دکتۆر کەمال میراودەلی: سڵاو لە خوشکانی بەرێز> ئاڵا تاڵەبانی & سروە خان.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

[1]

سڵاو لەو خائینانەی کە کەرکوکیان لە 31 ی ئابێک رزگار کرد
کە دەیان سیویەکی ئابی لە هەناوی ڕەشی خۆیدا هەڵگرتبوو
سلاو لە ئێوە و هەموو ئەوانەی
نەتان هێشت کە کەرکوک ببێتە حەلەب و موسل وڕەققە
کە دە هەزار لاشەی پێشمەرگە بکەونە ژێر زنجیری دەبابە و هامەر
کە دەیان هەزار مناڵ ىێ باوک و دەیان هەزار دایک و خوشک جگەرسووتاو بن.
سلاو بۆ ئازایەتییتان بۆ زاناییتان بۆ دەستپێشخەری هەموو ئەوانەی کە ئەوەندەی توانیان ئاگری سیویەکی ئابی نوێیان کوژاندەوە.
ئێوە دڵتان بە عەقل بیری دەکردەوە
عەقلتان بە دڵ دەدوا
خەمی مرۆڤ و نیشتیمان لە پێش هەموو شتێک بوو
پیرۆزبێت ئەو خیانەتەی کردتان
نەتانهێشت کە توز وکەرکووک و خانەقین گەرمیان
ببنە شەنگالی دەست داعشەکان
پیرۆزبێت کە نەتانهێشت
لە ژێر ئالای کوردستان و بە ناوی ئالای کوردستانەوە جینۆساید روو بدات
خیانەتەکەتان نەیهێشت
قۆنتەراتچییانی بە ئەنفالدانی کورد ئەمجارە
کەرکوک و گەرمیان بکەن بە مەیدانی ئەنفالبازیی خۆیان
با کورد بزانێ هەر ئێستە چ بۆ نموونە تەنیا لە شەنگال ڕوو دەدا
دەزانن: پێرێ دایانە دەست داعش بۆ گەورەترین جینۆساید و شەرەففرۆشتن
دوێنێ كچان و کوڕانی پەکەکەیان کوشت تا لە شەنگال دەریان کەن
ئەمڕۆش دایانە دەست حەشد
دایکان دەگرین و هاوار دەکەن. هەڵدین و ئاوارەن
کەس نییە کە بە هانایانەوە بچێ
دەنگیان بە گەل و دنیا بگەیەنێت
بەلام باسی کەرکووک دەکەن
چواریەکی خاکی رزگراوکراویان
بۆ ئەوانەی خۆیان پێیان دەلێن ماعش
بێ تەقەو ڕەقە و نوقە
بە دەرپێی داماڵدراوەوە چۆڵ کرد
کەچی باسی خیانەتی کەرکووک دەکەن
هەروەکو قارەمانە دەبابەخۆرەکانی خۆیان لە کەرکوک نەبوونن
خۆیان فەرماندەی گشتیی هێزی چەکدار نەبووبن
سلاو
لە کچە قارەمانەکانی خیانەت
خەباتی ئێوە کەمتر نییە
لەخەباتی شۆرشگێرەکانی یەپەژە.
دلئارام ویژدان ئارام بن
ئێوە نەتانهیشت
دڵئارامیی هەزاران دایک و خوشک و منال
بخرێتە ژێر زنجیری هامەر و تانکەوە.
سڵاوتان لێ بێت.

[2]

گەر جارێ تر
گەر جارێ تر
بنکردەیەک هات پێێ وتن
ىڕۆن بمرن
گشت شەهید بن
بەخوێن سەربەستی دەستێنین
سنووری خوێن دروست دەکەین
تف و نەفرەتی لێ بکەن
بزانن بزانن گەمژەیە
بزانن بزانن خائینە
بزانن بزانن
گەورەترین گەوادی
ئەم سەردەمەیە
،،،،،،،.
شەڕی ئەمڕۆ سیاسەتە
سیاسەت عەقڵە:
ورد بینیی، دوور بینیی،
دنیابینی و
خۆناسیی و
نەخشە و پلانە
گفتوگۆی جوانیی زمانە
پرینسیپ و بەهای
نەگۆڕی نیشتیمانە
حاڵی بوون
لە رۆحی سەردەم و
جیۆپۆلیتیکی
جیهانە
،،،،،

ئەمڕۆهەزاران درۆن
بە ئاسمانی دنیاوەن
تەنانەت بێ فرۆکەوان
بێ بوونی تاقە یەک ئینسان
بۆ کوێ بیانەوێ، دەڕۆن
کێ بیانەوێ، دەیکوژن
بێ دەنگ بێ رەنگ
خوین دەڕێژن
درۆن درۆن
دێن و دەڕۆن
لە دیمەنی مێشوولەدا
دێنە ناو حەوشەکەتەوە
لە دیمەنی چوێلەکەدا
دێنە سەر حەساری ماڵت
هەموو سڕ و تڕێكت
دەگەیەنێتە جیگەی خۆی
گەر بیەوێ
لە خەویشدا
دێتە پاڵت
،،،،،،!!
بنکرەدی خوێن و
شەهید بوون
بنکردەی بەکوشتدەری
هەزاران گەنجی برسیی و
و مالوێرانیی و
ئاوارەبوون
بەرامبەر
دەبابەی ئەبرامز
و هامەر
.کەسێکە خوێڕی و سەخیف
بەدکار، بێ فەڕ!
،،،،،،،

كێ پێێ وتن:
خوێن ببەخشن
شەهید ببن
برۆنە پێشەوە بۆ مردن
چاک بزانن کە گەوادن
هەر زوو، هەر زوو
خیانەتیان لێ کردن
،،،،،،!
تێپەڕی ئەو زەمانەی
کە شەڕ
بە خوێن و
شەهیدبوون دەکرێ
مەگەر
مەگەر
بۆ گاڕان و
بۆ ڕانەمەڕ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت