ڕه‌سوڵ بۆسكێنی: ڕاوێژكاره‌كانی بارزانی یا نه‌زان بوون، یاخود كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌رامبه‌ر به‌كورد.
له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌رده‌می عێراقی تازه ئه‌گه‌رچی سیسته‌می عێراق فیداڵی بوو، به‌ڵام به‌شی هه‌رێم زۆر له‌وه زیاتر بوو، ئیتر ورده ورده خه‌ریك بوو وڵاتان و نه‌ته‌وه‌كانی دنیا سۆزیان به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد زیادی ده‌كرد، دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی گروپی تیرۆرستی داعش به‌هۆی پاكی و قاره‌مانی كورد، ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌یان بهكوردكرد و، ئازایانه به‌شداری شه‌ڕی داعشی كرد.
بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه‌كه و قاره‌مانه‌تی پێشمه‌رگه، كورد توانی زۆربه‌ی خاكی كوردستان ئه‌وه‌ی به ناوچه جێناكۆكه‌كان ناوده‌برا ڕزگار بكه‌ن. ئه‌م دۆخه‌ش ده‌رگای ئه‌وه‌ی بۆ كورد كرده‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر سۆز و خۆشه‌ویستی لای وڵاتانی جیهان زیادی كرد.
كورد ده‌بوایه سوود له‌م بارودۆخه وه‌ربگرێ و زیاتر كێشه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی به‌جیهان بناسێنێ، له‌كاتێكدا دۆخێكی باشی بۆ هاتبووه پێشه‌وه به‌هۆی كرانه‌وه‌ی كوردستان به‌ڕووی وڵاتانی جیهاندا، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه بارزانی لهوهتهرێكی حه‌ساسی دا‌و كوردی به‌ره‌و گۆشه‌گیری برد.
كاتێك له دۆخێكی نه‌گونجاو و بێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی داوای ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كرد، ئه‌مریكا داوای له بارزانی و سه‌ركردایه‌تی كورد كرد واز له‌م بیره بهێنێ و به‌گفتوگۆ مافه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات. ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ كورد. به‌دواخستنی ڕیفراندۆم بارزانی له‌وانه بوو سازانی له‌گه‌ڵدا بكرێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كار بۆ داهاتوو مسۆگه‌ر بكات. به‌ڵام ئه‌و له‌رێگای جوڵاندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هاوڵاتیانی كورد ویستی كێشه و ته‌نگژه داراییه‌كان له‌بیر خه‌ڵك بباته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مریكا پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بارزانی هاندا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عیراق و له‌ڕێگای نوێنه‌ره‌كانیه‌وه ئه‌مریكا هۆشداری به كورددا. به‌ڵام بارزانی بهموزایهدهكانی سه‌رنجی خه‌ڵك و به‌شێك له لایه‌نه سیاسیه‌كانی به‌ڵای ڕیفراندرمدا ڕ‌اكێشا،
بێگومان ده‌كرێ به‌هۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌بووبێت.
نوێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكاش مامه‌ڵه‌ی خراپیان ده‌رباره‌ی هه‌رێم كرد، ئه‌گه‌رچی به‌پێی یاساكانی هه‌رێم زیاتر له دووساڵ بوو ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی بارزانی ته‌واو ببوو، كه‌چی نوێنه‌ره‌كانی ئه‌مریكا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (تیله‌رسن) و نوێنه‌ری تایبه‌تی تره‌مپ (برێت مه‌كگۆرگ) هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌كیان وه‌ك سه‌رۆكێكی شه‌رعی هه‌رێم له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌كرد. كه‌واته ئه‌مریكاش له‌م دۆخه به‌رپرسیاره و پێویسته كورد ئه‌مه بخاته به‌رچاوی ئه‌مریكیه‌كان، ئه‌مریكا له‌مه‌دا به‌هه‌ڵه‌دا چوون كه وه‌ك سه‌رۆكی شه‌رعی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بارزانیدا كرد.
