رزگار شێخ حه‌سه‌ن: گه‌ل هه‌ڵده‌په‌رێت یان سه‌رۆك.
روداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوردستان دۆخێكی نوێی سیاسی هێناوه‌ته ئاراوه، دۆخێك كه پێویستی به مامه‌ڵه و خوێندنه‌وه‌ی جیاواز و نوێیه، گۆرانكارییه‌ك كه هاوشێوه‌ی تراژیدیای 31 ئاب بوو، به‌ڵام بهجێاوازی كات و شوێن و كاره‌كته‌ره‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی له دوای 31 ئابه‌وه به‌رێوه ئه‌چێت داگیركردنى جه‌مسه‌ره‌كانى ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پارتى و زه‌وتكردنى هه‌موو پیرۆزیه‌كان و نه‌كردنى حساب بۆ هێزه كوردستانیه‌كان له بڕیارداندا، دڵنیا بووین ئه‌م هیزه سه‌ر ئه‌نجامێكى خراپ چاوه‌ڕێیه‌تى، داخستنى په‌رله‌مان، مانه‌وه له سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى و كڕینى وه‌لائی به‌رپرسه سیاسیه نه‌یاره‌كانى و ڕێگریكردن له ده‌نگى ئازاد و بڕینى موچه‌ى هاو نیشتمانیان و هه‌رزان فرۆشكردنى نه‌وتى نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرنگترین هه‌نگاوه مه‌ترسیداره‌كانی پارتی بوو دوای 31 ئاب، روداوێك كه توشی بۆغراییهكی گه‌وره‌ی كرد، پاشان هه‌راى دروستكردنى ده‌وڵه‌ت به ڕابه‌رایه‌تى به‌رزانى و نه هێشتنه‌وه‌ى هیچ ده‌ورێك بۆ كاره‌كته‌ره‌كانى تر به تایبه‌ت یه‌كێتى كه خاوه‌نى ڕوبارێك له خوێنه، ئه‌مه له كاتێكدا هیچ كه‌سێك به‌قه‌د بارزانی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی وێران نه‌كردوه، مرۆڤی كوردی به‌رانبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی كوردی بێ باوه‌ر نه‌كردوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له پرسی ریفراندۆمدا به قسه‌ی كه‌سی نه‌كرد كه یاریكردن بوو به ئاگر كۆتایی هات.
سه‌رۆك باى باى ئیتر جه‌نابى پاریزگارى هه‌ولێر ده‌توانى ئارامبیت، دڵنیام ئێمه هه‌ڵده‌په‌ڕین پهلام ته‌نها چاوه‌ڕێی ده‌نگى زوڕناو ده‌هۆڵى وازهێنانتین، سه‌رۆك ئێمه كوردایه‌تیمان له بار برا نه‌ته‌وه‌مان مرد نیشتمانیشمان ههڕاجكرا، شه‌رم نه‌ما كورسى و ده‌سه‌ڵاته كارتۆنیهكهت هێنده له‌رزۆكه، كه‌س به فلسێك گه‌ره‌كى نیه سه‌رۆك له پاشخۆت ده‌بینیت چ مۆدێلێكت به جێهێشت !!
یه‌كه‌م مۆدێل:
مۆدێلی سوتانی باره‌گا و دواتر چاره‌سه‌ركردنی به سوڵحی عه‌شایه‌ری، پاره‌دان به خاوه‌ن باره‌گاكان و بێده‌نگ كردنیان.
دووه مۆدێل:
موچه‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تت كرد به چاره‌كه مووچه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌روه‌ك ده‌سه‌ڵات دارانى دونیا نه‌زانن و تۆ زانابیت، سه‌دان میار بۆ موچه كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری ته‌رخان ئه‌كه‌ن، ئه‌وان باش ئه‌زانن گه‌لێكی برسی نا‌توانیت به‌رگری بكات، گه‌لی برسی و كه‌رامه‌ت شكێنراو ئایینده‌ی نابێت، به‌لام تۆ بێ بكانه مووچه‌ت بری و بێ باكیش بووی له برینه‌كه‌ی.
سێیه‌م مۆدیل:
په‌ڕله‌مان داخرا، سه‌رۆكیش ده‌ركرا، وه‌زیریش له‌كار خرا، سه‌یره كه‌سێك نیه ههوالێكى حه‌یامان بۆ بهێنێت، هه‌موو دونیا ده‌یوت ئه‌م ڕیفراندۆمه په‌رله‌مانى ده‌وێت ته‌نها پارتى ده‌یوت سه‌رۆك و كاك هۆشیارى ده‌وێت، ئه‌مه‌شمان دى نه‌مردین.
چواره‌م مۆدێل:
فه‌رشى سورى سه‌رۆكایه‌تى ڕاخراوه، تۆ بلێت ئۆباما میوان بێت، یان چ سه‌رۆكیك، نا، دكتۆر محمد حاجى میوانه هیلاكه چه‌ند ساڵێكه جاسوسه له‌و به‌غدایه تاههواڵی پلانى دوژمنانمان بۆ بێنێت، تۆ بڵێت ئه‌میش هه‌مان كارى وه‌زیره ئیسرائیلێكهى كردبێت. نا ئه‌م هه‌واڵى هاوڕێى ڕێگه‌ى خه‌باتى كاك مه‌سعودى پێیه كاك نه‌وشیروان دیاره له‌خۆشه‌ویستى هاوڕێكهیهتى وا پێشوازى لێده‌كات.
پێنجه‌م مۆدێل:
كرینی ویژدان و وه‌لائی هاولاتیان و نوسه‌ران و رۆشنبیران و سیاسیه‌كان، كردنیان به جاسوس و ماستاوچی و پاشكۆی سیاسی گه‌وره كردنیان به بووق، دانانی چه‌ندین ته‌له‌فزیون به پاره‌ی خه‌یالی بۆ شۆردنه‌وه‌ی میشكی هاولاتیان.
شه‌شه‌م مۆدێل:
كوشتن یا سنورداش كردن بۆ دێگه‌ڵه یه‌ك له مۆدێله‌كانى حوكم راِنیت بوو سنورداش، تیرۆر چه‌كى قورسى ده‌ستى هێزه‌كه‌ت بوو، هه‌ربۆیه ده‌بینم وێنه‌كه‌ت به ته‌نها به دیوارى سنوره دهسكردهكهى پردێ جێماوه، دلنیابه دڵم ده‌گرى بۆ وێنه سوتاوهكهت.