نەوید دانشپویان: چلۆن شانازیت پێوە بکەم کوردایەتی!
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
من کوردم و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژیم. زۆرم پێ خۆش بو چەند دێڕێک لە مەدحی کورد و کوردایەتی بنوسم. ڕۆچومە قوڵایی مێژوو و کۆمەڵگا، هەمو قوژبن و کەلەبەرێکم پشکنی ئەوەی دیتمەوە جێگای شەرم بوو، نەک شانازی.
گەلێک کە بە خەیانەتی هارپاگ دەوڵەتی ماد ڕادەستی فارس دەکات و ناوی ئاستیاگ ئەکاتە زوحاک و ماریی لە سەر شان دەڕوێنێ و، هارپاگ دەکاتە کاوە و نەورۆزان سەما و قون بادانی بۆ دەکات.(٢)
گەلێک کە ئاری و بەرزەنەکەی کوردێک بە کوشتی ئەدات و دوای کەریمخانی زەندی بە شەڕی براکوژی و خەیانەت چارەنوسی خۆی ڕادەستی قاجاڕ دەکات.
گەلێک گەورەترین سەرداری مێژوی سەلاحەدینە، کەسێک کە سەدهەزار گەنجی کوردی کردە قوربانی ڕزگاری قودس، لە میسر دەوڵەتی بۆ عەڕەب دانا، بەڵام بۆ گەلی خۆی بەردێکی لەسەربەرد دانەنا، بە فتوای هێندێک مێزەربەسەری مێشک برشاوی مفتەخۆر گەورەترین فیلسوفی مێژوی کوردی (شێخ شەهابەدینی سورەبەردی) خنکاند.
ئەو گەلەی کە خەلیفەی ئەمەوی هاتە سەر حوکم بو بە مەوالی. کە عەباسیەکان هاتن پێنسەد ساڵ بو بە غولامی خەلافەت. کە ئالی عوسمان هات چوارسەد ساڵ بو بە سوخرەکێشی تورک و، لە شەڕی جیهانی یەکەمدا بو بە موجاهیدی پارێزەری خەلافەت و نیو ملیۆن جەماوەری خۆی کردە قوربانی و، لە کوشتار و تاڵانی ئەرمەنیەکان دا کەواسوری بەر لەشکری تورک بو .
گەلێک بەناوبانگترین ڕێبەری ئۆستورەیی مەلا مستەفا بێت. ئەو سەرۆک خێڵەی ساواک کردی بە ڕێبەری ئاغاکانی ڕاپەڕی و دژی ئیسلاحی زیراعی و کۆمەڵایەتی عەبدولکەریم قاسم و نازناوی ڕێبەری نەتەوەیی کوردیان خستە سەر ملی خۆیی و کوڕ و کوڕەزاکانی تا بۆ سەد ساڵ ببنە هۆرەی خۆماڵی لە ناو جەستەی کورد دا. کەسێک کە ڕوانگەی بۆ نیوەی کۆمەگا (ژنان) لەم کورتە دێڕە دا فۆرمولە کردوە:
« ژن دەبێ نانێ خۆ بکا، دەفرێ خۆ بشوا، گانێ خۆ بدا »
ڕێبەرێک کە دوکتور شوان، سەعید ئاڵچی، سلێمانی موعینی، خەلیل شەوباش، سەدیقی ئەنجیری، سالح لاجانی و دەیان تێکۆشەری دیکەی بۆ تورکیا و شای ئیران کوشت.
گەلێک کە مەسعودی کوڕی مەلامستەفا بە کارنامەیێکی ڕەشتر لە باوکی کرد بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکێک خاوەنی سەدان خەیانەتی نەتەوەیی بێ وەک کارەساتی هەکاریی، کوشتنی سەدان پێشمەرگەی دێموکڕات و کۆمەڵە، داسەپاندنی شەڕی براکوژی بە سەر یەکیەتی بە هاوکاری ئێران، تورکیا و سەدام، کارەساتی 31ی ئابی 96 . کۆمەڵکوژی 80 گەریلای بریندار و ڕۆژنامەوان و کادری دەرمانی بێدیفاع لە هەولێری 1997، بە کوشت دانی 3000 پێشمەرگە لە شەڕی هاوبەش لە گەڵ لەشکری تورک بۆ پاکسازی قەندیل لە گەریلا ، داخستنی دەروازەی سیمالکا و لێدانی خەندەک بۆ خنکاندنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، ڕادەست کردنی شەنگاڵ و ئیزەدیەکان بە داعش، ڕادەست کردنی سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی بە ئەردۆغان قاتڵی کوردانی باکور، تیرۆری ڕۆژنامەنوسانی بوێری وەک سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان و ویداد حوسێن و… هتد.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر چلۆن شانازیت پێوە بکەم کوردایەتی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە