عیماد عه‌لی: كوردستان پێویستی به دكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ره؟
پاش روخانی سه‌دام، رۆژێك له حوسنی موباره‌كیان پرسی كام ده‌سه‌ڵات گونجاوه بۆ عیراق، وتی دكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ر كه توانای خۆفه‌رزكردنی هه‌بێت.
بۆ بیست و شه‌ش ساڵه حوكمرانی كوردستان به‌ده‌ست چه‌ندین ده‌سه‌ڵات نه‌ك هه‌ر یه‌ك دكتاتۆر له خۆ بگرێت به‌ڵكو چه‌ندین كه‌س و بنه‌ماڵه‌ی هه‌م دكتاتۆر و هه‌م نادادپه‌روه‌ریش به‌رێوه‌ده‌برێت، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ته‌نها زامنی ژیانی ماڵ و منداڵ و كه‌س و كار و ئه‌ڵقه ته‌سكه‌كانی ده‌وری خۆیان حزبه‌كانیانن و له‌به‌ر چه‌ندین هۆكاری خودی و بابه‌تی زه‌مینه‌كه یارمه‌تی بهدهروامبونی داون و، به‌ڵكو تا ماوه‌یه‌كی تر و تا راده‌یه‌ك دوروردرێژتریش هه‌روا ده‌مێننه‌وه . له‌به‌رامبه‌ر دا كۆمه‌ڵێك حزب و كه‌سایه‌تی رۆلی جیا ده‌بینن، هه‌رچه‌ند زۆرێك له رۆشنبیرانیش به هه‌مان ده‌رد و به هۆی بنه‌ماڵه‌یی رۆشنبیریه‌وه ناوناوبانگیان ده‌ركردووه و ته‌نانه‌ت له رووی سیاسیه‌وه رۆلی سه‌لبیش ده‌گێرن، ئه‌گینا له‌هیچ لایه‌كه‌وه له ئاستی خه‌ڵكانی تر باڵاتر نین و بۆ به‌دبه‌ختی ره‌خنه‌ش له بنه‌ماڵه‌یی ده‌گرن و قسه‌و و پرۆژه‌ی یاسایی وا ده‌خه‌نه به‌رده‌ست ته‌نها بۆ خه‌یاڵدانی شاعیران ده‌گونجێت. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆكراوه‌ی گوشاره‌ی بیر و رۆشنبیریی گشتی خه‌ڵكی كوردستان له‌و ئاسته‌دایه كه ته‌نها له‌سه‌ر كوردستانی رابردوو بروات و له‌م ئان و ساته‌دا باوه‌ری به‌خۆی و خه‌ڵكی ئاساییه‌كه‌ی نه‌بێت .
قسه‌مان له‌سه‌ر وه‌زعی كوردستانی پاش ریفراندۆمه، قۆناغێكی یه‌كجار جیاوازه و بكهس ته‌ماشای دواوه ناكات، هه‌رچه‌ند توشی شكستی عهسكریش بووه. كوردستان چیی لێ ده‌وێین و پێویستی ئه‌مرۆ چیه:
1- نه‌بونی ناوه‌ندێتی دیموكراتی یان دكتاتۆریهتێكی دادپه‌روه‌ر و نه‌زیه و كوردپه‌روه‌ر كه له‌گه‌ڵ عه‌قلیه‌تی كۆی گشتی خه‌ڵكی كوردستاندا بێته‌وه، وای كردووه كه جگه له پشێوی و نه‌بونی ده‌سه‌ڵات به واتا زانستیه‌كه‌ی هیچی لێنهكوێتهوه و حوكمه‌كه‌ش وه‌ك ئاشی نهزانهكهی لێهاتووه كه قاسمی سلێمانی ده‌یگێرێت. ئێستا دوو جۆری حوكم، دوو بۆچون و دوو زۆن، دوو شاری به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك و جیاواز له هه‌موو لایه‌كه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌رووی چۆنێتی ده‌سه‌ڵاتداریه‌وه كه بۆ بیركردنه‌وه و مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ روداوه‌كان دروست بووه و شۆریش بۆته‌وه بۆ ئاستی تاكی كورد له خواره‌وه.
