کاوسێن بابەکر: لەدامێنی ووتارەکەی مەلابەختیاردا، وەڵامێک بۆ ئاسۆ حاجی.
بۆ بەڕاستیەکان قەڵسدەبن؟
تەنگە نەفەسی هێندێک لەقەڵەم بەدەستانی پارتی گەیشتۆتە ڕادەیەک ووتارێکی کاک بەختیار کەزۆر بەرپرسیارانە و خەمخۆرانە نوسراوەو داوای کردووە کە تۆماریی یەکتر تاوانبارکردن بپێچرێتەوە، وەک چۆن بەدرێژایی مێژوو یەکترمان تۆمەتبارکردووەو لەکۆتاییشدا ئەو مێژوەمان بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی سیاسیمان پێچاوەتەوە، ئاماژەشی بەبەشێک لەڕووداوە گرنگە پڕهەڵەو پەڵەکان داوە، وەک کەسێکی ئاگاو شاهیدی ڕووداوەکان و قەتماغەکەی لاداون بەکارەساتی 31ی ئابیشەوە! کەچی ئاسۆ حاجی سەرەڕای دان پێدانان بەبابەتی بوون و خەمخۆری کاک بەختیار بۆ یەکڕیزی و تەبایی کە دوای شکستی سەربازیی، هەڕەشەی شکستی سیاسیشمان لەسەرە، لەگوتارەکەدا لەسەر 31 ئاب کەدیارە ئازاریداوە هاتۆتە وەڵام و 16ی ئۆکتۆبەر بەخیانەتێکی گەورەترو بڤەتر دەداتە قەڵەم! کاک بەختیار زۆر جوان ڕوونی کردۆتەوە: نه ئهوانهی پێش لێكۆڵینهوه، بڕیاری خیانهتیان داوه، بڕیارهكانیان بۆ دهچێتهسهرو نه ئهوانهش كه به كاردانهوهی نابهجێ بهرامبهر پارتی، دهتوانن ههڵهكانیان دابپۆشن. یەکێتی لەکۆبونەوەی سەرکردایەتیدا لێکۆڵینەوەلەڕوداوی 16ئۆکتۆبەردەکات،بەڵام خۆ هەر ئەو ڕوداوە نەبوو ئەی بەدەستەوەدانی زیتر لە 000 . 30 کم چوارگۆشە ( لەبای حەسەن و هاڤاناوە بیگرە بۆ مەخمور، گوێڕ، سەدی موسڵ، شنگار، ڕەبیعە و… هتد) کەهێزەکانی پارتی لێبوون بەچی ناودەنێی؟ ئەی تەسلیمکردنی شەنگارلە 2014دا کەزیاتر لە 6000 کچ و ژنی روسوری ئێزدی بەتاڵانبران و بڕیاردرا لێکۆڵینەوە بکرێت و نەکرا!
کاک مەسعود لەکۆتا گووتاریدا چاوەڕێمان دەکرد لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوەو هەموان بۆ یەکڕیزی و بەهێزکردنی سەنگەری بەرگری هاندا دێت و چاو لە هەڵەی نەبوونی ستراتیژو پێداگری بیبنەماو قبوڵنەکردنی بەدیلەکان بەداوای یەکێتیشەوە بۆقبوڵکردنی نامەکەی تیلەرسن، دەپۆشێ و سەرجەم تاوانەکە دەخاتە پاڵ چەند کەسێکی یەکێتی گوایە خەنجەری ژاراویان لەپشتی پێشمەرگە داو بێ ئەوەی هیچ دادگایەک یان لیژنەیەک تەنانەت هێشتا یەکێتیش لێکۆڵینەوەی تێدا نەکردوە، ئەو حوکمی یەکلایەنەدەردەکات!
سەرەراش یەکیتی بەخاتری نەترازان و یەکڕیزی درێژە بەپشتیوانیکردنی دەدات بۆ ڕیفراندۆمەکە و بارزانی!.
ئەوە کەسانی وەک فریدریک ئیسۆی ڕاوێژکارو کاک ئاسۆحاجین کەبەردەوام بەقسەو هەنگاوەکانی بارزانیدا هەڵدەڵێن و بەهەڵەی دادەبەن، فەرموو سەیری نوسینەکانی ئەم بەڕێزەکەن کەپێش ڕیفڕاندۆم نوسراون و تەنانەت نەخیرو ڕەخنەکانی ئەمریکا و تورکیاش بەبەڵێ تەرجەمەدەکات ! بڕوانە بابەتێکی بەناونیشانی{ تورکیاو ئەمریکا
نەخێرەکانیان تامی بەڵێ دەدەن} کەلە 25-08 دا بڵاوکرۆتەوە!!
