عه‌دنان كۆچه‌ر: نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌لۆگۆی سه‌وزه‌وه.
دواجار (یوسان بۆڵت)ى كه‌ركوك ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌و كه لهراكردنو جێهێشتنی خه‌ڵك‌و خاكه‌كه‌ى زۆر تیژڕه‌و كه‌ركوكى جێهێشت، ئێستا له‌سه‌ر شاشه‌ى تهلهفزیۆنێكهوه ده‌یهه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وانى راسته‌قینه‌و دوا شۆڕه‌سوارى نه‌ته‌وه‌یی خۆى نمایش بكات، به‌ڵام له‌جێی ئه‌وه‌ى وه‌ك شكستخواردویهك داوا بكات لێبوردنی میللی بیگرێته‌وه، دێت‌و فریادڕه‌س ئاسا ده‌یهه‌وێت كوردایه‌تى‌و یهكێتیایهتى ببه‌شێته‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم‌و ریفراندۆمچییهكانى هاوڕێشی، ئه‌وانه‌ى هاوشان له‌گه‌ڵ بارزانى كورد‌و كه‌ركوكیان خسته ژێربارى میحنهتێكى گه‌وره‌ى له‌ده‌ستدانى جوگرافیا‌و ده‌یان گه‌نجی توڕهشیان به‌ناوى خۆبه‌خشه‌وه هانداو به شههیدكردنیاندان، ئه‌وان كه له‌ژێر مانشێتى كوردایهتییهكى موزهیهفو درۆدا ترس‌و تۆقاندنیان بڵاوكردهوهو وایانكرد كه‌ركوكییه‌كان ماڵ‌و حاڵى خۆشیان جێ بهێڵن، له‌جێی ئه‌وه‌ى شان بده‌نه به‌ر به‌رپرسیارییه‌تى راسته‌قینه، هه‌رزوو لهراكردنێكى خێرادا كه‌ركوك‌و خه‌ڵكیان جێهێشتو له‌ژێر چاودێرى پارتیدا كه‌وتنه هۆنینه‌وه‌ى جنێو‌و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌جێنداو پیلانى نوێ، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵن كه‌ركوك ئارامیی بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
لهدیدارهكهى دوێنێی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووى كه‌ركوك، كه هێشتاش دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى رۆژنامه‌كان‌و سۆسیال میدیا ماوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ى ویستى وتى، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ى ووتى، جگه له‌خواستى بارزانى‌و پارتى دژ به یه‌كێتى‌و ماڵباتى مام شتێكى تر نه‌بوو، له‌راستیدا چ له دانانى لۆگۆ‌و ئاڵاى یه‌كێتییه‌وه بۆ وێنه‌ى جه‌نابی مام جه‌لال، چ لهتهرحكردنى ناوه‌كه‌ى وه‌ك ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى‌و بۆ به ئامانجگرتنى كه‌سایه‌تییه‌كانى وه‌ك (ئاراس شێخ جهنگیو پاڤێڵ تاڵه‌بانى‌و لاهوری شێخ جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی)، تا ده‌گاته سه‌نگه‌رگرتن لهكهركوكییهكانى ناو مه‌كته‌بی سیاسی‌و مه‌ڵبه‌ندیش، تاكه شتێك كه خۆى به‌رجه‌سته كردبێت، پارتیبوونه، ئاخر خۆ دکتۆر نه‌جمه‌دین راسته ده‌یهه‌وێت به‌شته رواڵه‌تییه‌كان وه‌ك یه‌كێتییه‌كى راسته‌قینه خۆى بهیانبكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌پشت شته رواڵهتییهكانهوه خۆى په‌نا دابوو، رۆبۆتێكى ماڵباتى بارزانى‌و خزمه‌تكارێكى ئه‌جێنداى پارتى‌و نه‌وت زیاتر شتێكى دیكه نه‌بوو.
شینى نهجمهدینو هاوه‌ڵه‌كانى بۆ كه‌ركوك‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى نییه، به‌ڵكو تاسانه به‌دواى له‌ده‌ستچوونى دوكه‌ڵى ئه‌و بیره نه‌وتانه‌ى، كه لهگهرووى خه‌ڵك دهگیرایهوهو ده‌خرایه گیرفانی ئه‌وانه‌وه، ئه‌و راست ده‌كات، هه‌رگیز خواست‌و ئه‌هلی سیاسه‌ت نه‌بووه، به‌ڵكو داچۆڕینى یه‌كێتى‌و كه‌ركوك ده‌مێكه بۆته دواخهونى، هێنده له‌مێژ نییه ئه‌و بیرمه‌نده نه‌وتاوییه هاواریده‌كرد كه “یه‌كێتى نه‌ماوه”، ئه‌دى ئه‌گه‌ر ئه‌و یه‌كێتى وه‌ك نه‌ماو ده‌بینێ، بۆ ئێستا ده‌یهه‌وێت له‌پشت وێنه‌ى مام‌و لۆگۆى سه‌وزه‌وه جارێكى تر بۆ خۆده‌ربازكردن به‌كارمان بێنێته‌وه.
