شه‌ریف هه‌ژاری: وه‌ڵامێكی گشتگیر بۆ دۆخه‌كه> ئه‌گه‌ره لۆژیكیه‌كانی ئه‌م دۆخه كامانه‌ن؟
به‌ڕێزان له دوێنێ وه نه‌متوانیوه وه‌لامی پرسیاره‌كانتان كه به (مه‌سیج) ناردوتانه بده‌مه‌وه. چونكه پرسیاره‌كانی هاورێیان زۆر زۆرن، دوو چاوپێكه‌وتنی ڕۆژنامهوانیشم كراوه. ده‌زانم به‌شێكی زۆرتان له باره‌ی ئه‌م دۆخه و ده‌رهاویشته‌كانی پرسیارتان كردووه، هه‌ربۆیه به‌داوای لێبوردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی وه‌لام ده‌ده‌مه‌وه.
1- ئه‌گه‌رێك ئه‌وه‌یه: له‌م دۆخه‌دا شه‌ڕی ناوخۆی بێته‌بون. به‌تایبه‌ت ئێران و، به‌شێوه‌ی گشتی تورك و مالیكی، هه‌ولی هاتنه‌دی ئه‌و شه‌ڕه ده‌ده‌ن.
هه‌ربۆیه به‌تایبه‌ت ئێران هانی ئه‌وانه ده‌دات كه هاو-ئاڕاسته‌ی ئهجێنداكانین له هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خۆكوژیه ترسناكه بێته‌بون، كه هه‌مو شتێ له ناو بچێ.
بۆیه ئه‌ركی هه‌ر كوردێكی نه‌ته‌وه‌یی دژه-تالانكاریهكانی پارتیی-یه‌كێتییه كه له‌م ساته‌دا گوتارێكی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی هه‌بێ و، په‌یامه‌كانی ڕێگربێ له‌و زه‌مینه ترسناكه خۆكوژییه.
2- ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی ئه‌م دۆخه، به دیفاكتۆبونی ئه‌م دۆخه‌یه.
به‌و مانایه‌ی: ئێستا كه سوپای عێراقیان هێنایه (كه‌ركوك-دوز و خانه‌قین) له‌ولاشه‌وه (شنگال و مه‌خمور). ئیدی ئه‌مه ببێته دیفاكتۆ و به‌غدا موچه بنێرێت.
له دیفاكتۆیه‌كی ئاوهادا: پارتیی شوێنگه جێگیره‌كانی خۆی (هه‌ولێر و دهۆك)ی بۆ ماوه‌ته‌وه. خۆشی به‌باشی تێدا جێگیر كردووه.
له‌م لاشه‌وه یه‌كێتیی سلێمانی بۆ ماوه‌ته‌وه.
به‌لام لای یه‌كێتیی (بزوتنه‌وه‌ی گۆران، كۆمه‌ل، لیستی به‌رهه‌م سالح، حسك، بزوتنه‌وه، یه‌كگرتو، كۆسره‌ت ره‌سول-مه‌لا به‌ختیار و… هتد)یش هه‌ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی زۆر دوری سیاسیی بۆ نه‌كه‌ین، ئه‌وا ئه‌سته‌مه له‌م دیفاكتۆیهدا جێگیریی سیاسیی بێته‌بون. چونكه یه‌كێتیی قورسایی جه‌ماوه‌ری نه‌ماوه (به‌تایبه‌ت پاش له ده‌ستدانی كه‌ركوك-خانه‌قین-دوز و، جیابونه‌وه‌ی: هاودیده‌كانی به‌رهه‌م سالح و، ناڕه‌زایی: به‌ره‌ی كۆسره‌ت- مه‌لا به‌ختیار).
له دۆخێكی وادا، یان: ده‌بێت یه‌كێتیی واز له هه‌مو شتێك بێنێ و دیموكراسیانه پۆسته‌كانی بداته ئه‌و لیستانه (له ئه‌گه‌ری هه‌لبژاردنی داهاتوی هه‌رێم دا)، یاخود: ده‌بێت ئێران چه‌ند كورسیه‌كی پێ ببه‌خشێت. له‌و ئه‌گه‌ره‌ش دا لیسته‌كانی ناوچه‌ی سڵێمانی قبولی ناكه‌ن كه كورسی به یه‌كێتیی بدرێ و، هه‌ر له ده‌سه‌لات بمێنێ. به‌مه‌ش هه‌ر ناوچه‌ی سلێمانی ئاڵۆزی تێ ده‌كه‌وێت.
به ئهستهمیشی ئه‌زانم ئێران بتوانێ هه‌مو ئه‌م لیستانه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی ڕێكبخات دژی پارتیی. چونكه ده‌بێت ئه‌م لیستانه به‌پێی سه‌نگی جه‌ماوه‌ری هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتو پۆستیان پێ بدرێ، گه‌ر یه‌كێتیش پۆستیان پێ بدات به‌پێی ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان، ئه‌وا مه‌گه‌ر به ئیستیحقاقی هه‌لبژاردن یه‌كێتیی ته‌نها یه‌ك بۆ دوو قایمقامی هه‌بێ له هه‌مو ناوچه‌كانی (سلێمانی-هه‌له‌بجه-گه‌رمیان). یه‌كێتیش ئه‌مه قبول ناكا و، ئالۆزیی و ناجێگیریی دێته‌كایه‌وه. چونكه هێزه‌كانی دیكه‌ش بێ-به‌شكردنیان قبول ناكه‌ن.
