زەبەنگ بەهادین: خۆپیشاندان له پاى چى؟
مووچه‌و ژیانێكى پر كه‌رامه‌ت مافى ئاسایى هه‌موو تاكێكه چ مووچه‌خۆر بێت یان موچه خۆر نه‌بێت, خوێندنه‌وه‌ى هاوكێشه‌ى ناوچه‌یى و ناوخۆیى زۆر گرنگه كاتێك مرۆۆڤ نیازى هه‌ر هه‌نگاوێكى هه‌بێت, مه‌به‌ست لێره‌دا ته‌سلیم بوون نى یه به‌و دۆخه‌ى ئه‌گوزه‌رێ، به‌ڵكو باش لێكۆڵینه‌وه‌و وورد كردنه‌وه‌یه و پاشان بریار دان, ساڵى پار مامۆستایان سێ مانگ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بوون , خوێندن توشى ئیفلیجى كرا, زه‌ره‌رێكى زۆر به‌ر خوێندكاران درا بێ ئه‌وه‌ى ئه‌نجامێكى باش به ده‌ست بێنن, ئه‌گه‌ر ئه‌مسالیش به هه‌مان ریتمى پار به‌رده‌وام بن ئه‌وا دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌مان هه‌ڵه‌یه به چاوهرانكردنى ئه‌نجامێكى جیاواز ئه‌مه‌ش سه‌رلێشێواوى زیاتر نى یه.
دووباره بوونه‌وه‌ى سینارێۆكان كوردوستانى بردۆته دۆخى چه‌قبه‌ستووى, وه‌ك چۆن گۆران و حیزبه‌كانى تر ته‌نها به نه‌غمه‌ى به‌یان ده‌ركردن و ئیدانه كردن به‌رده‌وامن و وه‌ك چۆن فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا به هه‌مان ریتمى پار ته‌نها بایكۆت ده‌كه‌ن هیچ جۆڵهیهكى له داینه‌مۆى گۆرانكارى دروست نابێت.
دۆزینه‌وه‌ى چاره له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا ئاسان نى یه به تایبه‌ت له بوونى حیزبێكى سڕ بووى وه‌ك گۆران كه خه‌ڵك هیوایه‌كى زۆرى پێ به‌ستوه‌و ئه‌ویش له‌و دۆخه قۆزاخهیى یه‌ى نایه‌ته ده‌ره‌وه, بۆیه خۆپیشاندان و مانگرتن و بایكۆتى مامۆستیان به ته‌نها هیچى لێ سه‌وز نابێت, به تایبه‌ت گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ى پار بێت ته‌نها بۆ چه‌ند كاژێرێك شوێنێكیان بۆ ته‌رخان بكرێت بێن شانۆگه‌رى یه دووبارهكانیان بلێنه‌وه به هیچ ناگه‌ن, ده‌بێت مانگرتن شێوه یه‌ك بگرێته به‌ر جیهان بینێته گۆ, مانه‌وه‌ى هه‌میشه‌ى بێت له شوێنى خۆپیشاندان, هه‌رچه‌نده له‌م ساته‌دا په‌ستان خستنه سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم سوودى نى یه چونكه هه‌ر یه‌ك له به‌غداد و له ئهمریكاو ئێران یه‌كێتى و پارتیان ئه‌وێت به زه‌لیلى بمێننه‌وه وه نیازى گۆرانكارى یان نین له سیستمى سیاسى كوردوستان دا, بۆیه ئه‌وه‌ى زه‌ره‌مه‌ند دده‌بێت به ته‌نها خوێندكاران و كه‌س و كارى خوێندكارانن, راسته مووچه نى یه بژێوى ژیان فه‌راهه‌م نابێت بۆ مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر به‌ڵام پێویست ئه‌گه‌ر مامۆستا بایكوت ده‌كات هه‌مان رێچكه‌ى پار نه‌گرێته به‌ر ده‌بێت رێگایه‌كى نوێ بدۆزێته‌وه وه كۆڵ نه‌دات له‌م خهبانهتهى نه‌ك له نیوه‌ى رێگا بگه‌رێته‌وه‌و هیچ به ده‌ست نه‌هێنێ و وێرانه‌كه‌ى تر له دواى خۆى جێبهێلێت.
ئه‌مه حه‌قیقه‌تێكى نه‌شاراوه‌یه كه ده‌بێ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانه داواى مافى خۆیان بكه‌ن به‌ڵام له سه‌رتاوه به یه‌ك ده‌نگ بریار بده‌ن كه هه‌موو پێكه‌وه به‌رده‌وام بن تا ئه‌گه‌نه ئاماج و كۆڵ نه‌ده‌ن گه‌ر وا نه‌بێت به لێبورهدى یه‌وه به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان و چیتر رۆڵه‌كانى میلله‌ت نه‌كه‌نه قوربانى ئه‌م گه‌مه بێ مانایه‌ى هیچ ئه‌نجامێكى نى یه.