بارزانی بۆ خۆده‌ربازكردن له كێشه ئابووری و سیاسیه‌كانی هه‌رێم سووربوو لهسهرئهنجامدانی ڕیفراندۆم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بارزانی وه‌ك ڕاوێژكاری خۆی بانگهێشتی به‌رپرسه خانه‌نشین كراوه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیای كرد، وه‌ك چاو‌دێر به‌شداری ڕیفراندۆم بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش له‌و باره‌یه‌وه خه‌رجی و ماندووبوونه‌كانیان له‌به‌رچاوده‌گرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمدا ڕاوێژكاره‌كان چه‌ند چاوپێكه‌وتن و وێنهگرتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا ئه‌نجامدا، به‌وه‌ش گرنگی كاره‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ستدا و سه‌رنجی خه‌ڵكیان بۆلای پارتی ڕ‌اكێشا.
دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمیش وه‌ك بینیمان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه گه‌مارۆی قورس خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی كرده سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق به‌شێكی خاكی هه‌رێمی كوردستانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی تری وه‌ك نه‌وت و فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان و باج و داهات و گومرگ و زۆر شتی تری له‌ده‌ستدا و خرانه‌وه سه‌ر ناوه‌ند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینین هه‌موو دۆستان و ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت ڕاوێژكاره‌كانیش به‌ڕواڵه‌ت كوردیان له گۆڕه‌پانی بێكه‌سیدا به‌جێهێشت. به‌ڵام ئه‌مه كه‌مترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر پارتی و لایه‌نگرانی دانا، نه‌ك پێش ڕیفراندۆم ته‌نانه‌ت دوای ڕیفراندۆم و ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه‌ش زۆرجار لایه‌نگرانی پارتی وا مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و وڵاتانی بڕیار به‌ده‌ستی دنیا دڵنیایی به بارزانی دراوه، چونكه هێشتاش زۆر له لایه‌نگرانی پارتی لایان وایه هێشتا بوار ماوه بۆ هه‌وڵه‌كانی بارزانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی. بێگومان ئه‌م متمانه زۆره كه‌له ئاستی متمانه ده‌رده‌چێت و ده‌چێته قاڵبی وههم و خۆشباوه‌ڕی. هه‌قه ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئه‌و پرسیاره له بارزانی و گه‌وره به‌رپرسانی پارتی بكه‌ن، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مریكا به‌ڵێنی پشتیوانیان پێدا بوون، هه‌ق وایه بارزانی هیچی تر له‌په‌نهانیدا نه‌ته‌وه‌كه‌ی به نائومێدی نه‌هێڵێته‌وه و ناوی ئه‌و ئه‌مریكاییانه ئاشكرا بكات كه به‌ڵێنیان پێدابوون و به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده‌سه‌ر به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌مه بگه‌یه‌نێته ئیداره‌ی ئه‌مریكا و لایه‌نه بڕیار به‌ده‌سته‌كانی دنیا. خۆ ئه‌گه‌ر هیچیش له‌گۆڕێ نه‌بووه و بارزانی ته‌نیا وه‌ك هه‌ستێكی كوردانه و په‌رۆشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، یا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و تایبه‌تیه‌كانی خۆی ئه‌مه‌ی كردووه، پێویسته ئه‌وانیش هیچی تر له‌و وه‌همه‌دا نه‌ژین و له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا داوای داهاتی به‌فیڕۆچووی هه‌رێم بكه‌نه‌وه، داوای وازهێنانی بارزانی و ڕاستكردنه‌وه‌ی كاره‌كان به‌گه‌ڵ بكه‌نه‌وه، داوای هاوكاری له بارزانی بكه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمدا به‌شێوه‌یه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان. نه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كه‌مان قوربانی پارتی و هه‌سته‌كانی بارزانی بكرێت.
به‌هیوای دواڕۆژێكی باش بۆ ئه‌م گه‌له هه‌ژاره.