هێرش عەبدولرەحمان: بارزانیو حەشدی شەعبی یەك چارەنووس!
ئەگەر بارزانی حەشدی شەعبی بەدەستی ئێران لەعێراق بزانێت ئەوا ئەمریكا بەو دەستەی ئێران داركاری سیاسی سەرەڕۆییەكانی بارزانی كرد.
ئەمریكا بۆ جێ پێ قایمكردنی دەسەڵاتی عەبادی بەئەداتی حەشدی شەعبی بارزانی تەمبێكرد، بۆیە دەبێت لەوە تێ بگەین كەئەمریكا پێش ئەوەی مەسجێكی بەبارزانی دابێ، لەھەمان كاتدا مەسجێكیشی بۆ عەبادیش ناردووە، ئەمریكا پێمان دەڵێ دەرچوون لەقسەو بەرنامەی ئەمریكا ھەروەھا كۆسپ دروستكردن و ڕێگاگرتن لەخواستی ئەمریكا ، سەركێشیەو باجەكەی قورسە، ڕەنگە ئەم میتۆدە بۆ عەبادیش وابێ.
دیسانەوە ئەمریكا دەیەوێ بەعەبادیش بڵێ مانەوەی تۆ و كاركردنی تۆ بۆ چوارساڵی داھاتوو، پەیوەستە بەبێ دەسەڵاتكردن ونەھێشتنی حەشدی شەعبی، سەر بەئەجندای ئێرانی، ھەر ساردبوونەوەیەك لەو ئامانجە. دیسانەوە چاوەرێی گەرمكردنەوەی بارزانییە.
ئەمریكا دەیەوێت بەعەبادی بڵێ نەمانی بارزانی و سەركێشەكانی پەیوەستە بەمانی حەشدی شەعبی و سەركێشەكانی!، ھەركاتێك حەشد نەما ئەوا بارزانیش خۆری ئاوا دەبێ!
ئەمریكا بەكەرەستەكانی ناوخۆی عێراق كێشەكان یەكلا دەكاتەوە، ھەروەھا پێمان دەڵێت ھۆكاری كێشەو گرفتەكانی عێراق بارزانی و حەشدە!، بۆیە مەسیرو چارەنووسی بارزانی بەندە بەحەشد، حەشدیش چارەنووسی بەندە بەبارزانی.
بەواتایەكیتر، گەمەكان وا خۆی نمایشدەكا، ئەگەر عەبادی حەشد بكاتە ئەداتێك بۆ ترساندنی ئەمریكا، ئەوا ئەمریكاش بە كاتی بارزانی دەكاتە ئەداتێك بۆ یاری نەكردنی عەبادی، بەكارتی حەشد.
كردنی ئەو تەلەفۆنە مانای دانەوەی ڕۆل نیە بەبارزانی، یان بەردەوامی بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی، لەم قوناغدا بارزانی پردێكە بۆ ماناوەو سەركەوتنی عەبادی.