له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: عێراق له نێوان فازڵ میرانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ دا.
( 1 )
دوای ڕوداوه‌كانی 16ی مانگی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه ، فازڵ میرانی له كه‌ناڵێكی دیاری عه‌ره‌بیه‌وه، باسی عێراقی بوونی خۆی ده‌كات و ئاڵایه‌كی عێراقیشی له پشتیه‌وه داناوه‌و ده‌ڵێت: شانازی به عێراقی بوونمه‌وه ده‌كه‌م ” هه‌ولێریش وه‌ك به‌سره به شارێكی عێراقی ده‌زانێ، له‌وه گه‌ڕێ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی میرانی به ته‌واوه‌تی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ریفراندۆم و په‌یامه‌كانی پێش ریفراندۆمی سه‌رۆكه‌كه‌ی، سه‌یری ئه‌وه بكه له به‌رانبه‌ر ئه‌م زمانه‌ی میرانیدا كه سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستانه، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له به‌یانێكدا پهلامارهرێكهوتن لهسهركراوهكهی سوپای عێراق بۆ كه‌ركوك، به داگیر كاری ناوده‌بات و ده‌ڵێ هیچی كه‌متر نیه له ئه‌نفال، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی دادگای ره‌سافه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، سه‌رۆكایه‌تی شكستخواردوی هه‌رێم به میرانی ناڵێت چۆن ده‌كرێت له ئێستادا شانازی به عێراقی بوونه‌وه بكه‌ی، به‌ڵام دێت له سه‌ر كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌یاننامه دژی عێراق ده‌رده‌كات، ئه‌مه سه‌ر له به‌ری تێكدانی نێو ماڵی یه‌كێتیه‌و هیچی تر، ده‌نا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه‌ی بواری به كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوه لانی كه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا به كار بێنێت، وا ئێستا شین‌گێڕی ده‌كات.
( 2 )
پارتی له كه‌ركوك ده‌یه‌وێت وه‌ك حزبی سته‌ملێكراو خۆی نیشان بدات و بڵێ هه‌موو شه‌ڕه‌كه دژی منه‌و كاریش بۆ تێكدانی بار‌و دۆخی ئه‌و شاره ده‌كات له ڕێی میدیا‌و جم و جۆڵی سه‌ربازیه‌وه، كه‌چی له شه‌نگال و مهخمورو ئه‌و شوێنانه‌ی تر به بێ ته‌ققه چۆڵی كردووه‌و دواتر دێته‌وه داوای به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌ش ده‌كات له گه‌ڵ سوپا‌و حه‌شدی شه‌عبی، له شه‌نگال و مه‌خمور باوه‌ش به حه‌شدا ده‌كات و له خانه‌قین و كه‌ركوك خه‌ڵك له دژیان هانده‌دات، ئه‌م كاره ئه‌و په‌ڕی ناشیرینیه و هیچی تر ، هه‌زاران چه‌كدا بێ ته‌ققه هه‌ڵاتوون، ئێستا ده‌یه‌وێ به ته‌ققه‌ی چوار گه‌نجی گیرفان خاڵی ئه‌سپه كهوتوهكه هه‌ستێنێته‌وه .
( 3 )
جیاوازی چیه له نێوان كوشتنی عه‌ره‌بێك و توركمانێك و كوردێكی كه‌ركوكا كه هه‌رسێكیان مرۆڤن، هه‌ر سێكیشیان كه‌ركوكین، بۆ ده‌بێت ئاگری شه‌ڕو دووبه‌ره‌كی نه‌ته‌وه‌یی خۆش بكرێت له شارێكدا لانی كه‌می 500 ساڵه ئه‌م پێكهاته جیاجیانه پێكه‌وه ده‌ژین و كه‌سیان نه‌یانتوانیوه ئه‌وانی تر بسڕنه‌وه، كه‌ركوك نه‌به كوشتنی گه‌نجێكی كورد ده‌بێته شارێكی توركمانی، نه‌به كوشتنی پۆلیسێكی توركمان ده‌بێته شارێكی كوردی، خۆشكردنی ئاگری نه‌ته‌وه گه‌ری كوێرانه كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه،” قه‌ینا ماڵێك بسوتێ، گرنگ شارێك نه‌سوتێ ” راستی ئه‌مه گۆرانی نێو یه‌كی له فیلم كارتۆنه‌كان بوو ، جوانتر ئه‌وه‌بوو بگوترێ ” نابێ ماڵێ بسوتێ، نه‌وه‌ك شارێك بسوتێ”.
تێبینیه‌كی بچوك: یه‌كگرتو و پارتیه‌كان له فه‌یسبووك له سه‌ر ئاڵاكه‌ی پشت ئارام شێخ محه‌مه‌دی جێگری پارله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌زارو یه‌ك تیر‌و تانه‌یان وه‌شاند، لێ بۆ ئه‌وه‌ی میرانی كه‌س هیچی نه‌وت.
- Latest Posts by لەتیف فاتیح فەرەج
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: له چ ده‌ستێكی نا ئهمینداین.
-لەتیف فاتیح فەرەج: دەربارەی ئاکاری کوردی.
-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج: قوربانیه بادینیه‌كان و موسته‌شاره‌كان.
- All Posts