2- له‌م كاته‌دا په‌رته‌وازه‌یی و نه‌بونی عه‌قلیه‌تی تێنه‌په‌راندنی خه‌تی سوور و ته‌نها له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌جۆری ته‌سك و كاری پۆپۆلیستی و هه‌لپه‌رستی وا یكردووه كه ته‌نها ئیدعای تیۆری باڵ به‌سه‌ر كرده‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌كاندا بكێشێت، به دوور له واقعیبون . ده‌بینیت به خه‌یاڵ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ واقعێكی زۆر جیاوازی كوردستاندا ده‌كرێت و ته‌نها له سۆنگه‌ی روداوه كورتمه‌وداكان و ته‌سكبینیه‌وه بیرده‌كه‌نه‌وه و به كاردانه‌وه بریار ده‌ده‌ن . به قسه باس له ده‌موچاوی تازه ده‌كرێت بۆ حوكمرانی، كه‌چی به‌ره‌فتار به هه‌مان شێوه‌ی پاسه‌وانه كۆنه‌كانن و بێ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رپرسیارێتی مێژوویی ته‌نانه‌ت زۆرێك له‌و ناخاڵانه ده‌ست بۆ هه‌ستیارترین كرده‌وه ده‌به‌ن و، جگه له زه‌ره‌ری ستراتیجی بۆ میله‌ت و دووبه‌ره‌كی هیچی لێ نه‌كه‌وته‌وه و ناكه‌وێته‌وه . له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ك هێزێكی چاو‌دێر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌وه بژارده‌یه‌كی رۆشنبیر به عه‌قلیه‌تی سیاسی و به پشتبه‌ستن به باگراوندی سیاسی و حزبی چه‌ندین پێشنیار و راوبۆچونی كورت مه‌ودا ده‌خه‌نه بازاره.
3- دوور له قسه و خه‌یاڵپڵاوی، با بپرسین هیچ لایه‌نێك ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه ده‌توانێت ئه‌ڵته‌رناتیڤی پارتی و یه‌كێتی بێت له‌سه‌ر ئه‌رز و توانای وه‌لانانی ئه‌وان بێت و گۆرانكاری ریشه‌یی بكات له هه‌موو رووه‌كانه‌وه و له‌وان جیاوازتربێت؟ ئه‌گه‌ر زۆر وردی كه‌یته‌وه ده‌توانیت بڵێیت؛ ئه‌وانه‌ی له‌و بابه‌ته ده‌دوێن، نه‌ك وه‌ك ئه‌وان ده‌بن به‌ڵكو له‌وانه‌یه مودێلێكی ته‌واو خراپتر بێننه ئاراوه كه هه‌زار ره‌حمه‌ت له كفن دزبكهیت. ده‌بینیت به‌ناوی زه‌قی دیموكراسی وئازادیهوه، له ناخی خۆیاندا هه‌ریه‌كه‌و چه‌ندین دكتاتۆری زاڵمیان هه‌ڵگرتووه و له ره‌فتاری حزبایه‌تیشدا ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه.
4- ئێستا له وهزعێكداین كه دوژمنانی سه‌رسه‌ختی ده‌وروبه‌ری كورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له ده‌ستوه‌ردانیان به‌رده‌وامن و له ده‌رئه‌نجامی نا یه‌كگرتویی كورد له‌هه‌موو بارێكه‌وه كه‌لێنی گه‌وره‌ی وایان له‌به‌رده‌ستدایه، وا به‌ئاسانی مه‌رامه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه له هیچ شوێنێكی دونیادا بۆیان ناكرێت . ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاری سه‌رجه‌م شكستهكانمانه نه‌ك نه‌بونی پشت و په‌نا و هێز و بارودۆخه بابه‌تیه‌كه.