3- ئه‌گه‌ری سێیه‌م ئه‌وه‌یه: دۆخی (كه‌ركوك-خانه‌قین-دوزخورماتو) نه‌توانرێ سه‌قامگیر ببێ. ته‌عه‌داكردن له كه‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی كورد و، سوتاندنی ماڵه‌كانی كورد هه‌زم نه‌كرێ و، به‌ریه‌ككه‌وتن بێته‌كایه‌وه.
به‌و مانایه‌ی: دانیشتوانه كورد و سونه‌كه‌ی بچه‌وسێنرێنه‌وه له لایه‌ن حه‌شد-پاسدارانه‌وه و، هه‌ر خودی حه‌شد-پاسداران ڕێكه‌وتنه نهێنیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتیی جێ به‌جێ نه‌كه‌ن.
به‌مه‌ش كه‌شێك ده‌خولقێنێت، (به‌پله) سه‌ركرده‌كان گه‌ر تۆزقاڵێك غیره‌تیان تێدا مابێ ئه‌وا دژه-هێرش بێته‌كایه‌وه. له ئه‌گه‌ری دژه-هێرشی ڕزگاریخوازی كورد دا، كه‌مه‌ری حه‌شد-پاسداران و به‌ره‌كه‌یان بشكێنرێت!
4- ئه‌گه‌رێكی دیكه ئه‌وه‌یه: ئه‌مریكا دان بۆ ئێران دابكا، بۆ ئه‌وه‌ی ئێران غرور بكرێ و، هێدی-هێدی نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر (شنگال-كه‌ركوك-خانه‌قین و دوزخورماتو) بونی هه‌بێ، به‌ڵكو به‌گشتیی ده‌ست بكات به جینۆسایدی دژبه‌رانی خۆی له ته‌واوی ناوه‌ڕاست و باكوری (عێراقی سه‌ر كاغه‌ز دا).
له كه‌شێكی ئاوهادا، زه‌مینه بۆ ئه‌مریكا بڕه‌خسێت كه ناڕه‌زایی نه‌یارانی ئێران و، تاوانه جه‌نگیه‌كانی حه‌شد-پاسدارن بقۆزێته‌وه بۆ دژه-هێرش و پاڵپشتی كردنی پارتیی-كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ-سونه بۆ پڕوكانی یه‌كجاری ئه‌جێنداكانی ئێران.
5- ئه‌گه‌ری پێنجه‌م ئه‌وه‌یه: هه‌روه‌ك ڕونه و خۆشیان نایشارنه‌وه كه باڵی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیی هه‌ستان حه‌شد-پاسدارانیان هێنا بۆ (كه‌ركوك-خانه‌قین-دوز). له‌به‌رنبه‌ردا، ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پارتیش سازشی گه‌وره‌تر بۆ (ئێران-مالیكی) بكات. له‌م ئه‌گه‌ره‌یان دا به‌ته‌واوی دۆخه‌كه ده‌بێته هی ئێران.
ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی پێنجه‌م نالۆژیكییه. چونكه هه‌م ئه‌مریكا ئه‌سته‌مه بهێڵێت (عێراقی سه‌ركاغه‌ز) به هه‌مو سنور و خاكه‌كه‌ی ببێته كۆڵۆنی ئێران، هه‌م له‌م ئه‌گه‌ره‌دا نفوزهكانی توركیا-سعودیه-ئه‌وروپا به‌ته‌واوی له (عێراقی سه‌ركاغه‌ز) له‌ناو ده‌چێت. بۆیه ئه‌م ئه‌گه‌ره (ئه‌گه‌ری پێنجه‌م) زۆر لاوه‌كییه كه بێته‌دی، به‌ڵام ویستم هه‌ر ئاماژه‌ی پێ بده‌م، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌رێكی زۆر لاوازیشه.
6- ئه‌گه‌ری هه‌یه: شۆڕشی جه‌ماوه‌ریی دژی پارتیی-یه‌كێتیی و، به‌تایبه‌ت دژی ئه‌و سه‌ركردانه بێته‌كایه‌وه كه بوونه هۆی فرۆشتنی (كه‌ركوك). له‌م ئهگهرهیاندا هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ناڕازی بكه‌ن. به‌لام ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ش له‌به‌ر چه‌ند فاكتێك هه‌ر سه‌خته بتوانێ پارتیی-یه‌كێتیی ڕاماڵێت. به‌تایبه‌ت به‌هۆی لاوازیی و ناته‌بایی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن و گوتاره‌كانیان و، قۆزتنه‌وه‌یان له لایه‌ن ده‌وله‌تانی ئیقملیمی و، نه‌بونی ستراتیژێكی سه‌ربه‌خۆیی ڕاماڵێنهری به‌رپرسه فاسادچی و ههلاتوهكان!