ئه‌وه‌ى نه‌جمه‌دین وتى ده‌بێت خاڵى له‌سه‌ر دابنرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئه‌و پارێزگارێكى سه‌رڕاست‌و دڵسۆزه‌و راكردویهكى گه‌وره نییه لهبهرپرسیاریهتى، بۆ ده‌چێته هه‌ولێرو له ڤێلایه‌كدا پاڵده‌داته‌وه، خۆ ئاواره كه‌ركوكییه‌كان ته‌نێ روویان له‌هه‌ولێر نه‌كرد، به‌ڵكو به‌شه زۆره‌كه‌ى له‌سلێمانى مانه‌وه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون كه پارێزگاره‌كه‌یان ئاورێكیان لێبداتهوهو لهمهینهتىو برسیه‌تی رزگاریان بكات.
2- ئه‌گه‌ر نه‌جمه‌دین هێنده كه‌ركوكى خۆشگهرهكه، ئه‌دی خێره ئه‌و زاته ته‌نانه‌ت پرسه‌ى ئه‌و شه‌هیدانه‌شی بهسهرنهكردهوه كه خۆی هانیدان به‌رگرى له‌كه‌ركوك بكهنو خۆى قوچاندی، ئایا ده‌شێت مرۆڤێك هێنده له به‌رپرسیاریه‌تی خاڵى بێت، پرسه‌ى ئه‌و قوربانیانه‌ش به‌سه‌ر نه‌كاته‌وه، كه خۆى له‌رێی فیتنه دروستكردنه‌وه به شههیدكردنیدان.
3- ئه‌و دكتۆره‌ى خه‌ڵكى لێبۆته گۆبڵز، تێناگات، ئه‌وه‌ى له‌ساته‌وه‌ختى ریفراندۆمهكهیهوه، بۆ پاساوی به‌رگریكردن له‌كه‌ركوك‌و خۆ راده‌ستكردنى به ئه‌جێنداى پارتییه‌وه گۆبڵزیشی تێپه‌ڕاندووه، ئاخر خۆ گۆبڵزى درۆزانى هیتله‌ر دواجار له‌پێناو باوه‌ڕه‌كه‌ى سه‌رینایه‌وه، كه‌چی هێشتاش گۆبڵزه كورده‌كه، نه‌ك ئاماده‌ى سهرنانهوهو شه‌هیدبوون نییه، به‌ڵكو راكه راكیهتى كونێك بدۆزێته‌وه به پاسپۆرته ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ى ئه‌و خاكه جێ بهێڵێت‌و له‌و شه‌رمه خۆى ده‌رباز بكات.
4- نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌راستیدا خه‌ڵكى تێكۆشه‌ر وه‌ك عه‌سابه‌و مافیا ته‌ماشا ده‌كات، ئاخۆ ئه‌وجی بێ چاوهڕویی نییه، ئه‌و پیاوه‌ى خۆى‌و بانده‌كه‌ى به پشتیوانى پارتى ببونه عه‌سابه‌و مافیا له‌سه‌ر سامانى گشتى خه‌ڵك به‌و چاوه ته‌ماشا بكات، ئاخر ته‌نها (63) دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى ته‌نها له یه‌ك ساڵدا نیشانی ده‌دات كه ئه‌و پیاوه مه‌زنه چ ئه‌ندازیارێكى فهسادیو تاڵانچیهتییهو له‌په‌ناى كورد‌و یه‌كێتى‌و كه‌ركوكه‌وه چۆن كه‌وتبووه وێزه‌ى كه‌ركوك‌و كه‌ركوكییه‌كانه‌وه.
قسه زۆره، به‌ڵام هه‌رهێنده شایسته‌ى ئه‌وه‌یه وه‌ڵام بدرێته‌وه، بۆ كه‌سێك كه ده‌مێكه یه‌كێتیبوون وه‌ك خهسڵهتو مۆڕاڵ له‌جه‌سته‌یدا نه‌ماوه، شایان به‌وه‌نییه یه‌كێتى رێگاى بدات له‌پاش ئه‌و چه‌پكه له فه‌زیحه وه‌ك یه‌كێتى هه‌وڵى خۆ پاككردنه‌وه بدات.