌رچاو بگرین و تاكه رێگه‌ی هه‌وڵی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی بدرێت بۆ دووباره زه‌مینه سازی بۆ پاش ریفراندۆم و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنێنانی ئه‌و پێویستیانه‌ی كه له‌م كاته‌دا له‌ئارادانه‌بون و فه‌راهه‌م نین.
5- جه‌خت كردن له‌سه‌ر یه‌كێتی خاكی كوردستان و یه‌كگرتوویی و نه‌هێشتنی سه‌ركه‌وتنی دوژمنان له‌په‌رتكردنی كوردستان و فه‌رزكردنی دوو ئیداره‌یی یان هه‌ر بۆچونێكی دوژمنان له كوردستان.
به‌م هه‌نگاوانه نه‌ك هه‌ر برینه‌كه سارێژ ده‌بێته‌و ه‌به‌ڵكو كه‌شێكی ئه‌وتۆ ده‌خوڵقێت كه ریفرانۆم و پرسه‌كه به دره‌وشاوه‌یی له‌به‌ر چاوان بێت له هه‌ر جموجولێكی سیاسی له‌به‌رچاو بگیرێت و له هه‌ر كاتێكی گونجاو‌دا له سه‌ر زه‌مینه‌ی له‌بارتر ده‌توانرێت ئامانجه‌كه به ئاسانی بپێكرێت جا هه‌ر كه‌سێك سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی كوردستان بێت با ببێت.