بۆیه، رایه‌كی واقعی بێت و جێگه‌ی جێبه‌جێكردنی خه‌ڵكی دڵسۆز بێت، له‌م كاته‌دا هه‌زار و یه‌ك پرۆژه‌ی مه‌به‌ستداری حزبی و كه‌سیی دوور له رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردن دێنێ .
ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوه پارتی و یه‌كێتی بۆ مه‌ودایه‌كی تریش له‌ناوناچن و به‌و فاكته‌رانه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه؛ به له‌ناوچونیان كوردستان ده‌گه‌رێته‌وه زه‌مانی داگیركاری به‌عس. له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ئه‌م وه‌زعه ئیستغلال نه‌كات و ئه‌وانه‌ی نێوخۆی كوردستانی به‌رده‌ستی تا دواهه‌ناسه به‌كار نه‌هێنێت كه سه‌رجه‌م ئامانجه‌كانی بپێكێت وه‌ك چۆن به ئاسانی و بێ هیچ به‌ره‌نگاریه‌ك ناوچه دابرێنراوه‌كان بهزیادهیشهوه له ماوه‌یه‌كی كورتدا داگیركرد، ئاوهاش ده‌سه‌ڵاتی حوكمی به هاوشێوه‌ی فه‌رزكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌سه‌ر كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا ئه‌مانیش به‌سه‌ر كوردستانی باشووردا دهسهپێنێنن، له دواجاریشدا ئه‌وانه‌ی كه كارئاسانیان بۆ ده‌كه‌ن كه‌س ره‌حمیان پێ ناكات.
له‌و سۆنگه‌شه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتێكی دیاریكراودابێت، ده‌بێت كار له‌سه‌ر بۆچونێك بكرێت دوور له قسه‌ی ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و و ئه‌م رۆشنبیر و ئه‌و بێت و رێژه‌ی جێبه‌جێكردن و توانا و ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی باشی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر تا ئێستا چه‌ندین دكتاتۆری هه‌مه‌جۆری كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی بالێان به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه و ته‌نانه‌ت زۆرینه‌ی هۆكاره‌كانی شكستهێنانی ریفراندۆم ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان، به‌ڵام پێویسته له‌یه‌كه‌مین قۆناغدا كورت بكرێته‌وه بۆ تاكه دكتاتۆرێك كه به یاسا و ده‌ستور و سیستمی حوكمرانی بێت یان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع به هه‌موو تواناوه رێژه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ری بسه‌پێنرێت و مه‌یسه‌ر بكات و تا ماهوهیهك هه‌ر هیچ نه‌بێت ده ساڵێكی تر حوكمرانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی خۆریكخستنهوه ده‌ست پێبكات و ئه‌وسا قسه‌یه‌كی تر بكرێت، نه‌ك قسه‌و قسه‌لۆكی خه‌یالی و پرۆژه‌ی نا واقعی و ده‌رهاویشته‌ی ململانێ حزبی و بنه‌ماله‌یی و كه‌سی. واته به‌ڵی بۆ قۆناغێكی دیاریكراو كوردستان پێویستی به دكتاتۆرێكی دادپه‌روه‌ر هه‌یه كه به یاسا به ناو دیموكراسیه‌وه فه‌رز بكرێت وه‌ك چۆن له زۆرێك له وڵاتاندا له‌سه‌ر ئه‌رز پیاده ده‌كرێت و لاف و گه‌زافی دیموكراسیه‌ت و ئازادی لێ ده‌درێت و، گه‌لی كوردیش له‌و گه‌لانه به‌ده‌ر نیه و گوشاهری بیركردنه‌وه‌ی كۆی گشتی و عه‌قڵیه‌تی و ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه‌ی تاكی كوردیش پێویستی به تێپه‌راندنی قۆناغێكه كه به و ئاسته رۆشنبیریه گشتیه هاتۆته ئاراوه . ئه‌گینا ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاتی فره‌یی و حوكمی هاوبه‌ش و شه‌راكه‌تی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش هیچ لهمهسهلكه ناگۆرێت و وا ده‌كات كه له بازنهیكی داخراودا خول بخۆینه‌وه.