16 ئۆکتۆبەرو 31 ئاب و جیاوزیەکانیان؛
حاجی دەیەوێ نەک پێکیان بچوێنێ بەڵکو 16 ئاب بەکۆتایی خەونی سەربەخۆیی هێنان وەسف بکات و 31 ئابیش هیچ نییە لە گێڕانەوەی هاوسەنگی نەبێ!!
16 ئۆکتۆبەر بڕیاری یەکێتی نەبووە لێکۆڵینەوەشی تێدا دەکرێ
بڕیاری 31 ئاب لەسەر داوای خودی بارزانی و بەبڕیاری ئەو جێبەجیکرا!
16 ئۆکتۆبەر هەر لەیەک شار و ئەویش لە کەرکوکدا ڕویدا، بەڵام شەڕیش کراو هەریەکێتیش کردی و چەندین شەهیدی قاڕەمانیشی بەخشی، ئەوە هێزەکانی پارتی بوون هاڤاناو بای حەسەنیان بەجێهێشت بەبێ شەڕ!
31 هەمووکوردستانی گرتەوەو چەکدارەکانی پارتی بەسواری دەبابەکانی حکومەتی بەعس خەڵکیان راوناو دڵیان بەم هەموو کوشتارە ئاوی نەخواردەوە ئەگەر بۆیانکرابا دەهاتنە سەر سنورەکانیش، ژن و منداڵی پێشمەرگە پەنیان بۆ بردبوو!
زیانی گیانی و ماڵی 16 ئۆکتۆبەر بەراورد ناکرێ بە سەدان شەهیدو سەدان دیل و بێ سەرو شوێن لەپێشمەرگەی هەردووکلاو خەڵکی سیڤیل و ئەو هەموو راوو روت و تاڵانیەی هێندێک لەهێزەکانی پارتی کردیان!
دەڵێ لە 31 ئاب دەستێوەردانی دەرەکی نەبوو، بەڵام 16 ئۆکتۆبەر دوژمنان لەهەموولایەکەوە دەتسوەردانیانکرد!، تەواو بەپێچەوانەوە 16 ئۆکتۆبەر تەنهابەغدا هێزی جوڵاند بەڵام 31 ئاب هێزی فاشستی بەغدا ئەو هێزەی ئەنفال و کیمابارانی کرد هاتەوە کوردستان، پاشان هێزەکانی تورکیا هاتن بۆ هاواریی پارتی، ئەوە جگە لەوەی پێشوتریش 93 – 96 ئێران بەدەنگی ئیسلامیەکان و پارتیەوە هات بۆسەر یەکێتی!
سەرەڕاش یەکێتی دەستی هیچ هێزیکی نەگرت بۆسەر ووڵاتەکەی خۆی!
کاک ئاسۆ باشتر بوو قسەکەی کاک بەختیار قبوڵ بکەی، کەنووسیویەتی: باقەتماغەکان هەڵنەدەینەوە و دەڵێ؛ لهناو ئهم ڕووداوهدا، دهستهواژهی خیانهت، ههم لهههستی خۆرسكی خهڵكو ههم به كۆنهقین، بهفراوانی بهكاردێت. كه پێمانوایه، نه مهرامی سیاسی بهكارهێنانی دهستهواژهی خیانهتو نه بهرگری كوێرانهش، خزمهتی دهرخستنی راستییهكان، سهبارهت به ڕووداوهكه، ناكهن. بهڵكو مهترسیی لێكترازان زیاتر دهكات! و پاشان نمونەی شۆڕشی ئەیلول دێنێتەوە و جوامێری بارزانی و برایم ئەحمەدو مامجەلال باسدەکات، کە نەیانهێشت کێشەکان بەردوام بن(روداوێكی وهكو بهیاننامهی ئازار بهس بوو، بهدوربینیی رهوانشادان بارزانیو برایم ئهحمهدو مام جهلالو هاوڕێكانیان، كۆتایی به جیابونهوهیهكی خوێناوی بێنێو لاپهڕه رهشهكانی یهكتر به خاین لهقهڵهمدان دابخرێت.
ئێستاش بە کاک حاجی و ئەوانی تر دەڵێم: ئێمە نوسەران و ڕۆژنامە نوسان ئۆباڵێکی گەورەی مێژووییمان لەسەرشانەو با قەلەمەکانمان بۆ کەمکردنەوەی درزەکان و گەشەدان بە گوتاری بەرپرس و نیشتمانی بێ و، لەخزمەتی سەرجەم پرۆسەی سیاسیدا بێ. بەریی تەنگانان کورتەو ڕۆژانی زۆر خراپترمان بەسەرداهاتووەو سەرکەوتن و سەرفرازی نزیکەو گیانی ڕیفراندۆم لەناو ئێمەدا هەردەژی و ئەو گەلە دەبێ هەر بگات بەسەربەخۆیی، چونکە تەنها سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردی دەبێتە فاکەتەری ئارامی ناوچەکە.